خووریەکانی کوردستان

له‌لایه‌ن: - ڕێزدار ئەحمەد - به‌روار: 2021-03-28-23:04:00 - کۆدی بابەت: 3869
خووریەکانی کوردستان

ناوه‌ڕۆك

خورییەکان

لە کوردستاندا بە تایبەتی و لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە گشتی لە هەزارەی دووەمی پێش زاین دەرکەوت، بە تایبەتی لە ڕۆژئاوای کوردستان، ئەرابخا و نوزی کەرکوکی ئێستا بوونەتە مۆڵگە سەرکییەکانیان، چەندین میرنشینیان لە نەینەوا و ئورفە و رأس العین دامەزراندووە. خورییەکان ڕۆڵی بەرچاویان هەبووە لە گواستنەوەی دیاردە شارستانییەکان لە نێوان دەڤەرەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئەویش بەهۆی چالاکی بازرگانییەوە، چونکە کەمتر ئارەزووی شەڕیان هەبووە. شاری نوزی لە باشووری ڕۆژئاوای کەرکوک بنکەیەکی سەرەکی خورییەکان بوو، شوێنەواری کۆشکێکی پاشآیەتی و خانوو و ڕێگەوبان و دیاردەی تری تێدا دۆزراوەتەوە، لەم شوێنەوارە نەخشەیەکی کێشراو لەسەر تاتە قوڕێک دۆزرایەوە چیا و ڕووبار و شار و شوورەکان و ڕێگە سەرەکییەکانی لەسەر دیارە، هەروەها سەدان تاتە قوڕی تر دۆزرانەوە، بە خەتی بزماری و بە زمانی ئەکەدی نوسراو بوون. کاریگەری زمانی خوری بە تەواوی لەم نوسراوانەدا دەردەکەوێت. ئەم نووسراوانە بەڵگەن لەسەر گرنگی کشتوکاڵ بۆ دابونەریتی نوزی، چونکە باسی خاوەندارێتی زەوی دەکات، بەهۆی لێکۆڵینەوە لەو تاتە قوڕآنەدا دەرکەوتووە کە ژمارەیەک لە خەڵکانی دەسەڵاتدار هەبوون خاوەنی ڕووبەری فراوانی زەوی بوون، وای بۆ دەچن لە نوزی سیستەمێکی بەرهەمهێنان هەبووبێت، ناوی سیستەمی (دەرەبەگایەتی-Feudal system)ـی لێناوە. ئەم سیستەمە لە سیستەمی بەرهەمهێنانی کۆیلایەتی کە لە ناوەند و باشووری عێراق باوبووە پێشکەوتوو ترە. نوزی و ئارابخا لە زۆربەی چاخەکانی مێژوودا سەربەخۆییەکی ناوخۆییان هەبووە، ڕاستەوخۆ نەکەوتنە ژێر دەسەڵاتی ئاشوورییەکان، بەڵکو بەرامبەر بەمە سەرانەیان داوە. سیستەمی حوکمڕانی لە نوزی وەکو سیستەمی حوکمڕانی شارەکانی تری عێراق بوو، پاشآ دەسەڵاتی زۆر بوو، ئەو جێگەی خواوەند بووە، لە بەڕێوەبردنی کارەکانی ژمارەیەک لە خزمەکانی یارمەتی داوە و دەستیان گرتبوو بەسەر کاروباری ئابووری و دارایی و کارکێڕیدا. پاشایانی نوزی بایەخیان بە چەسپاندنی دادوەری داوە، یەکێک لە دەقە دێرینەکان ئاماژە بە ئامادەبوونی پاشا دەکات لە یەکێک لە دادگاکان.


سەرچاوەکان



1681 بینین