دیموکراتی سەرەتایی لە میزۆپۆتامیا

له‌لایه‌ن: ڕێزدار ئەحمەد - به‌روار: 2021-03-28-23:22:00 - کۆدی بابەت: 3870
دیموکراتی سەرەتایی لە میزۆپۆتامیا

ناوه‌ڕۆك

دیموکراتی سەرەتایی لە میزۆپۆتامیا چۆنبوو؟

هەندێک لە پسپۆڕانی مێژوو لەو باوەڕەدان، کە یەکەمین سیستەمی حوکمڕانی لە شارە سۆمەرییەکان، شێوەیەکی دیموکراسی هەبوو، بەڵام دیموکراسییەتیکی سەرەتایی. دەسەڵاتی باڵای شار لە دەستی ئەنجومەنێکی گشتی هەبوو، هەموو هاوڵاتییە پیگەیشتووەکانی گرتبووەخۆ، ڕەنگە هەندێک ئافرەتیشی تێدا بووبێ. ئەو ئەنجومەنەی لە بارودۆخی لەناکاو دا کۆدەبووەوە هەموو ئەندامێکیشی مافیی قسە و ڕا دەربڕینی هەبوو، بەڵام بە گشتی ڕای پیاوە بەتەمەنەکان پەسندتر بوو، بۆیە پیاوە بەتەمەنەکان ئەنجومەنی پیرانیان پێکهێنا. لە ناو ئەنجومەندا گفتوگۆ بەردەوام هەبوو تا دەگەیشتە بڕیارێک بە تێکڕای دەنگەکان، لە کۆتاییدا داڕێژەرانی یاسا، بڕیارەکەیان دەخوێندەوە. هەر ئەم ئەنجومەنە حاکمی شاری هەڵدەبژارد و هەندێک دەسەڵاتی پێ دەبەخشی، هەرچی بڕیارە گرنگەکانی وەکو بڕیاری ڕاگەیاندنی شەڕ یان ڕازیبوون بە ئاگربەست و ئاشتی و پەیمان بەستن، ئەوە لە دەسەڵاتەکانی خودی ئەنجومەن بوو، بەڵام بەرپابوونی شەڕ لە نێوان دەوڵەتەکەی شارە سۆمەرییەکان و بەردەوامبوونی بوونە مایەی لەناوچوونی ئەم جۆرە سیستەمە دیموکراسییە، چونکە لە کاتی شەڕدا، ئەنجومەنی شار دەسەڵاتی فراوانی بە حاکمی شار دەدا، بە مەبەستی ڕوبەڕووبوونەوەی دوژمنان، حاکمی شاریش ئەم دەسەڵاتە فراوانەی بۆ سوودی خۆی بەکاردەهێنا، تەنانەت دوای کۆتایی پێهێنانی شەڕیش، دەقۆزتەوە و وازی لێ نەدەهێنا، بەم شێوەیە قۆناغ بە قۆناغ سیستەمی حوکمڕانی پشتاوپشت پەیدا بوو، جێگەی سیستەمی پێشووی مانەوە، بەڵام پاشاکان وایان بڵاوکردەوە کە خواوەندەکان ئەوانیان ناردووە و چیدی پێویست بە کاری ئەو جۆرە ئەنجومەنانە نەما، لە ئاکامدا هەڵوەشانەوە.


سەرچاوەکان

84 بینین