تایبەتمەندییە گشتییەکانی سەرەتاییەکان

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-03-14-02:08:00 - کۆدی بابەت: 3230
تایبەتمەندییە گشتییەکانی سەرەتاییەکان

ناوه‌ڕۆك

تایبەتمەندییە گشتییەکانی سەرەتاییەکان

سەرەتاییەکان Protozoa وردبینە زیندەوەری تاک خانەن، و زۆربەیان خۆنەژێنن، گەردە بچووکەکان یان خانەکان قوتدەدەن. ئەم گەردانە لە نێو خۆراکە بۆشاییەکاندا Food vacuoles هەڵدەوەشێنن، کە بۆشایین بە پەردە دەورەدراون و ئەنزیمی هەرسکەریان تێدایە. زۆر لە جۆرە سەرەتاییەکان سەربەست دەژین، لە ژینگە ئاوییەکان یان لە خاکدا. زۆر جۆریان پلانکتۆنە گیانەوەرییەکان Zooplankton پێک دەهێنن. زۆر لە سەرەتاییە مشەخۆرەکان دەبنە هۆی نەخۆشی ترسناکی هەمەچەشن بۆ مرۆڤ، وەک مەلاریا و سکچوونی ئەمیبی و خەوە نەخۆشی ئەفریقی. ئەو سەرەتاییانەی لە ئاوە سازگارەکاندا دەژین پارێزگاری هاوسەنگی ناوەکییان دەکەن، و خانەکە لە ئاوی زیادە ڕزگار دەکەن لە ڕێگەی کرژۆکە بۆشاییەوە.

زۆربوون

زۆربەی سەرەتاییەکان ناتوخمانە زۆردەبن. لە ڕێگەی ساکارە کەرتبوون یان فرە کەرتبوون Multiple fission کە ژمارەیان لە تاکێکی لێکچوی لێوە پەیدا دەبێت. هەندێک جۆریشیان دەتواننن توخمانە زۆر ببن لە ڕێگەی پیتگۆڕکێوە Conjugation. و لەمیانەی پیتگۆڕکێدا تاکە سەرەتاییەکان جووتی بەرامبەر پێکدەهێنن و بۆماوە ماددە ئاڵوگۆڕ دەکەن.

گونجاندنەکان

زۆربەی سەرەتاییەکان ناوچەیەک لە بۆیەیان هەیە ناودەبرێت بە چاوەپەڵە Eyspot، بە گۆڕانەکان لە جۆرێتی تیشک و بڕەکەی کاریگەر دەبێت. هەندێک لە سەرەتاییەکان کاریگەر دەبن بە ڕێگەی بەرکەوتن بە گۆڕانکارییە فیزیایییەکان یام کیمیاییەکانی دەوروبەرەکەی. زۆربەی سەرەتاییەکانیش توانای دروست کردنی تورەکە Cystـیان هەیە. کە بەرگێکی دەرەکی ڕەق پێکدێنێت، کە زیندەوەرە سەرەتاییەکانی تێدا دەمێنێتەوە لە باری سڕبووندا بۆ وەڵامدانەوەی گۆڕانە ژینگەییکانی دەوروبەر.

پۆلێنکردن

سەرەتاییەکان بۆ چوار لق پۆلێن دەکرێن:

  • لقی (گۆشتییەکان) ڕەگەپێیەکان Sarcodina
  • لقی کوڵکدارەکان Ciliphora
  • لقی قامیچدارەکان Zoomastigina
  • لقی سپۆردارەکان Sporozoa


سەرچاوەکان



1471 بینین