نادروستی ژیان

له‌لایه‌ن: - ئەلەند ئەکرەم - به‌روار: 2020-12-11-20:08:00 - کۆدی بابەت: 651
نادروستی ژیان

ناوه‌ڕۆك

نا دروستی ژیان پە‌یوە‌ندییان بە‌ ٧١٪‏ حاڵە‌تە‌كانی مردن ھە‌یە‌

ھۆكاری گە‌ورە‌ی تە‌مە‌ن درێژی ژاپۆنییە‌كان بە‌ھۆی سیستمی خۆراكییانە‌، ئە‌وە‌ش بە‌ پێی ئە‌نجامی توێژینە‌وە‌یە‌كی نوێ. دانیشتوانی ژاپۆن لە‌ تە‌مە‌ندرێژترین گەلانی جیھانن و راددە‌ی مردن تیایاندا ئێجگار كە‌مە‌. ئە‌و گە‌لە‌ بە‌وە‌ ناسراوە‌ لە‌ ژە‌مە‌كانیاندا كاربۆھیدراتی سروشیتی، سە‌وزە‌ و میوە‌، ماسی و گۆشت زۆر بە‌كاردێنن.
بە‌ گشتی بڕی چە‌ورییە‌ تێرە‌كان و خواردنە‌ دە‌ستكرد و لە‌ قتونراوە‌كان لە‌ ژە‌مە‌كانیاندا كە‌مترە‌ لە‌ چاو گە‌لانی دیكە‌ و شە‌كری دە‌ستكردیش كە‌م بە‌كاردێنن.
ساڵی ٢٠٠٥ حكومە‌تی ژاپۆن ڕێنمای خۆراكی تە‌ندروستی بۆ دانیشتووانی وڵاتە‌كە‌ بڵاو كردە‌وە‌، دواتر توێژینە‌وە‌یە‌ك ئە‌نجامدرا بۆ زانینی ڕاددە‌ی كاریگە‌ری پابە‌ندبوونی خە‌ڵكی بە‌و ڕێنماییانە‌وە‌.
توێژینە‌وە‌كە‌ لە‌سە‌ر ٧٩ ھە‌زار كە‌س (٤٣ ھە‌زار خانم و ٣٦ ھە‌زار پیاو) ئە‌نجام درا كە‌ نە‌خۆشیی درێژخایە‌ن و كوشندە‌یان تێدا بوو.
دواتر دە‌ركە‌وت ئە‌وانە‌ی پابە‌ندی ڕێنمایە‌كان بوون ڕادە‌ی مردنیان ١٥٪‏ كە‌میكرد و ئە‌گە‌ری تەووشبوونیان بە‌ جە‌ڵتە‌ی مێشك بە‌ شێوە‌یە‌كی بە‌رچاو كە‌میكرد. 
لە‌ دە‌رە‌نجامی توێژینە‌وە‌كە‌دا ھاتووە‌ «دۆزینە‌وە‌كانی ئەێمە‌ دە‌ریدە‌خە‌ن بە‌كارھێنانی ھاوسە‌نگانە‌ی وزە‌، دانە‌وێڵە‌، سە‌وزە‌، میوە‌، گۆشت، ماسی، ھێلكە‌، شیرە‌مە‌نیە‌كان و ئە‌وانی دیكە‌ ئە‌گە‌ری مردن كە‌مدە‌كە‌نە‌وە‌، ئە‌وە‌ش لە‌ ڕێگای كە‌مكردنە‌وە‌ی نە‌خۆشیە‌كانی دڵ و بۆریە‌كانی خوێن».
دكتۆر جێمس دینیكۆلانتۆنیو كە‌ توێژە‌ری بواری نە‌خۆشیە‌كانی دڵ و بۆریە‌كانی خوێن لە‌ ئە‌مریكاوە‌، بە‌ ڕۆژنامە‌ی بە‌ناوبانگی ھە‌فنگتۆن پۆستی گتووە‌ «دە‌كرێ زۆر شت لە‌ ژاپۆنییە‌كانە‌وە‌ فێر ببین لە‌ بارە‌ی ژیانێكی تە‌ندروستیانە‌وە‌، ئە‌وە‌ش كە‌ ئە‌وان ھە‌یانە‌ بە‌ھۆی خۆراكی باش و وە‌رزشی بە‌بە‌رنامە‌یە‌».
پزیشكییە‌ ئە‌مریكییە‌كە‌، كە‌ بە‌شداری توێژینە‌وە‌ ژاپۆنیە‌كە‌شی نە‌كردووە‌، دە‌ڵێ ئە‌وە‌ی بۆ ھە‌موومان گرنگە‌ خۆراكێكی كوالێتی بە‌رزە‌ كە‌ بڕێكی كە‌می چە‌وریە‌ تێرە‌كانی تیادابێ.


سەرچاوەکان



723 بینین