کێ پولی پۆستەی داهێنا؟

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-03-03-03:40:00 - کۆدی بابەت: 2870
کێ پولی پۆستەی داهێنا؟

ناوه‌ڕۆك

کێ پولی پۆستەی داهێنا؟

سەرەتای پولی پۆستە دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمێکی کۆن کە تیایدا نامەکان بەهۆی کۆمەڵێک ئەسپ سوارەوە لە وێستگەیەکەوە دەگەیەنرایە وێستگەیەکی تر و ئەوانیش لێیان وەردەگرن و دەیانگەیاندە وێستگەیەکی تر.
وشەی (پول) لەو سەرچاوەوە وەرگیراوە کە نامەکانی پێ مۆر کراوە. چونکە لەسەر نامەکان خاڵێکیان لە مۆم دادەنا و پێش وشک بوونەوەی مۆرێکی هەڵکەنراویان لێ دەدا کە بریتی بوو لە ئیمزا یان دیاری کردنی پێناسی نامە نووس. پیاوێکی ئینگلیزی بە ناوی (ڕۆڵاند هیل) یەکەم کەس بوو بیرۆکەی بەکارهێنانی پولی پۆستەی هێنایە کایەوە لە سییەکانی سەدەی نۆزدەهەمدا.
هیل ووتی: بەکارهێنانی پول خزمەت گوزاری پۆستە زیاتر دەکات بەوەش حکومەت دەسکەوتێکی باشی بێت لە دەستکەوتی دەخل دا. هەروەها پێشنیاری ئەوەشی کرد نرخی نامە ناردن زیاد بکرێ.
پێش هیل بڕی تێچوونی نامە ناردن لەسەر دوو شت دەوەستا: یەکەم ژمارەی لاپەڕەکان دووەمیش دووری ڕێگەیە. هەرچەندە ڕێگەکە دورتر بوایە نرخی لاپەرەکان گرانتر دەبوو. بەڵام هیل پێشنیاری ئەوەی کرد کە هەموو نامەکان بۆ شوێنی دوور بچن یان نزیک یەک نرخیان هەبێت، نرخی نامە ناردن تەنها پشت بە کێشەکەی ببەستێت. بێ گوێدانە ئەو ماوەیەی کە دەیبڕێت.
بەریتانیا یەکەم وڵات بوو لە ساڵی ١٨٤٠ دا یەکەم پولی پۆستەی بەکار هێنا. بیرۆکەکە زۆر بە خێرایی بڵاو بووە و زیوریخ و جنێگ کە دوو کانتۆنی سویسری بوون دوای ئەوە پولی پۆستەیان چاپ کرد و بڵاو کردەوە.
بەڵام لە نیوەی ڕۆژئاوای گۆی زەویدا یەکەم وڵات پولی پۆستەی بەکار هێنا بەرزایل بووە، ئەویش لە ساڵی ١٨٤٣، ئەمجا ویلایەتە یەکگرتووەکانی لە ساڵی ١٨٤٧ دا. بەڵام هەندێک کۆمپانیای کەرتی تایبەت هەبوون لە ئەمریکادا کە سەر بە دەوڵەت نەبوون لە ساڵی ١٨٤٣ وە پولی تایبەتیان بە خۆیانیان هەبوو، کە لە خزمەتی ناردنی نامەکاندا بەکاریان دەهێنا.


سەرچاوەکان



1152 بینین