گازۆ

له‌لایه‌ن: - ڕێزدار ئەحمەد - به‌روار: 2021-04-17-14:45:00 - کۆدی بابەت: 4573
گازۆ

ناوه‌ڕۆك

گازۆ چییە؟

دەنکێکە و شێوەی لە گورچیلە دەچێت و شوێنی سەرەکی بەروبومی گازۆ هیندستان و پاکستان و ئێران و ئەفریقا و جامایکا و ڕۆژئاوا لە چیایای ئەندیزو ئەمریکای ناوەڕاستن.

پێکهاتەی گازۆ

  1. چەوری بە گشتی ٦٣ گرام.
  2. چەوری تێر ١٣ گرام چەوری ناتێر ٥٠ گرام، کۆلیسترۆڵی تێدا نییە.
  3. نیشاستە ٥٤ گرام و ڕیشاڵ ٤ گرام و شەکر ٧ گرام.
  4. پڕۆتین ٢١ گرام.
  5. کانزای سۆدیۆم ٢٣ میلیگرام و ئاسن ٤٦ میلیگرام و کالیسیۆم ٦ میلیگرام، هەروەها فۆسفۆر و زینک و سیلینیۆم و مەگنیسیۆم و ترشی ئەنا کەردیلی تێدایە.
  6. ڤیتامینی (ئەی و دی و ئی)  تیدایە.

بەکارهێنانی پزیشکی و سوودەکانی

  • بۆ بڕین و قورحەی گەدە و ڕیخۆڵە باشە.
  • چالاکی جینسی پیاو زیاد دەکات چونکە زینکی تێدایە.
  • شەکرە کەم دەکاتەوە.
  • وەک مەرهەم بەکاردێت بۆ نەخۆشیەکانی پێست وەک بڕین و کەڕو و شێرپەنجە.
  • چارەسەری هەوکردنی بەکتیری دەکات بۆیە بۆ نەخۆشی ڕەشبوونی ددان و دەنکۆڵەی گەنجی و گولی باشە.
  • بۆ کەم خوێنی باشە چونکە ئاسنی تێدایە.
  • بۆ چالاکی گەشەی دەماغ و بیر و هۆش و بەهێزکردنی ئێسقان باشە چونکە کالیسیۆم و زینک و مەگنیسیۆمی تێدایە.
  • زیندەچالاکی لەش زیاد دەکات چونکە زینکی تێدایە.
  • بەهۆی سیلینیۆم بەرگری لە شێرپەنجە دەکات.
  • سەرچاوەی پڕۆتین و وزەیە.
  • چەوری ناتێری تێدایە بۆ گەشەی مێشک و دەمارەخانە و هێنانە خوارەوەی کۆلیسترۆڵ باشە.
  • ڤیتامینی (ئەی و دی و ئی) بۆ بەرگری لە شێرپەنجە باشە و بەرگری لەشیش زیاد دەکات.
  • ئارەزووی خواردن زیاد دەکات و بەهێزکەری ماسولکە و دەمار و دەماخە.


سەرچاوەکان



1795 بینین