گەنینی ترشی ماست

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-03-13-23:06:00 - کۆدی بابەت: 3216
گەنینی ترشی ماست

ناوه‌ڕۆك

گەنینی ترشی ماست

لە گەنینی ترشی ماستدا Lactic acit fermentation ئەنزیمێک هەڵدەستێت بە گۆڕینی ترشی پایرۆڤیک بۆ ئاوێتەیەکی دیکەی سێ کاربۆنی کە پێی دەڵێن ترشی ماست. کرداری گەنینی ترشی ماست کرداری گواستنەوەی دوو گەردیلەی هایدرۆجین لە NADH و H+  بۆ ترشی پایرۆڤیک دەگرێتەوە. لەم کردارەدا ئۆکساندنی NADH بۆ دروست بوونی NAD+ ڕوودەدات، ئەویش بۆ کرداری شەکرە شیبوونەوە بەکاردێت، کە سەرلەنوێ بە کەمکردنەوە و گۆڕینەوەی بۆ NADH بەم جۆرە دووبارە پەیداکردنەوەی NAD+ لە گەنینی ترشی ماستدا یارمەتی بەردەوامی شەکرە شیبوونەوە دەدات.
گەنینی ترسی ماست بە وردبینە زیندەوەرەکانیشەوە ڕۆڵێکی بنچینەیی دەبینێت لە پیشەسازی بەرهەمە خۆراکییەکانی وەک ماست و پەنیر. هەروەها گەنینی ترشی ماست لە ماسولکە خانەکانیشدا، لە کاتی ڕاهێنانە وەرزشییە قورسەکانی وەک ڕاکردنی خێرا، لەوپەڕی خێراییدا ڕوودەدات. لە کاتی ئەم جۆرە ڕاهێنانەدا لە ماسولکە خانەکان ئۆکسجین بە خێراییەکی زیاتر کەم دەبێتەوە. وەک لەوەی کە دەبێت پێی بدرێت. وە بە نەمانی ئۆکسجین ماسولکە خانەکان دەست دەکەن بە گواستنەوەی با لە هەناسەوە بۆ گەنینی ترشی ماست، بەمەش ترشی ماست لە ماسولکە خانەکاندا کەڵەکە دەبێت. ئەمەش وادەکات سایتۆسۆڵی خانەکان ترشێتی زیاتر بێت لەبەر ئەوە توانای خانەکان بۆ گرژبوون کەم دەبێتەوە، کە دەبێتە هۆی ماندوبوون و ئازار و تەنانەت کەشەنگ بوونی ماسوولکەکان. لە کۆتاییدا ترشی ماست لە خوێندا بڵاودەبێتەوە و دەیگوێزێتەوە بۆ جگەر، کاتێک ئۆکسجین هەبێت دووبارە دەگۆڕدرێتەوە بۆ ترشی پایرۆڤیک.


سەرچاوەکان



1290 بینین