شەقیقە

له‌لایه‌ن: - - به‌روار: 2024-07-18-20:44:00 - کۆدی بابەت: 13562
شەقیقە

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

لاسەرئێشە یان شەقیقە (بە ئینگلیزی: Migraine، بە عەرەبی: صداع النصفي) بریتییە لە سەرئێشەیەکی تووند و لەگەڵیدا چەندین نیشانەی تر دروست دەبێت، زۆرجار واباوە کە شەقیقە جیادەکرێتەوە بە سەرئێشەیەکی تووند و بەهێز، بەڵام لەگەڵ ئەمەدا نیشانەکانی تریش بریتین لە هێڵنجدان و ڕشانەوە و قورسبوونی قسەکردن، سڕبوون و هەستیاربوون و بێزاربون بە ڕووناکی و دەنگ. شەقیقە کاریگەی دەکاتە سەر هەموو تەمەنێک و لەهەر تەمەنێکدا ئەگەری ڕوودانی هەیە. شەقیقە دەکرێت لە تەمەنی منداڵییەوە دەست پێبکات بەڵام لەوانەشە لەگەنجیدا ڕووبدات، لە ئافرەتاندا زیاتر ڕوودانی باوترە بەراورد بە پیاوان، ئەگەر لە خێزانەکەتدا کەسی تووشبوو هەبێت ئەوا مەترسی زیاتر دەبێت بۆ تووشبونی نەوەکانی داهاتوو، واتە بۆماوەیی کاریگەری لەسەر شەقیقە هەیە.

نیشانەکان

نیشانەکانی شەقیقە بەشێوەیەکی گشتی بریتین لە:
نیشانەکانی شەقیقە دەستپێدەکات لە پێش دوو بۆ سێ ڕۆژ لە ڕوودانی سەرئێشەکە ئەم قۆناغە ناودەبرێت بە stage prodrome، ئەو نیشانانەی لە ماوەی ئەمنیشانەکانقۆناغەدا ڕودەدەن بریتین لەمانە:

  • پەستانی دەروونی
  • بێهێزی یان کەمبوونی وزە
  • دووبارەبونەوەی باوێشکدان
  • زیادبوونی چالاکی
  • بێتاقەتی و زووشێتیگیربوون
  • ڕەقبوونی شان و مل

لە قۆناغی دووەمدا کە ناودەبرێت بە aura، ئەمەیان لە دوای stage prodrome دێت، لێرەدا لەوانەیە کێشە دروستدببێت لە بینین و هەستەکان و جووڵە و قسەکردن، نموونەی ئەو کێشە و گرفتانەی کە لەوانەیە ڕووبدەن بریتین لە:

  • قورسبوونی قسەکردن.
  • هەستکردن بەوەی وەک دەرزی بچێ بە پێتدا لە سەر ڕوو و دەست و قاچەکان.
  • لەبەرچاودا وەک ڕووناکی و پەڵەی ڕۆشن دەردەکەوێت
  • لەوانەیە بەشێوەیەکی کاتی بینین لەدەستبدەیت.

قۆناغی دواتر ناودەبرێت بە phase attack یان قۆناغی هێرشبردن، لەڕاستیدا ئەمە قۆناغێکی تووندە و دەستپێکی ئازاری زۆر توندی شەقیقەیە هەندێکجار هەر لە قۆناغی aura ڕوودەدات، نیشانەکانی ئەم قۆناغە دەکرێت ڕووبدات لەهەرشوێنێک و بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک بۆ چەند ڕۆژێک بخایەنێت، نیشانەکانی شەقیقە دەکرێت بگۆڕێت لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر، هەندێک لە نیشانەکان بریتین لە:

  • زیادبوونی هەستیاری و بێزاربون بە ڕوناکی و دەنگ.
  • هێڵنجدان و ڕشانەوە.
  • بێهێزی و هەستکردن بە بورانەوە.
  • دروستبوونی ئازار لەلایەکی سەردا، لای ڕاست یان لای چەپ، بەشی پێشەوە یان دواوەی سەر.
  • ئازاری سەر بەشێوەی لێدان pulsing.

لەدوای ئەم قۆناغەش زۆر جار کەسەکە پێدەنێتە قۆناغێکی تر کە ناودەبرێت بە قۆناغی phase postdrome، لە ماوەی ئەم قۆناغەدا گۆڕانکاری دروستدەبێت لە هۆش و شێوازی فرمان و هەستی کەسەکە، ئەم گۆڕانکارییە دەکرێت لە مەودای دڵخۆشی و خۆشحاڵی بۆ بێتاقەتی و خەمباری کۆببێتەوە هەروەها سەرئێشەیەکی کەمی لەگەڵدا دەبێت.

درێژی و تووندێتی هەریەکێک لەو قۆناغانە دەکرێت بگۆڕێت لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر جیاواز بێت، بۆیە هەندێکجار دەکرێت قۆناغی هێرشبردن phase attack ڕووبدات بەبێ بوونی سەرئێشە، واتە بەپێی کەسە جیاوازەکان دەگۆڕێت حاڵەتەکە. کەسی تووشبوو بە شەقیقە وەسفی سەرئێشەکە بەم شێوەیە دەکات وەک ئەوەی لێیبدرێت یان بەشێوەی هەڵکۆڵین و بێهێزبوون، هەروەها لەوانەیە هەست بە ئازارێکی بەردەوام و جێگیر بکرێت بەشێوەیەکی کەم، بەڵام کاتێک چارەسەر وەرنەگیرێت ئەوا ئەگەری هەیە ئازارەکە بەرەو مامناوەندی و تووندی بڕوات.

