ناوهڕۆك
پێکهاتەی ئاڕاستەکان
ئاڕاستەکان سێ پێکهاتەی سەرەکیان هەیە:
١- پێکهاتەی مەعریفی:
ئاڕاستەکانی مرۆڤ پەیوەست بەو زانیاریانەی کە هەیەتی دەربارەی کەسەکان بابەتی ئاڕاستەکەی، چونکە ئەگەر بنەمای دروستبوونی ئاڕاستە بەباشتر زانینی بابەتێکە لەسەر بابەتێکی تر، ئەوا ئەم کارە پێویستی بە پڕۆسەیەکی ئەقڵیە.
٢- پێکهاتەی سۆزی:
ئەم پێکهاتەیە ئاماژە بە هەستی خۆشەویستی و ڕقە مرۆڤ ئاڕاستەی شتەکان و کەسانی تری دەکات، بۆ نمونە بابەتێکی خۆشدەوێت زۆر بە توندی بۆی دەچێت وە ڕقی لە بابەتێکی ترە زۆر بە توندی لێی دووردەکەوێتەوە.
٣- پێکهاتەی ڕەفتاری:
ئاڕاستەکان وەک پێوەرێک بۆ ڕەفتارەکانی مرۆڤ دەژمێردرێت، چونکە ئاڕاستەکان وا لە مرۆڤ دەکات پەنا بباتە بەر کار، بۆ نمونە ئەو مرۆڤە ئاڕاستەی کاری باشی هەبێت وەڵامی بانگ دەداتەوە و دەچێت بۆ نوێژ کردن، بەڵام ئەگەر ئاڕاستەکەی خراپ بوو ئەوا گوێ بە بانگ نادات.
سەرچاوەکان
698 بینین