دەوڵەتی ئۆراتۆ

له‌لایه‌ن: - ڕێزدار ئەحمەد - به‌روار: 2021-03-28-23:37:00 - کۆدی بابەت: 3872
دەوڵەتی ئۆراتۆ

ناوه‌ڕۆك

دەوڵەتی ئۆراتۆ

ئەم دەوڵەتە لە سەدەی نۆیەمی پێش زاین لە ناوچەی دەریاچەی وان دامەزراوە. بۆیە هەندێک لە مێژوونووسان بە دەوڵەتی وان ناوی دەبەن. ناونراوە بە دەوڵەتی ئۆراتۆ بەهۆی چیاکانی ئارارات. ئۆراتۆییەکان توانیان هاوپەیمانییەک پێکبێنن، هەموو نەتەوە میرنشینە کوردستانییەکان بگرێتە خۆ، لەگەڵ میرنشینی ڕەواندوز هاوپەیمان بوون، ئەم میرنشینە لە سەرچاوە ئاشوورییەکان ناوی مەساسیری لێنراوە، هەروەها لەگەڵ هۆزە میدییەکان پێکهاتن و کۆنترۆڵی ڕێگەوبانی بازرگانیان کرد. ئۆراتۆیەکان بەم شێوەیە هەڕەشەیان لە بەرژەوەندییەکانی ئاشووریەکان دەکرد، بۆیە ئەوانیش چەندین جار هەڵمەتیان بردە سەریان.
بەناوبانگترین پاشاکانی ئۆراتۆییەکان وەکو شا سوردور و شا رۆسا. ئۆراتۆییەکان دەستی باڵایان لە ئاوەدانکاری هەبووە، شوێنەوارەکانیان لە دەوروبەری دەریاچەی وان گەواهی ئەم ڕآستییەن. جۆگەی ئاودێرییان لێداوە. بەهۆی لێزانی و بەرهەمەندی ئۆراتۆییەکان لە بیناسازی، پاشای ئاشووری ناسر بالی دووەم ٨٨٤-٨٥٩  پ.ز پەنای بۆ بردوون بۆ بەڕێوەبردنی هەڵمەتی ئاواکاری فراوان لە کاتی نۆژەنکردنەوەی پایتەختەکەی شاری کەلخور نەمرود.


سەرچاوەکان



1943 بینین