ڤاکسینی کۆرۆنا

له‌لایه‌ن: - مونا ڕزگار - به‌روار: 2021-04-15-16:36:00 - کۆدی بابەت: 4530
ڤاکسینی کۆرۆنا

ناوه‌ڕۆك

جۆرەكانی ڤاکسینی کۆرۆنا

سێ جۆری ڤاکسینی کۆرۆنا تا ئێستا دروست کراوە لە سێ وڵاتی جیاوازدا کە ئەمانەن:

١- ڤاکسینی (Astrazenca) کە بە دەرزی دەدرێت لە ماسولکە و بەرهەمی زانکۆی (ئۆسفۆرد)ـە لە وڵاتی بەڕیتانیا.

٢- ڤاکسینی (Pfizer-BioNtech) کە بە دەرزی دەدرێت لە ماسولکە و بەرهەمی کۆمپانیای(فوسان)ـە لە وڵاتی بەڕیتانیا.

٣- ڤاکسینی (BBIBP) کە بە دەرزی دەدرێت لە ماسولکە و بەرهەمی (ڕێکخراوی بەرهەمی بایۆلۆژی پەکین)ـە لە وڵاتی چین.

بۆچی ڤاکسین گرنگە؟

زۆرینەی خەڵکی تووشی ئەم ڤایرۆسە بوون و زۆرێکی ڕەوانەی نەخۆشخانەکان کردووە ئەگەر ئەم ڤاکسینە بەکاربهێنرێت ئەگەر چی لەوانەیە بەشێکی زۆرینەی خەڵکی لێی سوودمەند نەبێت بەڵام زۆرن ئەو کەسانەی کە نەخۆشی درێژ خایەنیان هەیە و یاخود کەسانی بەساڵاچوون بەهۆی ئەم ڤاکسینەوە و تووش نەبوونیان بە کۆرۆنا دەتوانن تا ساڵانێکی تر ژیانێکی بێ کێشە و تەندروستیان هەبێت.

ئایا ئەم ڤاکسینە زیان یاخود نیشانەی هەیە؟

کۆمپانیاکان ئەم ڤاکسینانەیان تاقیکردوووەتەوە و دەڵێن هیچ زیانێکیان نییە، و نیشانەی جەستەیشیان نەبووە، هیچ دەرمانێک یاخود ڤاکسینێک بەبێ بوونی نیشانە نییە بەڵام بابەتەکە لێرەدا ئەوەیە کە ئایا ئەم نیشانانە چەند دەگمەن یاخود باو و چەندێکیش سووک و چەندێک قورسن و ماوەکەیان چەندە و چەندێک دەمێننەوە هەر بۆیە ئەم ڤاکسینانەش بەدڵنیاییەوە لە هەندێک کەسدا دەبێت هۆی (تا، سەر ئێشە، ئازاری جەستە، لاوازی و بێتاقەتی، ئازار یاخود هەستیاری شوێنی دەرزییەکە) بەڵام ئەم نیشانانە جدی و گرنگ نین لەبیرتان بێت کە کاری ڤاکسین وەڵامدانەوەی سیستمی بەرگری لەشە، واتە هەمان نەخۆشییە کە بەهۆی هەوکردنێکەوە دەبێت هەر بۆیە جۆرێک هەستیاری و هیلاکی دوای دەرزی وەڵامدانەوەیەکی سەیر نییە.
سەبارەت بە هەندێک نیشانەی دەگمەنیش ئەم ڤاکسینانە هێشتا ماوەیەکی زۆر کەمە بەکاردێن(مانگی نیسانی 2021) و زۆرینە بەکاریان نەهێناوە تا شتێکی دەگمەن ڕووبدات بۆیە تا ئێستا حاڵەتی ئاوا تۆمار نەکراوە.

ئایا ڤاکسینی کۆرۆنا بۆ هەموو کەسێک گونجاوە؟

ئەمە بابەتێکی زۆر گرنگە کە وڵاتەکان دەبێت لەبارەیەوە بڕیار بدەن، بەگوێرەی ئەوەی کە لە سەرەتادا هیچ وڵاتێک ڤاکسینی تەواو و بە بڕی پێویستی نییە و ڕێژەکەی کەمە، هەر بۆیە دەبێت ڕیزبەندی بۆ بکات، ئەم کارە لە هەر وڵاتێکدا لەسەر بنەمای دۆخ و بەردەستبوون و تایبەتمەندییەکانی خەڵکی و جوگرافیای جیاواز دەبێت، بۆ نموونە لە بەریتانیا ڤاکسینەکە سەرەتا بە بەساڵاچووان و دواتر ئەو کەسانەی کە دووچاری نەخۆشییەکی درێژخایەنن و یان ئەوانەی تەمەنیان لەسەرو پەنجا ساڵەوەیە و ئەوانەی بێ کێشە و گەنجن له خوارەوەی ڕیزبەندیەکەدا هاتوون.

