وەرزشکردن پێست جوان دەکات

له‌لایه‌ن: - ڕاوێژ نورالدین - به‌روار: 2021-03-31-14:04:00 - کۆدی بابەت: 3981
وەرزشکردن پێست جوان دەکات
پاراستن و گرنگیدان بە پێست

ئه‌گه‌ر له‌ وەرزشکاران بپرسیت بۆ وه‌رزش ده‌كه‌یت؟ هه‌موو له‌ وه‌ڵامدا ده‌ڵێن بۆ ئه‌وه‌ی كێش دابه‌زێنن یان بۆ ئه‌وه‌ی جموجوڵیان ئاسان بێت

ناوه‌ڕۆك

سوودی وه‌رزشكردن بۆ جوانی پێست

ئه‌گه‌ر له‌ وەرزشکاران بپرسیت بۆ وه‌رزش ده‌كه‌یت؟ هه‌موو له‌ وه‌ڵامدا ده‌ڵێن بۆ ئه‌وه‌ی كێش دابه‌زێنن یان بۆ ئه‌وه‌ی جموجوڵیان ئاسان بێت، به‌ڵام كه‌م كه‌س ئه‌وه‌ ده‌زانێت كه‌ به‌هۆی وه‌رزشكردنه‌وه‌ پێستيش جوان ده‌بێت!

پزیشكان له‌وباره‌یه‌وه‌ ده‌ڵێن: وه‌رزشكردن به‌ به‌رده‌وامی كاریگه‌رییه‌كی به‌رچاوی هه‌یه‌ له‌سه‌ر پێست، چونكه‌ پێست گه‌وره‌ترین ئه‌ندامه‌ له‌ جه‌سته‌ی مرۆڤدا، به‌وپێیه‌ی له‌كاتی وه‌رزشكردندا پێست زۆرترین سوود وه‌رده‌گرێت به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ خواردن به‌ خێرایی هه‌زم ده‌كه‌یت، له‌هه‌مانكاتدا جه‌سته‌ پاكده‌كاته‌وه ‌و به‌م شێوه‌یه‌ پێستت جوان ده‌بێت.
هه‌روه‌ها پزیشكان ئه‌وه‌ ده‌خه‌نه‌ڕوو كه‌ هه‌م پێستی ده‌موچاو به‌ وه‌رزشكردن پاكده‌بێته‌وه‌، به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ ئاره‌ق ده‌كه‌یته‌وه‌ و هه‌موو پیسی و چه‌وری له‌ پێسته‌وه‌ دێته‌ ده‌ره‌وه‌، هه‌م سوودی هه‌یه‌ بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی نه‌خۆشی پێست.


سەرچاوەکان



544 بینین