پچڕانی ماسولکە

له‌لایه‌ن: - ڕاوێژ نورالدین - به‌روار: 2021-03-31-02:07:00 - کۆدی بابەت: 3973
پچڕانی ماسولکە

ناوه‌ڕۆك

دڕاندن (پچڕان - تمزق)ـی ماسولکە چییە؟

بەشێك یان تەواوی زیان بە ڕیشاڵی ماسولکەکان دەگەینێت، نیشانەکانی پچڕانی ماسولکەکان بەپێی پلە جیاوازییان هەیە، هەر جۆڕێك لە جۆرەکان ئازار و نیشانەی زیاتری لێ دەردەکەوێت.

نیشانەکانی پچڕانی ماسولکە

١- ئازاری کتوپڕ لە شوێنی برینداربوون.
٢- ئاوسانی ماسولکەکان.
٣- ڕەنگدانەوە لە ناوچەی برینداربوو.
٤- توانای سنووردار بۆ جوڵاندنی ماسولکە.
٥- ڕەقبونی شوێنی برینداربوون.
٦- دەرکەوتنی بۆشایی لە ماسولکەدا.

چارەسەری تمزق (دڕان - پچران)ـی ماسولکەکان

پاراستن: پاراستنی ماسولکەی زیان لێ کەوتوو لە هەر شتێك کە دەبێتە هۆی زیادبونی برینەکە.

پشوودان: خۆ لادان لە هەر چالاکییەکی جەستەیی کە ببێتە هۆی ئازار و دواکەوتنی چاکبوونەوە.

سەهۆڵ(بەفر): بەکارهێنانی سەهۆڵ بۆ نەهێشتنی ئازار و نەهێشتنی هەوکردن و داخستنی ئەو خوێنبەرانەی کە زیانیان پێگەیشتووە، شوێنەکە  بەفر(سەهۆڵ) بۆ ماوەی 12 خولەک لە کاتژمێرێکدا لە شوێنی برینداربوون دابنێ، لەگەڵ خاولی یەك یان بەربەست لە نێوان جەستە و سەهۆڵ.

پەستان: باندی لاستیکی بە بێ توندبوون بۆ ناوچەی ئازار دابنێ بۆ ئەوەی ئاوساوی کەم بکاتەوە.

بەرزکردنەوەی شوێنی برینەکە.

وەرگرتنی چارەسەر.

ڕاهێنان و مەساج: دوای نەمانی ئاوسان و ئازار، قۆناغی چارەسەری بۆ بەشی ڕێگەی بەرنامەی چارەسەری بە بەکارهێنانی (ڕاهێنان و مەساج) دەست پێدەکات.

پچرانی تەواو

پیویستی بە چارەسەری پزیشکی هەیە و سەرەدانی دکتۆر بکەیت بۆ کاری پێویست.


سەرچاوەکان



1760 بینین