ئازاری شەقیقە بەشێوەیەکی باو زیاتر لە ڕووبەری ناوچاواندا ڕوودەدات و بەزۆری لەلایەکی سەردا، بەڵام دەکرێت ئازارەکە هەردوولای سەریش بگرێتەوە. ئازاری شەقیقە زۆرجار چوار کاتژمێر دەخایەنێت، بەڵام ئەگەر چارەسەر وەرنەگیرا یان کاردانەوەی نەبوو بەرامبەر چارەسەرییەکە ئەوا دەکرێت درێژ ببێتەوە بۆ ٧٢ کاتژمێر یان هەفتەیەک.

دڵتێکەڵھاتن یان هێڵنجدان بەھۆی شەقیقەوە زیاتر لە نیوەی ئەو کەیسانەی کە تووشی شەقیقە بوون تووشی دڵتێکەڵھاتن دەبن و بەشێکی کەمیشیان تووشی ڕشانەوە دەبن. ئەم نیشانەیە لەوانەیە دوای دەست پێکردنی ئازاری سەر  دەست پێ بکات بە نزیکی دوای یەک کاتژمێر لە ئازارەکە. ئەگەر بەتەنیا تووشی دڵ تێکەڵھاتن بووی ئەوا دەتوانی بەردەوام بی لە وەرگرتنی 

دەرمانەکانی شەقیقە بەڵام ئەگەر ھاتوو تووشی ڕشانەوە بووی ئەوا دەرمانەکان لە ناو گەدەدا نامێننەوە و ناتوانی وەریان بگریت. ئەگەر بەردەوام بی لە دواخستنی وەرگرتنی دەرمانەکانت ئەوا شەقیقەکەت خەراپتر دەبێت.

چۆنیەتی چارەسەری دڵتێکەڵھاتن و ڕێگری کردن لە ڕشانەوە:

ئەگەر بەتەنھا تووشی دڵ تێکەڵھاتن بووی ئەوا پێویستە دەرمانە دژە ڕشانەوەکان (nausea-anti یان antiemetic) بەکار بێنی کە ڕێگری دەکات لە ڕشانەوە و نایەڵێت تووشی دڵ تێکەڵھاتن بیت. بەکارھێنانی پەستان لەوانەیە یارمەتی دەر بێت لە چارەسەر، خۆی کە زیاتر دکتۆرەکان ئەم شێوازە بەکار دێنن لە ڕێگەی دەرمانەکانی چارەسەرکردنی دڵتێکەڵھاتن و ڕشانەوە لە ڕێگەی چارەسەر کردنی شەقیقە (prophylactic).

چۆنیەتی دەستنیشان کردنی شەقیقە

دکتۆری پسپۆر دەستنیشانی حاڵەتەکەت دەکات بە گوێرەی نیشانەکانت، لەگەڵ وەرگرتنی مێژووی نەخۆشیەکە کە لە ناو خێزاندا ھەن و پرسیارکردن دەربارەی ھەر دەرمانێک کە پێشوتر وەرگیرابێت لەگەڵ ئەنجامدانی پشکنینی جەستەیی، گرتنی وێنەی سیتی scan CT یان MRI دەتوانن یارمەتیدەربن لە دەرخستنی ھۆکارەکانی تری ئازارەکە وەکو گرێ و لوو یان جەڵتە.

چۆنیەتی چارەسەری شەقیقە

شەقیقە ناتوانرێت بە تەواوی و بۆ ھەمیشەیی چارەسەر بکرێت بەڵام وەرگرتنی چارەسەر یارمەتی دەر دەبێت لە کەمکردنەوەی نیشانەکان و ھەستکردن بەوەی کە باشتری. پلانی چارەسەرەکەت و شێوازەکەی پشت دەبەستێت بە کۆمەلێک شت وەکو:

  • تەمەن
  • جۆری شەقیقەکە
  • ماوەی چەندێکە تووشبووی
  • ڕێژەی ئازارەکەت

شێوازی چارەسەرەکەت

چاودێری خۆدی: واتا گۆرینی شێوازی ژیانت و بیرکردنەوەت بۆ نموونە کەمکردنەوەی سترێس و ئەو شتانەی واتلێدەکات شەقیقەکەت زیاد بکات.
بەکارھێنانی دەرمانی شەقیقە: وەک (NSAIDs ، acetaminophen، Tylenol) دەرمانەکانی شەقیقە کە ھەموو رۆژ وەریان دەگریت بۆ ئەوەی باشتر ببی. دەرمانەکانی شەقیقە ئازاری سەرت کەم دەکەنەوە و ئەگەر ھەر نیشانەیەکی تریش وەکو ڕشانەوە و دڵتێکەڵھاتن ھەبوون یارمەتی باش بوونیان دەدات.

چارەسەر بە ھۆرمۆن: ئەگەر ھاتوو خانمەکە ھەستی کرد کە ئازارەکە لە ماوەی سوڕی مانگانەدا ڕوودەدات دەکرێت چارەسەر بە هۆڕمۆن برێت.

چارەسەر بە دەرزی ئاژنین و ئاڕاستەکردنی دەروونی و acupressure :acupressure (تەکتنیکێکە پەستان دەخرێتە سەر خاڵێکی دیاریکراو لە لەشدا). تۆ دەتوانیت لە ماڵەوە کۆمەڵێک شت ئەنجام بدەی کە یارمەتی دەردەبن لە کەمکردنەوەی ئازار وەک:

  • پاڵکەوتن لە ژوورێکی بێدەنگ و تاریک.
  • مەساج کردن بۆ سەر و ناوچەوان.
  • دانانی پارچە قوماشێکی خاوێن و سارد لە ناوچەوانت و پشتی ملت.


سەرچاوەکان



173 بینین