ڕەئوف خەلیف

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-03-13-13:54:00 - کۆدی بابەت: 3172
ڕەئوف خەلیف

ناوه‌ڕۆك

بێژەر ڕەئوف خەلیف كێیە؟

ناوی (ڕەئوف كوڕی خەمیس كوڕی خەلیف)ـە بێژەرێكی بەناوبانگی یارییە وەرزشییەكانە، لە ساڵی 1962 لە تونس لەدایك بووە، لە كۆلێژی یاسا لە زانكۆی مونبیلیییە لە فەڕەنسا خوێندوویەتی، خێزاندارە و سێ منداڵی هەیە كە گەورەگەیان ناوی (فارس)ـە.
ژیانی پەیامنێری ڕەوف دەستی پێكرد لە فەڕەنسا كە سەرەتا كارەكەی گواستنەوەی زانیارییە وەرزشییە عەرەبییەكان بوو بەگشتی و بە تایبەتی زانیارییە وەرزشییە تونسییەكان، ئەمەش بەبۆنەی بوونی خولی عەرەبی زۆر لە فەڕەنسا، دواتر چوو بە ناو كەناڵی تونسی ناوخۆیی پاشان كەناڵی 7ی تونسی ئاسمانی، دواتر لە ساڵی 2001 چوویە ناو تۆڕ و ڕادیۆی عەرەب (ART) دواتر ڕۆشت بۆ بنكەكەیان  كە لە ئیتاڵیابوو، پاشان ڕۆیشتە ناو یەکێتی پەخشی دەوڵەتی عەرەبی و تا ساڵی 2004 لەوێ مایەوە دواتر گەڕایەوە بۆ تۆڕ و ڕادیۆی عەرەب (ART) تا كۆتایی وەرزی 2006-2007، پاشان ڕۆیشتە ناو تۆڕی (شۆوتایم)، لە ساڵی 2009 چوویە ناو كەناڵی وەرزشی جەزیرەی قەتەری و وەك بەڕێوبەر كاری دەكرد كە ئۆفیسەكەی لە میلانۆ بوو لە ئیتاڵیا، دواتر بوو بە پێشكەشكار و بێژەری خولی ئیتالی كە ڕاستەوخۆ لە كەناڵی جەزیرەی وەرزشی پەخشدەكرا.

شێوازی بێژەری ڕەوف خەلیف بە جۆش و خرۆشە هەروەها دەنگێكی قوڵی بەرزی هەیە كە خۆشی دەكات بە دڵی بینەرەكانی، هەروەها ئەزموونێكی زۆری هەیە لە بەردەم مایكرۆفۆن و ڕێكخستنی وشەكان، بەهەماشێوە زانیاری زۆری لەبارەی یاریزانەكانەوە هەیە كە لەكاتی بێژەریدا دەردەكەوێت. هەرچەندە هەندێك بێژەی تونسی تر هەن كە دەنگیان نزیكە لە دەنگییەوە بەڵام شێوازی بێژەری جیاوازە و هەوادارەكانی بە تامەزرۆییەوە گوێی بۆ دەگرن، یەكێك لە وشە بەناوبانگەكانی وشەی (یوزع)ـە كە لە كاتی پاسدانی یاریزانەكان بەكاری دەهێنێت، ئەم وشەیە جیای كردۆتەوە لە هەموو بێژەرەكانی تر و بووە بە باشترین.

وشە بەناوبانگەكانی

بێژەر ڕەوف خەلیف چەندین وشەی بەناوبانگی هەیە كە بریتین لە:

  • نار يا حبيبي نار
  • بالمليمتر يا حبيبي بالمليمتر 
  • يوووووزع 
  • اوووه اوووه يا سلام يا سلام هدف ولا بالاحلام 
  • لا ينفع الندم ... جاء وقت الألم وغيرها الكثير 
  • نــار نــار يـا حـبـيـبـي نــار مـن رونـالـديـنـهــو الـغـدار . يـلـعـب بــ النــار بـيـن هـؤولاء الـنـجـوم الـكــبـار 
  • كوورة خطييييرة غوووووول هذه المرة كووورة مرة الحارس سوران يعاين الاضرار بقوة الاعصار انه زلاتان ايبراهيموفيتش المدمر في هذه الكورة هذا هو زلاتان هذا هو السلطان لما يكون في اعز زمان و مكان زلاتان ايبراهيموفيتش بالقامة الطويلة و المديدة, انفجار انفجااااار . 
  • اكبر رهان فوق الميدان جلاد الجلادين هو حبيب الملايين ، مهارة و شطارة لنجم الكووورة زلاتان الكبير و القدير.

ئەو خولانەی بەشداری تێداكردوون

گرنگترین ئەو خولانەی كە ڕەوف خەلیف بێژەری بۆ كردووە:

  • جامی جیهان
  • جامی كیشوەرەكان
  • جامی نەتەوەكانی ئاسیا
  • جامی نەتەوەكانی ئەفریقا
  • جامی كوپا ئەمریكا
  • پاڵێوراوانی پاڵەوانێتییە گەورەكان
  • جامی جیهانی یانەكان
  • چامپیۆنس لیگ
  • خولی یانە پاڵەوانەکانی ئاسیا
  • خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەفریقا
  • خولی ئینگلیزی (پریمەرلیگ)
  • خولی ئیسپانی (لالیگا)
  • خولی ئیتاڵی (سێریا ئەی)
  • خولی فەڕەنسی
  • خولی تونسی
  • خولی سعودی
  • خولی یانە پاڵەوانەکانی عەرەب.
  • خولی قەتەری
  • هەروەها چەندین خولی فەرمی تر و یاری دۆستانە

 


سەرچاوەکان



466 بینین