ناوهڕۆك
کرمی گەدە و ڕیخۆڵە - (Intestinal worms infestation)
ئەوانە دەرمانن و بەسوودن: تۆوی کولەکەی نەبرژاو، نیو سەلک سیر لەناو پەرداخێک شیردا بکوڵێنە و بە سکی بەتاڵ بیخۆرەوە، نیو سەلک سیر لەگەڵ کەوچکێک شەکر بکوتە و بە سکی بەتاڵ بیخۆ، سێ بەیانی لەسەر یەک ئەگەر هەردووکیان بخۆیت هەر جۆرە کرمێک بێت دەیکوژێت.
وە ڕۆژی (٢-٣) فنجان ئارەقی زیرە بخواتەوە یان ئارەقی مرزە، وە ڕۆژی (٣)جار هاڕاوەی توێکڵی نارنج پڕی یەک کەوچکی چا لەناو پەرداخێک ئاودا بتوێتەوە و بخورێتەوە، وە ئاوی گەڵای کەلەرم ڕۆژی (٢)پیاڵە، وە ئەم ئارەقانە باشن: (برنجاسف و بێژان و کوزەڵە و پنگ و ڕازیانە و زەنیان و زیرە و کاکوتی)، هاڕاوی زیرەی سەوز لەگەڵ سرکە یان ئاوی کەرەوز بخۆرەوە.
ئەمانەش زۆر بەسوودن: (توور- عەنبە- گیا هەوێدار- بەیبوون- چیا کێویلە- پرتەقاڵ- بادەم- قەیسی- ئەنەناس- گەزگەزکە- هەرمێ- لیمۆ- مۆز- جەعفەری وشک- گوێزی هیندی- خورما- پیاز- کەرەوز- کەلەرم- گژنیژ- گیا خۆژە- ڕازیانە- سونبولی جوانە- نێرگز- هەنار- توێکڵی هەنار- قەزوان- گیا مام ڕێواس- سماق- قۆخ- وەنەوشە- باڕێزە- بادەمی تاڵ و گەڵای بادەم- ئاڵەکۆک- دڕوو- بێژان- هەلیلەی زەرد)
ئەم تێکەڵەیەش بەسوود بەخشە: (لیمۆ+ چاترە+ ڕازیانە+ سیر+ تۆوی تەڕەتولە)