هۆشیاری چییە؟

له‌لایه‌ن: - ئاکام ئەکرەم - به‌روار: 2021-03-20-22:06:00 - کۆدی بابەت: 3478
هۆشیاری چییە؟
پرسگەی جیهان ناسین

ئینسکلۆپیدیای زانیاری- وشەی هۆشیاری یان (بێداری) زاراوەیەکە لە دەروونزانیدا ئاماژە بۆ حاڵەتی بەئاگاهاتن ...

ناوه‌ڕۆك

هۆشیاری چییە؟

وشەی هۆشیاری یان (بێداری) زاراوەیەکە لە دەروونزانیدا ئاماژە بۆ حاڵەتی بەئاگاهاتن دەکات لە گیانداراندا، بەڵام حاڵەتی ناهۆشیاری ئاماژە بۆ خەوتن دەکات. لە هەردوو حاڵەتەکەدا هۆشیاری جیاواز دەبن. لە حاڵەتی هۆشیاری تەواودا ئاستی ئاگابوون زۆر بەرزە، بۆ نموونە ئەگەر کەسێک مومارەسەی یاری سەرمێز بکات و بیەوێت بیباتەوە هەوڵ دەدات لە حاڵەتی ئاگاهی زۆر بەرزدا بمێنێتەوە، یان ئەوانەی وەرزشی جومباز دەکەن لە یاریەکانی سێرکدا نموونەیەکی ترە دەبێت لە حاڵەتی ئاگاهی زۆر بەرزدابن لە کاتی جێبەجێکردنی یاریەکاندا. ئەگەر کەسێک توشی سەرگێژبوون بوو پێی دەڵێن لە حاڵەتی کەمترین ئاستی هۆشیاریدایە بەڵام بە حاڵەتی ناهۆشیاری دانانرێت تا خەو نەیباتەوە. لە ژیانی ئاسایی ڕۆژانەماندا حاڵەتی هۆشیاری جیاواز هەیە، بەڵام هەروەها دەتوانین بگەینە حاڵەتی ناهۆشیاری یان حاڵەتی ژیری هۆشیاری بە هۆکاری دەستکرد.
هەروەها دەتوانین حاڵەتی هۆشیاری زۆر بەرزمان دەستبکەوێت بەهۆی هەندێک دەرمانەوە کە کار لە کۆئەندامی عصبی مەرکەزی دەکات، دەبێتە هۆی حاڵەتی نائاسایی. مادەی کافینی وریاکەرەوە لە قاوە و چادا دەتوانرێت وەک وریاکەرەوەیەکی بەهێز بۆ هەندێک کەس بەکاربهێنرێت. بەڵام زۆر خواردنی مادە کحولییەکان دەبێتە هۆی سەرگێژبوون و لە کۆتاییدا ناهۆشیاری. هەندێک نەخۆشی کاریگەری بەرچاوی هەیە لەسەر ئاستی هۆشیاری ، هەندێک نەخۆشی ئەقڵی لە ئاستی هۆشیاری مرۆڤ دادەبەزێنێت. هەروەها پەرۆشە عاتفیەکان کاریگەری لەسەر حاڵەتی ئاگاهی مرۆڤ دروستدەکەن. زۆرجار مرۆڤە زۆر عاتفیەکان توشی خەمۆکی دەبن. لە ئێستادا زانایان چەندین جۆر دەرمانیان دروستکردووە کە دەتوانێت تەحەکوم بە ئاستەکانی هؤشیاری مرۆڤەوە بکات کە زیاتر لە چارەسەرکردنی ئەو کەسانەدا بەکاردەهێنرێت ئاستی هۆشیاریان کەمە، بەڵام ئەو دەرمانانە دەبێت بەپێی ئامۆژگاری پزیشک بەکاربهێنرێت. 


سەرچاوەکان



2233 بینین