چۆن خۆت لە‌ قرقێنە‌ دە‌پارێزیت 

له‌لایه‌ن: - ئاکام ئەکرەم - به‌روار: 2021-02-27-12:00:00 - کۆدی بابەت: 2704
چۆن خۆت لە‌ قرقێنە‌ دە‌پارێزیت 

ناوه‌ڕۆك

چۆن خۆت لە‌ قرقێنە‌ دە‌پارێزیت 

قرقێنە‌ یان قرپ خۆڕزگار كردنە‌ لە‌و بایە‌ زیادە‌ی كە‌ لە‌ناو گە‌دە‌وە‌ قە‌تیس بووە‌ و ھۆكارە‌ بۆ قوتدانی بڕێك لە‌ ھە‌وا بۆناو گە‌دە‌ دە‌گە‌ڕێتە‌وە‌ كە‌ ڕەنگە‌ بە‌ھۆی دە‌نگ و بۆنی ناخۆشییە‌وە‌ لە‌ناو خە‌ڵك بتخاتە‌ دۆخێكی نە‌‌خوازراوە‌وە‌.
ئە‌گە‌ر تۆ بە‌ خێرایی خۆراك بخۆیت و ئاو شلە‌مە‌نی تر بخۆیەتە‌وە‌، یان لە‌كاتی خواردن قسە‌ بكە‌یت وە‌یا بنێشت بجویت یان شیرینی ڕە‌ق وە‌ك مە‌ساسە‌ بمژیت، یان خواردنە‌وە‌ گازییە‌كان بخۆیتە‌وە‌ وە‌یا جگە‌رە‌ بكێشیت.
یان ھە‌ندێك جار بە‌ھۆی گە‌ڕانە‌وە‌ی ترشی گە‌دە‌ وە‌یا نە‌خۆشی گە‌ڕانە‌وە‌ی ترشی خۆراك بە‌رە‌و سە‌رە‌وە‌ كە‌ ھۆكارن بۆ قوتدانی بڕێك ھە‌وا و دروستبوونی قرقێنە‌، یان ئە‌وە‌تا ھە‌ندێك كە‌س وە‌ك ئاكارێكی دە‌مارگیری ھە‌وا قوت دە‌دە‌ن، يان ئە‌وە‌تا حاڵە‌تە‌كە‌ پە‌یوە‌ستە‌ بە‌ ھە‌وكردنی ناوپۆشی گە‌دە‌ یان ھە‌وكردنی ئێچ پایلۆریك كە‌ ھۆكارە‌ بۆ بڕینی گە‌دە‌.

ڕێگە‌ گرتن لە‌ قرقێنە‌:

ــ پە‌لە‌ نە‌كردن لە‌ خواردن و خواردنە‌وە‌ و جوینی خۆراك بە‌جوانی و بە‌ دە‌مێكی داخراوە‌وە‌.
ــ دووركە‌وتنە‌وە‌ لە‌ خواردنە‌وە‌ گازییە‌كان.
ــ خۆت لە‌ جوینی بنێشت و مژینی مە‌ساسە‌ و شیرینی ڕە‌ق بە‌دوور بگرە‌.
ــ وازھێنان لە‌ جگە‌رە‌ كێشان.
ــ پشكنینی تاقمی ددان.
ــ چارە‌سە‌ری سووتانە‌وە‌ی دە‌می گە‌دە‌.
ــ كە‌مكردنە‌وە‌ی ئە‌و خۆراكانە‌كی گاز دروست دە‌كە‌ن وە‌ك كاربۆھیدارت و چە‌وری و كحول و سپییە‌مە‌نی و پاقلە‌مە‌نی و ھێلكە‌.
ــ وە‌رزشكردن بۆ ماوە‌ی ١٠ خولە‌ك دوای نان خواردن.
ــ كۆنترۆڵ كردنی سترێس و نیگە‌رانی.


سەرچاوەکان



957 بینین