کاریگەری خوونەریتی کۆمەڵایەتی لەسەر کشتوکاڵ

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-03-21-21:44:00 - کۆدی بابەت: 3515
کاریگەری خوونەریتی کۆمەڵایەتی لەسەر کشتوکاڵ

ناوه‌ڕۆك

کاریگەری خوونەریتی کۆمەڵایەتی

تایبەتمەندی جیاوازی دانیشتوان کار دەکاتە سەر کشتوکاڵ، بە شێوەیەکی تایبەتی قۆناغی بەرەو پێش چوونی تەکنەلۆژیایی و پێکهاتنی کۆمەڵایەتی و بیر و باوەڕ و خوونەریتی کۆمەڵایەتییان. بیر و باوەڕی ئاین کاریگەرییەکی ئاشکرای هەیە بۆ سەر ناوچە جیاوازەکانی جیهان، بۆ نموونە هندۆسەکان بە چاوێکی پیرۆز سەیری مانگا دەکەن کە ئەمەش کار دەکاتە سەر کشتوکاڵ لە هیندستاندا و ڕووبەرێکی فراوانی زەوی ژمارەیەکی زۆری مانگای بێ بەرهەمی تێدا بەخێو دەکرێت. نموونەیەکی تر لە (سیلیبس) دوای ئەوەی وەرزی چاندنی برنج تەواو دەبێت زەوی بۆ چاندنی گەنمەشامی لەبارە بەڵام بەهۆی بیرباوەڕی خەڵکی سەبارەت بە چاندنی گەنمەشامی ناچێنن، لە ئەفەریقاش بەخێوکردنی مانگا بەستراوە بە پایەی کۆمەڵایەتی خێزانەوە کە هەوڵ دەدات تا بتوانێت مانگای هەبێت بێ ئەوەی بایەخ بدەنە ئەوەی توانای زەوییەکە چەندە بۆ مانگا بەخێوکردن، یان سیفەتەکانی چۆنە. لەبەر ئەوە چاککردنی وەبەرهێنانی زەوی لەوێ بەند نییە بە هێنانی شێوەی نوێ بۆ بەڕێوەبردنی کشتوکاڵ یان چاککردنی جۆری ئاژەڵ، بەڵکو بەندە بە وازلێهێنانی ئەو خوونەریتەی کە چۆن سەیری مانگا دەکرێت.
بەو چآوە سەیری بەخێوکردنی مانگا بکرێت کە بۆ فرۆشتنە، ئەمەش پێویستی بە فێرکردنی بەردەوام و سەرکردایەتی کردنی گۆڕانکاری کۆمەڵایەتی هەیە.


سەرچاوەکان



867 بینین