ئایا دوای وەرگرتنی ڤاکسینەکە ئیتر پێویست بە ماسککردن یاخود نەچوونە ناو قەرەباڵخی دەکات؟

تا ئێستا دەڵێن کە پێویست دەکات، سەرەتا لەبەر ئەوەی کە هێشتا پشکنینی و کاریگەری ئەوانە دەرنەچووە کە ڤاکسینەکەیان لەسەر تاقیکراوەتەوە و لێیان دراوە و هەروەها ڤاکسینیش بە ڕێژەیەک نییە کە بەشی هەموو کەسێک بکات ماوەیەکی پێ دەچێت تا هەموو وڵاتێک زۆرینەی دانیشتوانەکەی بکوتێت بەم ڤاکسینە.

دووەم ئەوەی کە بابەتەکە جیهانیە و واتە ئەمە بەس نییە کە ئێمە خۆمان کوتا بێت و بێخەم بین لە کۆرۆنا چونکە زۆرینە لە جیهاندا ڤاکسینیان وەرنەگرتووە و توشبووی کۆرۆنان و پێویستە ئاگاداربین.

ئایا دەتوانرێت ڤاکسینەکە لە هەموو کەسێک بدەن؟

دوو شت هەیە، یەکەم ئەوەی کە پەیوەندی بە جۆری ڤاکسینەکەوە هەیە کە ئەمەش دوای پشکنین و بەدواداچوونی زیاتر لەسەر ڤاکسینەکان دەردەکەوێت، و زیاتر دەتوانرێت وەڵامی ئەم پرسیارە بدرێتەوە.
لە هەندێک کەسدا کە بەرگری جەستەیان بە هۆکاری جیاواز بە جوانی کار ناکات ئەگەری هەیە کە بڕیار بدرێت لەسەر بەکارهێنانی جۆرێکی تایبەتی ڤاکسین یاخود هەر ڤاکسینیان بۆ بەکار نەیەت.

دەتونرێت زۆرێک لە ڤاکسینەکان بدرێت لە ئافرەتانی دووگیان و وەریبگرن بەڵام لە ڤاکسینی کۆڕۆنادا دەبێت چاوەڕێی پشکنینی کۆتایی و وەڵامی کۆمپانیای بەرهەمهێنەر بین، بەگوێرەی ئەوەی کە ژنانی دووگیان تووش ببن کاریگەری زیاتری دەبێت لەسەریان بەڵام بەو مانایەش نییە کە زۆر ترسناک بێت بۆیان.

ئەگەری هەیە دوای بەکارهێنانی ڤاکسینەکە تووشی کۆرۆنا ببین؟

بەڵێ، بە چەند هۆکارێک لەوانە:

١- یەکەمین هۆکار ئەوەیە کە دوای دەرزی دۆزی یەکەم یاخود تەنها دۆزی ڤاکسینەکان (پەیوەستە بە جۆری ڤاکسینەکەوە) دوو تا سێ هەفتەی پێ دەچێت تاکوو لە جەستەدا جێی خۆی بکاتەوە.

٢- جۆری ڤاکسینەکە و سیستمی بەرگری لەشیش دەوری خۆیان هەیە، ڕۆژێک یان هەفتەیەک دوای وەرگرتنی ڤاکسینەکە هێشتا ئەگەری هەیە تووش ببیت و بتوانیت کەسانی کەش تووش بکەیت.

٣- هەروەها ئەوەش دەکرێت کە کەسێک چەند هەفتەیەک دوای وەرگرتنی دۆزی تەواوەتی هێشتا بتوانێت تووشی کۆرۆنا ببێت.

ڤاکسینەکان لە چەند جەلسە و لە ماوەی چەندێکدا دەبێت بەکاربێن؟

وەک نموونە ڤاکسینی(Astrazanca) بە دوو جەلسە دەدرێت لە کەسەکە، لەسەرەتاكاندا وتیان کە نێوانی نێوان کووتانی یەکەم و دووەم سێ تا چوار هەفتە دەبێت، بەڵام لە کۆتاییەکانی ساڵی ٢٠٢٠دا بەڕیتانیا ڕایگەیاند کە گرنگە بۆیان کە خەڵکێکی زۆر دۆزی یەکەم وەربگرن و هەر بۆیە نێوانی نێوان هەردوو کووتانەکەی درێژ کردەوە بۆ سێ مانگ بەلایەنی زۆرەوە، ئەم بڕیارەی بەڕیتانیا مشتومڕی زۆری لێکەوتەوە لە وڵاتە جیهانیەکاندا هەر بۆیە بڕیاریاندا کە بەهەمان شێوە کە لە پشکنینەکاندا دەرکەوتووە نێوانی هەر دوو دۆزەکە ٢١ ڕۆژ بێت.

بەتەواویش ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی پێی باشە کە نێوانی هەردوو دۆزەکە ٢١ بۆ ٢٨ ڕۆژ بێت، لە حاڵەتی ناچاریدا دەکرێت دۆزی دووەم شەش مانگ دواکەوێت.


سەرچاوەکان



3332 بینین