گەرووی هورمز

له‌لایه‌ن: - ڕێزدار ئەحمەد - به‌روار: 2021-03-24-05:12:00 - کۆدی بابەت: 3655
گەرووی هورمز

ناوه‌ڕۆك

دەربارەی گەرووی هورمز

ئەم گەرووە کەنداوی عومان و کەنداوی عەرەبی بە یەکەوە دەبەستێت، تاقە ڕێڕەویشە بۆ ئاوی زەریایی بەرەو کەنداوی عەرەبی پڕ لە نەوت دەکەوێتە نێوان کەنارەکانی باکووری ئێران و کەنارە عەرەبییەکانی باشوور کە سەر بە عومانن، کەنارەکانی باکووریشی بە شتێک لە ڕۆژهەڵاتی دوورگەی کیشم بە درێژایی 96 کم دەگرێتەوە، بەڵام کەنارەکانی باشووری سەری مسندم کە نزیکەی 48کم پانە و تەکسترین شوێنی نزیکەی 33.2کم. گرنگترین دوورگەکانی هورمز لارک و هینجام و تونبـی بچووک و گەورەیە، بەڵام کە ئەو گەرووەی دوورگەیەیی کیشم و کەناری ئێران لە یەک جیادەکاتەوە پێیدەڵێن گەرووی کلارانس ئەمە گەروویەکی تەسک و پڕ گیر و گرفتە بە کەڵکی کاشتیوانی نایە، درێژی گەرووەکە 41.6 میلە گەرچی پانییەکەی 26 میلە، بەڵام قووڵی لە نێوان 6-50 باڵای دەریاییە، دەریا ڕەوی لە گەرووی هورمز گەلێک تەگەرەی دێتە پێش، بە تایبەتی شەپۆلەکانی زۆر بەرز و نزم و بەهێزن و چەماندنەوە و چاڵ و چۆڵی زۆرە، جگە لەوەی گەرووەکە شۆستەی نییە هەندێک نەبێت دورگەی کیشم، لەگەڵ ئەوەیشدا دورگەی تونبـی بچووک نیشانداری بەهێزی تێدایە بۆ ئەوەی یارمەتی کەشتیوانی شەوانە بدات.


سەرچاوەکان



1117 بینین