گرنگی قوتابخانە لە کۆمەڵگادا

له‌لایه‌ن: - ژیوار صلاح ژیوار صلاح - به‌روار: 2024-08-02-21:14:00 - کۆدی بابەت: 13872
گرنگی قوتابخانە لە کۆمەڵگادا

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

گرنگی قوتابخانە لە کۆمەڵگادا (بە عەرەبی: أهمية المدرسة في المجتمع، بە ئینگلیزی: The importance of the school in society) بریتییە لە خستنەڕووی گرنگی و بایەخی قوتابخانە وەک دامەزراوەیەکی مۆدێرنی زانستی لە کۆمەڵگەدا.

قوتابخانە چییە؟

قوتابخانە شوێنێک یان دامەزراوەیەکە بۆ پەروەردەکردنی منداڵان و هەرزەکارانی خوار تەمەنی زانکۆیی، هەروەها دەتوانێت دامەزراوەیەک بێت بۆ فێرکردنی کارامەیی یان کارێکی دیاریکراو، وەک قوتابخانەی سکرتێری، یان قوتابخانەی کاراتێ، یان قوتابخانە پیشەییەکان.

ڕۆڵێ قوتابخانە

قوتابخانە، بە ساڵانی خوێندنی درێژخایەنی پڕ لە ئەزموون و زانیاری، بە یەکێک لە گرنگترین قۆناغەکان دادەنرێت کە منداڵان پێیدا تێدەپەڕن بۆیە ئەرکی دایک و باوکانە کە بە باشی ئامادەیان بکەن بۆ قوتابخانە، بەو پێیەی خزمەت بە کۆمەڵێک ئامانجی بەنرخ دەکات کە بەشدارن لە پەروەردەکردنی دەنگی منداڵ لە ڕێگەی بەهێزکردنی متمانە بەخۆبوونی، فێرکردنی گرنگی کاری تیمی، دابینکردنی کارامەیی پێویست بۆ هەر خوێندکارێک، بەرزکردنەوەی تواناکانی و پەرەپێدانی، جگە لەوەی دەرفەتی ئەوەی پێدەبەخشێت کە فێری کولتوورە جیاوازەکانی جیهان، جوگرافیا، مێژوو، زانست، و زمان، هاوکات یارمەتیدەرە بۆ ڕێنماییکردنی گەنجان بۆ کارکردن، ئەمەش شتێکە کەلە داهاتووی منداڵدا گرنگییەکی زۆری هەیە.

گرنگی قوتابخانە لە کۆمەڵگەی هاوچەرخدا

قوتابخانەکە یارمەتیدەرە بۆ بەدەستهێنانی ئەو لێهاتووییە کۆمەڵایەتییە سەرەتاییانەی کە منداڵان لە ژیانی ڕۆژانەدا پێویستیان پێیەتی، لە ڕێگەی کارلێککردن لەگەڵ منداڵانی دیکە لە تەمەنێکی بچووکدا، بۆ ئەوەی منداڵان فێربن چۆن ڕۆڵەکان بگۆڕنەوە لەکاتی یاریکردن لەگەڵ منداڵانی دیکە، گوێبگرن و بەشداری بکەن، ئەمەش یارمەتی هەر منداڵێک دەدات تیشک بخاتە سەر کەسایەتی خۆی لەبەردەم خەڵکدا، جگە لەو سەربەخۆییەی کە منداڵان لە قوتابخانەدا بەدەستی دەهێنن، کە هەموو ئەمانە گرنگییەکی زۆریان هەیە، چونکە تەنها لە ماڵەوە فێربوونیان ئەستەمە و لە ناو قوتابخانەشدا منداڵان فێری دانوستان و سازشکردن دەبن، کارلێککردن لەگەڵ هاوتەمەنەکانیان لە ئاستی سەرەتایی و ناوەندیدا، ئەمەش خوێندکار دەکاتە خاوەنی کارامەیی ژیانی گرنگ، وەک چارەسەرکردنی کێشەکان، دانوستان و توانای تەرکیزکردن بەبێ فێربوونی ئەم کارامەیی بەنرخانە لە تەمەنێکی بچووکدا، تاکەکان لە داهاتوودا ڕووبەڕووی کێشە دەبنەوە لە ژینگەی کارکردندا.


سەرچاوەکان



44 بینین