کێ یەکەم پردی لە جیهاندا دروست کرد؟

له‌لایه‌ن: - ئاکام ئەکرەم - به‌روار: 2021-03-06-10:27:00 - کۆدی بابەت: 3007
کێ یەکەم پردی لە جیهاندا دروست کرد؟

ناوه‌ڕۆك

کێ یەکەم پردی لە جیهاندا دروست کرد؟

بۆ وەڵامدانەوەی ئەم پرسیارە دەبێت بگەڕێینەوە بۆ ڕۆژانی پێش مێژوو. لەبەر ئەوەی جۆگەلە و ڕووبار هەبووە بۆیە مرۆڤ ناچار بووە، بگەڕێت بە دوای ڕێگەیەکدا کە بتوانێت بپەڕێتەوە.
ڕەنگە خودی سروشت یەکەمین پردی بۆ مرۆڤ بەستبێت، کاتێک کە دارێک کەوتووە و بوە بە پرد بەسەر جۆگەیەکدا. زۆر بە ئاسانیش مرۆڤ توانیویەتی چاو لەوە بکات و لە هاوشێوەی ئەوە پردی لە دار دروست کردبێت و بەکاری هێنابێت بۆ ماوەیەکی دوور و درێژ پێش ئەوەی ئەندازیارێک لە چاخی پێش مێژوودا بیری لێ کردبێتەوە بە کەڵک کردنی کۆمەڵێک  بەرد لە ناوەڕاستی جۆگەیەکدا و پێکەوە بەستنی هەردوو دیوی جۆگەکە بە دارێک.
بەو جۆرە مرۆڤ ئەو پردا ناساییەی دروست کرد لەگەڵ پایەیەکی سادەدا. ئەمەش هەنگاوێک بوو، بۆ دروست کردنی چەندین پایە لە ناوەڕآستی ئاوێکی پاندا و دوای ئەوەش بە پردی دارین یان چەند پارچە بەردێک پێکیانەوە دەبەستن.
کاتێک مرۆڤ دوو پردی دارینی لە تەنیشت یەکدا بەست و سەرەکەی داپۆشی بۆ پەڕینەوە، لە ئەنجامدا پردی یا هوەداری لێ کەوتەوە.
بەڵام زۆر لە پردەکانی ئەمڕۆ بە ئاسن و پۆڵا دروست دەکرێن. دەبێت تاقەکانی پرد زۆر درێژ نەبن. بەڵام سنورێکی دیاری کراو نییە بۆ ئیجمالی درێژی پردێک کە بتوانرێت پایەی پێویستی لێ دروست بکرێت. لەبەر ئەوە زۆر لە پردە زۆر پایەدارەکان بە درێژی هێلە ئاسنەکان تاقی لێیە، پرد بریتییە لە دوو بەش:
هەیکەلی دروست کراوی سەرەوە و هەیکەلی دروست کراوی ژێرەوە. یان پایەکان و بنەواکان، کە بەشی سەرەوەی لەسەر دەوەستێت. دەبێت پایەکان و بنەواکان زۆر بەهێز قایم بن چونکە ئەگەر بەشی ژێرەوەی ئاوبردی یان ڕووخا ئەوا بەشی سەرەوەش لەگەڵیدا دەڕوخێت.
ئەمڕۆ ئەندازیاران بنەواکان زۆر قووڵ دەکەن و باش دەیکوتنەوە و بەهێزترین شیش و چیمەنتۆی تیا بەکار دەهێنن. بۆ نموونە کاتێک ئەمریکییەکان (ترانسپای) ـیان دروست کرد لە نێوان فرانسیسکۆ و ئۆکلاندادا، پایەکانیان حەفتا مەتر قووڵ کرد بۆ ئەوەی زیاتر بەهێز بێت!


سەرچاوەکان



731 بینین