داهێنان چییە؟

له‌لایه‌ن: - ڕێزدار ئەحمەد - به‌روار: 2021-04-04-04:41:00 - کۆدی بابەت: 4140
داهێنان چییە؟

ناوه‌ڕۆك

داهێنان

بریتییە لە وەڵامدانەوەی دەمارە خانەکانە بۆ هەستە جیاوازەکان کە پێشتر لە ناو مێشک و جێگیربوون و چەوسپاون، لە ئەنجامی تاوتوێکردن و پاککردنەوە و گۆڕین و گونجاندن و پێکەوە لکانی زانیاریەکان لە ناو مێشک، وەک زانیاری نوێ خۆیان دەنوێنن، کاتێ ئەو وەڵامانە لە مێشکەوە دەنێردرێن بۆ ئەندامە پەیوەندی دارەکانی لەش دەبێتە سلوکی داهێنەر بۆ ئەو کەسانەیە کە ئارەزوویان بەلای زانست و هونەرە و گرنگی پێدەدەن، فکری داهێنەر بۆ ئەو کەسانەیە کە گرنگی بە لایەنی ئەدەب و فەلسەفە دەدەن.
هەرچەندە زۆربەی کچان لە بواری بە دەست هێنانی پلەی زانستی لە پێشەوەی کوڕەکانن، بەڵام بەرهەمی ئافرەتان لە بواری داهێنان و دۆزینەوەی زانستی زۆر کەمە بە بەراورد لەگەڵ پیاواندا، زانایان ئەو دیاردەیان گێڕاوەتەوە بۆ ئەوەی ئافرەتان ناسراون بە کەمی خۆڕاگری، کەمی توانای لەسەر توندکردنی جڵەوی نەفسی خۆی، بەردەوام نەبوونی لەسەر چالاکیەکیانەی کە ئەنجامی داوە، ئەمانە وای کردووە کەوا هەندێک لە زانایان بڵێن: کەوا کۆنترۆڵی ئافرەتان لەسەر جیهانی دەرەوە زۆر دیاری کراوە و بەرفراوان نیە، چونکە لە توانای نیە پڕۆژەکانی ئەنجام بدات بە گیانێکی چەسپاو و توند و تۆڵ و بەردەوام، هەندێکی تر لە زانایان وەک هیمانز "Heymans" دەڵێت بیرکردنەوەی ڕووت و سارد بە شێوەیەکی گشتی ئافرەتان دڵیان پێی خۆش نیە، بەڵکو ئارەزوو و ڕەزامەندی بەوەیە کە پێداویستیەکانی ویژدانی و سۆزە سروشتیەکەی تێر بکرێت، نازانین تاوەکو چ ڕاددەیەک بڵێین کەوا سۆز و عاتیفە لە تایبەتمەندیەکانی دووەمی ئافرەتانە بە شێوەیەکی گشتی و لە ڕاستیش دوور نابین ئەگەر بڵێین کەوا دایکایەتی وای کردووە ئافرەت هەردەم بە سۆزتربن لە پیاوان و خێراتر وەڵامی کاریگەرەکانی ویژدانی بدەنەوە.
ئافرەتان هەر لە پێکهاتەی عەقڵیانەوە ناسراون بە سیفەتی قوبوڵکردن و ڕازی بوون، بەشێوەیەک ئەوان بە لایەنی وەرگرتنی زانیاری و زانست، هەروەها بە لایەنی شێوەسازی و پێکهێناندا دەڕۆن، ئارەزوویان بەلای داهێنان و دۆزینەوەدا ناڕوات هەروەک لە پیاواندا بەدی دەکرێت. لێرەوە بۆمان دەردەکەوێت کەوا بۆچی ئیسلام ئەرکی دایکایەتی بە ئافرەت سپاردووە، هەروەها پەروەردە و لە ئامێگرتنی تایبەت کردووە بە ئافرەت.


سەرچاوەکان



7626 بینین