ئارام کاکەی فەلاح

له‌لایه‌ن: - لەنیا کەریم - به‌روار: 2022-04-13-17:50:00 - کۆدی بابەت: 8233
ئارام کاکەی فەلاح

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

ئارام ئەمین فەلاح ناسراو بە ئارام کاکەی فەلاح، ڕۆماننوس و چیرۆکنووسی کوردە، لە ٩ی حوزەیرانی ١٩٦٣ لەدایکبووە، لە سەرەتای هەشتاکانەوە دەنووسێت و یەکەم چیرۆکی ناوی (تابلۆ) بوو لە ڕۆژنامەی هاوکاری لە ساڵی ١٩٨٣دا بڵاوبوویەوە، بۆ ماوەی ٣ ساڵ لەنێوان ساڵەکانی ١٩٨٩ بۆ ١٩٩١ ڕوو دەکاتە شاری خارکییڤ لە ئوکرانیا و لەوێ لە زانکۆی خارکییڤ زمانەکانی ڕووسی، ئینگلیزی، لاتینی، ئەدەبی ڕووسی و ئینگلیزی دەخوێنێت، لە ساڵی ١٩٩١ یشەوە لە شاری ستۆکهۆڵم نیشتەجێیە و بەرهەمەکانی لە زۆربەی گۆڤارەکانی ناوەوە و دەرەوەی ئەو وڵاتە بڵاوکردۆتەوە.

بەرهەمەکانی

چیرۆک

  • زێراب، کۆچیرۆک، ١٩٩١.
  • بەیازی گوڵفرۆشێک، کۆچیرۆک، ١٩٩٨.
  • وێنەکان دووبارە دەبنەوە، کۆچیرۆک، ٢٠٠٣.
  • نووسینەوەی دڕک، کۆچیرۆک، ٢٠٠٧.
  • بلیتێک بۆ جەهەنەم، کۆچیرۆک، ٢٠١٠.
  • دزینی خەونەکان، کۆچیرۆک، ٢٠١١.
  • من و کامێراکەم، کۆچیرۆک، ٢٠١٣.
  • کارگەی تووڕەیی، کۆچیرۆک، ٢٠١٨.

ڕۆمان

  • چاوەڕوانی، ١٩٩٢.
  • سیزیف، ئەو کوڕەی دوو دڵی هەیە، ٢٠١٥.
  • شەربەتی ترس، ٢٠١٩.

بەرهەمەکانی تر

  • شەڕە سپییەکان، کۆدیدار، ٢٠٠٩.


سەرچاوەکان



322 بینین