ساڵح یوسفی
ساڵی لەدایكبوون و كۆچی دوایی : ١٩١٨ز- ١٩٨١ز
ناوی (ساڵح عەبدوڵڵا یوسفی)یە، یەکێک بوو لە ڕووناکبیر و تێکۆشەرانی گەلەکەمان، لە ساڵی (١٩١٨)ز لە گوندی (بامەڕنێ)ی سەر بە قەزای ئامێدی لە پاریزگای دهۆک لە دایک بووە. خوێندنی سەرەتایی لە گوندی بامەڕنێ و دواناوەندیشی لە بەغداد تەواکردووە، لە ساڵی (١٩٤٣)ز لە کۆلیژی (شەریعە) لە بەغداد دەرچووە. شاعیر دەورێکی گەورەی گێڕاوە لە بزاڤی ڕزگاریخوازی گەلی کورد، ئەندامیکی چالاکی حزبی (هیوا) و ئینجا (پارتی دیموکراتی کوردستان) بووە لە پاشان دەستەی دامەزراندنی (سۆشیالیستی کوردستان) بوو، هەروەها ڕۆژنامەوانیکی لێهاتوو بووە، لە بواری ڕۆشنبیریدا خزمەتیکی زۆری هەیە، سەرنوسەری گۆڤاری (ئەستێرە) و (ڕۆژی کوردستان) بووە.
زۆربەی هۆنراوەکانی باسی کوردایەتی دەکەن و بە هۆنراوەی سیاسی دادەنرێن.
هەروەها داوایکردووە، کە بیری ئازادی سەرهەڵبدات و گەشەبکات.
لە ساڵانی (١٩٨١)ز بە پیلانیکی ڕەش لە بەغداد شەهید کرا.
نمونەیەک لە هۆنراوەکانی
ڕۆژا مێر و خورتا هەلات
هاتن ژ هەوارێ تە وەلات
ژیێ لاوەتی یە، خەلات
جانی خۆ دکەینە قەلات
ئەڤرۆ ڕۆژا مە مێرانە
هەولی خورت و عەگیدانە
گۆری کرن خۆش سەیرانە
د ڕێکا وەلاتیدا قوربانە
ئەم پلنگی زەند ئاسنین
شێریت وەلاتی مەزنین
سنگ چیاینە، عەرد درنین
نەهەنگیت شەرێ بێ بنین
نەیارا هەمیا دێ سوژین
دا بسەربەستی هونەر بژین