ناوهڕۆك
کاریگەری هەڵچوون
شاراوە نییە لای هەموومان کە پەیوەندیەکی بەهێز هەیە لە نێوان ئەقڵ و جەستەی مرۆڤ، هەر یەکێکیان کاریگەری لەسەر ئەوی تریان هەیە، واتە کاتێک مرۆڤ دووچاری نەخۆشیەکی جەستەیی دەبێتەوە ئەم نەخۆشیە ڕەنگدانەوەیەکی بەهیزی دەبێت لەسەر باری دەروونی کەسەکە بۆ نمونە ئەو کەسەی توشی هەڵامەت یان سەرئێشە دەبێت هەست بە بێزاریەکی زۆر دەکات.
پێچەوانەش ڕاستە، ئەگەر مرۆڤ لایەنی دەروونی تەواو نەبێت دووچاری نەخۆشی جەستەیی دەبێتەوە بۆ نمونە ئەو کەسەی خەم و خەفەت زۆر بخوات و بەردەوام دڵەڕاوکێی هەبێت دووچاری چەندین نەخۆشی دەبێتەوە وەک نەخۆشی گەدە و شەکرە و دڵ، ئەم جۆرە نەخۆشیانە پێی دەوترێت نەخۆشیە (سایکۆسۆماتیەکان).
سەرچاوەکان
2928 بینین