ئاو چۆن لە کانییەوە هەڵدەقوڵێت؟

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-03-01-05:02:00 - کۆدی بابەت: 2775
ئاو چۆن لە کانییەوە هەڵدەقوڵێت؟

ناوه‌ڕۆك

ئاو چۆن لە کانییەوە هەڵدەقوڵێت؟

هەرچی ئەو ئاوانەی لە كانییەوە هەڵدەقوڵێن لە بنەڕەتدا سەرچاوەکەیان بارانە. کە باران دەبارێن ئەو ئاوە خۆڵ دەیمژێت و لە نێوان درز و بەردەکانەوە ڕۆدەچێ.
لەگەڵ ئەوەدا زۆرێک لە ئاوی باران لە نزیکی سەر زەوی دەمێنێتەوە، دەبێتە هەڵم یان ڕووەکەکان بەهۆی ڕەگەکانیانەوە دەیانمژن. یان بەهۆی کرداری ڕاکێشانەوە دادەبەزێتە خوارەوە بۆ شوێنە قووڵەکان، ئەوەندی درزی بەردەکان ڕێگەی بدەن لە ژێر زەویدا.
بەڵام لە قووڵایی جۆراوجۆر لە هەموو شوێنێک (ناوچەیەک هەیە هەموو درزی بەردەکان پڕیەتی لە ئاو) کە پێی دەوترێت (ناوچەی ئاوی ژێر زەوی) بەڵام بەشی سەرەوەی ئەو ئاوانە پێی دەوترێت (پشتێنەی ئاوی).

ئەگەر درزی سروشتی هەبێت لە ژێر پشتێنەی ئاوی زەویدا، کانی دروست دەبێت، بۆیە دەبینین زۆربەی کانییەکان لە دۆڵ و شیو و شوێنە نزمەکاندان. ئاوی ژێر زەوییەکە بە شێوەی کانییەک بە نێو درزی بەردەکاندا دەڕوات، بە تەنیشت یان بنی ئەو شوێنە نزمانەدا.

کانییەک دژی ڕاکێشانەوە بۆیە هەمیشە بەرەو خوارەوە دەچن لەو ئاستە ئاوییەی کە لە سەرەوەیەتی. هەندێک لە کانییەکان لە ناوچە ئاوییەکاندا یەک دەگرنەوە و بە  درێژایی ساڵ وشک ناکەن و پێیان دەوترێت کانی (هەمیشەیی).

هەندێک سەرچاوەی تر هەن لە ژێر پشتێنەی ئاویەوە هەڵدەقوڵێن، ئەم کانیانە تەنیا لە وەرزی زستاندا ئاویان هەیە، ئەو کاتانەی کە پشتێنەی ئاویەکە ئاوی هەیە ئەم جۆرە سەرچآوانەش پێیان دەوترێت (کانی هەمیشەیی).

لەبەر ئەوەی زۆربەی ئەو کانیانە بە نێو بەردەکانی ژێر زەویدا دەڕۆن دەبینین هەموو ئەو ئاوانەی بە زۆری مەوادا کانزاییان تێدایە وەکو گۆگرد و قیر. ئەو سەرچآوانەی کە ڕێژەیەکی نائاسایی ئاوی سروشتیان تێدا بێت پێیان دەوترێت (سەرچاوە کانزاییەکان).

لە هەندێک شوێندا بە تایبەت لە ناوچە بورکانییەکاندا، ئاوی سەرچاوەکان پەیوەندییەکی زۆریان بە بەردە گەرمەکانی ژێر زەوییەوە هەیە. ئەو جۆرە سەرچاوانەش پێیان دەوترێت (سەرچاوە گەرمەکان).

بەڵام بیری ئیرتیوازی جیاوازی زۆری هەیە لەگەڵ سەرچاوەدا. لە بیری ئیرتیوازیدا ئاو دەچێتە خوارەوە تا دەگاتە چینێک لە بەردی ڕۆچوو یان لمێک لە نێوان دوو چین لە بەردی سەختدا، لە دەوروبەری ئەو ئاوەدا پاڵەپەستۆیەک دروست دەبێت، کاتێک کونێک هەڵدەکەنین بۆ گەیشتنە ئاو دەبینین بە ڕێژەیەکی زۆر ئاو دێتە دەرەوە، بۆیە لە کاتی بیرکەندندا دەبێت لە شوێنێکی نزمتر لەو شوێنە بکەنرێت کە ئاوی لێ دەچێتە ناو زەوییەوە.


سەرچاوەکان



1003 بینین