ڕووەکی جاترە

له‌لایه‌ن: - ڕێزدار ئەحمەد - به‌روار: 2021-04-19-00:06:00 - کۆدی بابەت: 4634
ڕووەکی جاترە

ناوه‌ڕۆك

باسی ڕووەکی جاترە - سەعتەر

بەشی بەکارهاتووی ڕووەکەکە و گەڵاکەییەتی و ڕووەکێکی کێویە و لە وڵاتانی ناوچەی دەریای سپی ناوەراست دەڕوێت وەک ئیسپانیا و فەڕەنسا و ئیتاڵیا و جەزائیر و تونس و لوبنان و سریا و فەڵەستین و ئەوانی تر. ئێستا جۆری خۆماڵی لە هەموو وڵاتانی جیهانی هەیە و مێژووەکەی گەیشتنی بە وڵاتانی باکور دیار نییە. (گیرارد) دەڵێت لە سەدەی سیانزەم گەیشتووەتە بەڕیتانیا.

ناوی سەعتەر لاتینیە و بە مانای ئازار و دلێر دێت (Thumus) چونکە وەک پاککەرەوەیەکی بەهێزە لە فەڕەنسا سەعتەری کێوی بە توندڕەوەکانی کۆماری دەڵێن (التطرف الجمهوری). هەنگ ڕووەکی سەعتەری لا پەسەندە و چونکە بۆنی هەنگوینەکە خۆش دەکات و بۆیە لە یۆنان هەنگ لەسەر ئەو ڕووەکە بەخێودەکەن، لە سەردەمی ڕۆمەکان سەعتەر دەخرایە سەر پەنیر و عارەق تاوەکو تام و بۆنی خۆش بکات.

پێکهاتەی ڕووەکی جاترە

بریتین لە سایمۆل و فینۆل و کارڤاکۆل (phenol, Thymol, Carvacol, Menthone, Piene).

بەکارهێنان و سوودەکانی

  • وەک پاککەرەوەیەک بەکاردێت بۆ کوشتنی بەکتریا و کەڕوو.
  • ئازاری ڕیخۆڵە و گەدە لادەبات.
  • ترشی گەدەش کەم دەکاتەوە.
  • هاوکاری لەشە بۆ ئارەقە کردن کاتی نەخۆشی.
  • بۆ کۆکە و هەوکردنی بۆری هەوا و سیەکان و نەخۆشیەکانی سەرما باشە.
  • بۆ کەمکردنەوەی ئازاری پشت و جومگەکان باشە.
  • بەکاردێت لە پیشەسازی بۆن و کرێم و مەرهەمی جوانکاری.
  • سڕکەرە و بەکاردێت بۆ پاراستنی گۆشت.
  • بۆ نەخۆشیەکانی پێست وەک پولەکە و ئیکزیما و زیادە هەستیاری.
  • بکوژی کرمەکانە.
  • بۆ نەخۆشی شەکرە باشە.
  • وەک بچوککەرەوەیەکی خرۆکە سورەکانە تاوەکو بگەنە گشت شوێنێکی لەش.
  • چالاکی جینسی زیاد دەکات.
  • چاو بەهێز دەکات و بەرگری ئاوی سپی دەکات لەوەی کە زوو ڕوو بدات.
  • چالاکی سووڕی خوێن زیاد دەکات بۆیە باشە بۆ نەخۆشی لەزە (پارکنسۆنیزم).
  • هەندێک نەخۆشی دەروونی وەک هیستریا.
  • سەرئێشە و ئازاری مانگانەی بێ نوێژی.


سەرچاوەکان



1294 بینین