زیانەكانی كەمتر خەوتن لە حەوت كاتژمێر چییە؟
كەمی خەوتن دەبێتە ھۆی بەرزبوونەوەی ئاستی ھۆرمۆنی كۆرتیزۆڵ كە كاریگەری ھەیە لەسەر بەرھەمی كۆلاجینی پێست، لە لایەكی دیكەوە كەم خەوی ئاوی لەش كەمدەكاتەوە و پێست وشك دەكاتەوە، ھەموو ئەمانەش دەبێتە ھۆی گۆڕینی ڕەنگی تەواوی پێست ھەڵئاوسان و دەركەوتنی ڕەشیەكانی ژێر چاو و زیپكەی زۆر.
كەم خەوی ئاستی ھۆرمۆنی گریلین بەرزدەكاتەوە، كە ھەستی برسێتی بە یەكسانی ڕادەگرێت و لە ھەمانكاتدا ئاستی ھۆرمۆنی لیبتین كە بەرپرسە لە ڕاگرتنی برسێتی كەمدەكاتەوە، ئەمەش ھۆكارێكە بۆ زیادخۆری و ھەستكردنی زۆر بە برسێتی و زیاد بوونی كێشی لەش.
سەرچاوەکان
3474 بینین