گوڵی وەنەوشە

گوڵی وەنەوشە

له‌لایه‌ن: ڕێزدار ئەحمەد - به‌روار: 2021-04-17-04:04:00 - کۆدی بابەت: 4583
گوڵی وەنەوشە

ناوه‌ڕۆك

زانیاری دەربارەی زمانە مەڕ


لە تیرەی (بارهەنگ)ـە گیایەکی عەلەفی ڕاوەستاوە گەڵاکانی بە کۆمەڵ و درێژ و سەرە نێرەییە، لاسکەکانی ناو بەتاڵن، ئەو لاسکەی کە گوڵ دەردەکات درێژترە و ناوەڕاستی گەڵاکانی دێتەدەرەوە گەڵەکەی سونبوولەییە، دەنکەکانی وورد و خڕە و ڕەشێکی مەیل بە بەنەوشەییە، لە لێواری جۆگا و کەنار و باخچە تەڕەکان بە شێوەی خۆڕسک دەڕوێت، بەڵام لە ئەوروپا دەیچێنن لە کێڵگەی کارگەکانی دروستکردنی دەرماندا، گەڵا ناسک و تازەکانی لە سێبەر وشک دەکرێت یان بە دەزگای وشک کردنەوەی لە ژێر پلەی گەرمی (٤٠)پلەی سیلیزی، گەڵا و ڕیشە و دەنکی بۆ دەرمان دەبێت و نابێت ڕەنگی قاوەیی بێت، ماددەی (گلوکۆزید، اوکوبین، کاتالیین، لعاب، کاروتینوید، ئەنزیم، اسید سالیسیلیک، سۆدیۆم و پۆتاسیۆم).
\\\\\\\\\\\\\\\
سوودەکانی:
\\\\\\\\\\\\\
١-بۆ هەناسە سواری باشە و بۆری هەناسە دەپارێزێت.
٢-بەڵغەم هەڵدەکەنێت، کەمێک تاڵە و بە هەنگوین شیرینی بکە.
٣-بۆ کۆکەی تەڕ و کۆکە ڕەشە بەکاردێت.
٤-بۆ دەنگ نووسان بەسوودە تا ئێرە دەم کراوی دەخورێتەوە سێ ژەمە.
٥-بۆ برینی ناودەم و قڵیشانی زمان و قورگ گەڵاکەی بجوو وە بیمژە.
٦-بۆ ئازاری ددان و ئاوسان و خوێنی پوک گەڵاکەی کەمێک بکوڵێنە و غەرغەرەی پێ بکە.
٧-بۆ وەستانی خوێنی لوت چەند دڵۆپە ئاوی خاو یان بە کوڵاوی بکە ناو لوت.
٨-بۆ میزگیران ئاوی کوڵاوی گەڵاکەی بخۆرەوە، دوو کاتژمێر فنجانێک تا سێ جار.
٩-بۆ گوێ ئێشان ئاوی گەڵاکەی بکە گوێچکەوە.
١٠-گەڵای تەڕ بۆ برین و سوتاو وە تاو برین و شوێنی پێوەدانی مێشولە لێی دەبەسترێت.
١١-دەم کردنی دەنکەکانی بۆ هەناسە سواری و ئازاری سیەکان و پێچی سک بەکاردێت.
١٢-دەم کردنی تۆوەکەی جەرگ و سپڵ و گورچیلە بەهێزدەکات و هەوکردنیان چاک دەکاتەوە.
١٣-ئاوەکەی لەگەڵ زەیتی بادەمی شیرین بەکاردێت بۆ نەخۆشیەکانی گەدە و ڕیخۆڵە.
١٤-لەگەڵ زەیتی بادەم بۆ برین و شوێنی سوتاوی پێ چەور دەکرێت.
١٥-دەنکەکانی ڕەوانکەری بێ زیانن.
\\\\\\\\\\\\\\\\
بەکارهێنانی:
دەنکەکانی (٥-١٠)گرام لە ڕۆژێکدا دەخورێت بە دوو جار.
دەم کراوی گەڵاکەی و ڕەگەکەی (٥٠-١٠٠)گرام لە ڕۆژێکدا بە دوو جار یان سێ جار بۆ ڕوون کردنەوەی زیاتر (٥٠)گرام بۆ منداڵ و (١٠٠)گرام بۆ گەورە بەکاردێت.
\\\\\\\\\\\\\\\
تێبینی: زیان لە زیاد بەکارهێنانی دایە.


سەرچاوەکان

249 بینین