ئەحمەد زوەیل

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-01-14-15:04:00 - کۆدی بابەت: 1335
ئەحمەد زوەیل

ناوه‌ڕۆك

ئەحمەد زوەیل ١٩٤٦ز

خوێندنی سەرەتای لە شاری (دەمەنھور)ی میسڕ تەواو دەکات، دواتر لەگەڵ خێزانەکەی دەچێتە شاری (دسوق) و قۆناخی ناوەندی لەوێ دەخوێنێت.
لە ساڵی ١٩٦٣ز، لە کۆلێژی زانستەکانی ئەسکەندەرییە وەردەگیرێت. لە ساڵی ١٩٦٧ز، بەکالیۆریوس بە پلەی نایاب وەدەگرێت، ھەر لەوێش نامەی ماستە وەردەگرێت. لە ساڵی ١٩٧٤ز، تێزی دکتۆرا لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەدوست دێنێت. دواتر ڕوو دەکاتە زانستگەی (پەنسلڤانا)ی کالیفۆرنیا و لەگەڵ تیمێکی توێژەران دەست بە کار دەبێت. لە ساڵی ١٩٧٦ز، لە زانستگەی (کالتکی)، بە مامۆستای یاریدەدەر دادەمەزرێت، ئەوکات تەمەنی سی ساڵ دەبێت. لە ساڵی ١٩٩٠ز، لە پەیمانگەی لوینس دەبێتە ئوستادی یەکەمی زانستی کیمیا. 
ھەروەھا پلەی پڕۆفیسۆری پێ بەخشراوە و خاوەنی (٢٧٠) توێژینەوەیە لە بواری لێزەردا. ئەو زانا مەزنە شۆرەتێکی زۆری دەرکردووە س خزمەتەکانی بۆ ھەموو دنیا پەخشبوون. ئەو بلیمەتە، لە ساڵی ١٩٨٨ز، بە دۆزینەوە فیمتۆ چرکە Fimto secound ناسناوی (ئەنیشتاین)ی سەدەی ٢١ی پێ دەبەخشرێت، کە بووە ھۆی دیاریکردنی تەمەنی گەردوون و، دەرگایەکی نوێی لە بەردەم چارەسەرکردنی نەخۆشییەکانی شێرپەنجە کردەوە. لە ساڵی ١٩٨٩ز، خەڵاتی مەلیک فەیسەڵ بۆ زانستی پێ دەبەخشرێت.
لە ساڵی ١٩٩٩ز، خەڵاتی (نۆبڵ)ی لە (کیمیا) پێ دەدرێت. ئەو یەکەم زانای موسوڵمانە کە خەڵاتی نۆبڵ لە زانستی کیمیادا وەربگرێت. 
دکتۆر لە تێژینەوەکانی ئێستایدا جەخت لەسەر بەکارھێنانی لێزەر و پێشخستنی دەکاتەوە. 

ئاماژەیەک لە ژیانی

 • لە ساڵی ١٩٨٩ خەڵاتی مەلیک فەیسەڵی پێ دەدرێت.
 • لە ساڵی ١٩٩١ز، خەڵاتی وەکالەتی فەزای ئەمریکا (ناسا) وەردەگرێت.
 • لە ساڵی ١٩٩٩ز خەڵاتی نۆبڵ لە زانستی کیمیادا وەردەگرێت.
 • سەرۆکی چەندان کۆنگرەو لیژنەی جیھانییە.
 • چواد کتێبی لە بارەی لێزەر و جێبەجێکردنی بڵاوکراونەوە.
 • چەندان مەدالیای جیھانی وەرگرتووە.
 • ئێستەیش لە توێژینەوە و باسە زانستییەکانی بەردەوامە.


سەرچاوەکان



625 بینین