پێشبینیکردنی کەش

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-04-07-01:55:00 - کۆدی بابەت: 4238
پێشبینیکردنی کەش
زانیاری هەمەڕەنگی زانستەکانی زەوی

بۆ پێشبینی کردنی کەش بە وردی زانایانی رووانگە پێویستیان بە چەند پێوانەیەکی بارودۆخە جیاجیاکانی کەش هەیە دەبێت وەکو پەستانی هەوا، شێ

ناوه‌ڕۆك

پێشبینیکردنی کەش چۆنە؟

بێگومان کەش  کار دەکاتە سەر ژیانی کەسایەتی مرۆڤ و کاردەکاتە سەر جۆری جل و بەرگەکانی ڕۆژانە و تەنانەت کار دەکاتە سەر پلانی ڕۆژانەی کارەکان و هەتا دەگاتە کارکردن لەسەر سەردانەکانت بەتایبەت بە فڕۆکە و کەشتی. پێشبینی کردنی کەش بریتییە لە زانین و پێشبینکردنی کەش بۆ ماوەی ٣ تا ٥ ڕۆژی داهاتوو، زانای ڕوانگەزانی کەسێکە زانیارییەکانی پەیوەست بە بارودۆخی کەش و هەوا بە چەندین تەکنیکاری گرنگ کۆ دەکاتەوە بەم شێوەیە.

تەکنیکی پێشبینی کردنی کەش

بۆ پێشبینی کردنی کەش بە وردی زانایانی رووانگە پێویستیان بە چەند پێوانەیەکی بارودۆخە جیاجیاکانی کەش هەیە دەبێت وەکو پەستانی هەوا، شێ ، دابارین، پلەی گەرمی، خێرایی باو ئاڕاستەکەی، زانایان چەندین دەزگا و ئامێری تایبەت بەکاردەهێنن بۆ کۆکردنەوەی زانییارییەکان بە تایبەت لە نزیک ڕووی دەریا و لەسەرەوەی پانتاییە ئاویە گەورەکان، بۆ نموونە بەکارهێنانی باڵۆنی گەورە کە ئامێری ئەلکترۆنی تێدایە بۆ پێوانەکردنی بارودۆخی کەش لە بەرزایی ٣٠ کیلۆمەتر. زاناکانی ڕوانگەکردن و پێشبینیکردنی کەش دەتوانن خێرایی و ئاڕآستەت با بزانن لە ڕێگەی بەدواداچوونی باڵۆنەکان.

پێوانەکردنی پلەی گەرما و پەستانی هەوا 

ئەو دەزگایەی بەکاردێت بۆ زانینی پلەی گەرمی هەوا ناودەبرێت بە گەرمی پێو تيرمۆميتر Thermometer کە پێك دێت لە بۆريەکی شووشەیی تەسکی داخراو کە شلەیەکی تێدایە. هەر كاتێك پلەی گەرمی هەوا بەرز بێتەوه ئەوا شلەکە دەکشێت و بۆ سەرەوە بەرز دەبێته وە بەڵام ئەگەر پلەی گەرمای هەوا نزم بێتەوه شلەکە دێتەوه يەك و نزم دەبێتەوه بۆ خوارەوە.بەڵام بارۆميتر Barometer دەزگایەکه بەکاردێت بۆ پێوانەکردنی پەستانی هەوا، باروميتەرى جيوە پێك دێت لە بۆريەکی شووشەيی کە يەك لاى داخراوه و لە ناو دەفرێکی پڕ لە جیوەدا دانراوه، كاتێك پەستانی هەوا ده کەوێته سەر جیوەی ناو دەفرەکە ئەوا جيوەی ناو بۆریەکە بەرز دەبێتەوە، هەرچەندە پەستانی هەوا بەرز بێتەوە جيوەی ناو بۆريە شووشەييەكەش زیاتر بەرز دەبێتەوه.


سەرچاوەکان



1400 بینین