محەمەد مەلا فایەق شارەزووری

له‌لایه‌ن: - بەڵێن سامان بەڵێن سامان - به‌روار: 2022-06-19-16:54:00 - کۆدی بابەت: 9079
محەمەد مەلا فایەق شارەزووری

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

مامۆستا محەمەد مەلا فایەق شارەزووری (بە عەرەبی: محمد ملا فائق، بە ئینگلیزی: Muhammad Fayeq saeed), لەدایکبووی ساڵی ١٩٧١ـی پارێزگای سلێمانییە، مامۆستا و بانگخوازی ئیسلامیی ناوداری کوردستانە، هەڵگری بڕوانامەی بەکالۆریۆسە لە زانستە ئیسلامییەکاندا، وەک مامۆستا لە بواری پەروەردە وانەی زمانی عەرەبی و پەروەردەی ئیسلامی وتووەتەوە و شارەزایەکی بەتوانای زمانی عەرەبییە. کوڕی مامۆستا فایەق شارەزوورییە. وتاربێژی مزگەوتی حاجی عەباس باراوییە لە ناوچەی قڕگەی شاری سلێمانی.

کەسایەتی

مامۆستایەکی ناودار و بەتوانای کوردستانە، سیمایەکی نوورانی و ئارامی هەیە و هەمیشە بە جلوبەرگی کوردییەوە دەردەکەوێت، دەنگ و ڕەنگێکی کاریگەری هەیە، لەگەڵ کێش و سەروای چیرۆکەکاندا یاری بە چینە دەنگییەکانی و سەروای دەربڕینی دەکات. باوکی زانایەکی گەورەی کوردە و سەر بە ئەهلی تەسەوفە بەڵام جیاواز لە ڕێچکە و ڕێبازی باوکی، خۆی بە ئەهلی سەلەفی ساڵح دەزانێت و سەرەڕای ئەمانەش مامۆستا محەمەد هیچ دەستە و گرووپێکی دیاریکراوی دروست نەکردووە و ئاڕاستەیان بکات و بەرنامەیان بۆ دابنێت، بەڵکوو وەک خۆی دەڵێت ئەوەی لە بەرژەوەندی ئایینی خودا و موسڵماناندا بێت لەسەر سەکۆکەیەوە دەریدەبڕێت و موسڵمانانیش ئازادن لە جێبەجێکردنیان. خاوەنی کەناڵێکی یوتیوب و کۆمەڵێک تۆڕی کۆمەڵایەتی گەورەیە و لەو ڕێگەوە وتار و ئامۆژگارییەکانی بڵاودەکاتەوە و ڤیدیۆکانی پڕبینەرترینن و هەوادارێکی زۆرباشیان هەیە.

نەخۆشکەوتن

لە ڕۆژی هەینی ٢/١٠/٢٠٢٠ مامۆستا محەمەد تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوو، تووشی لەرز و هەناسەتەنگی و هەندێک جاریش پێویستی بە ئۆکسجین دەکرد، دوایی مانەوەی لە نەخۆشخانە و وەرگرتنی چارەسەری پێویست، تەندروستی بەرەو باشتر ڕۆشت و گەڕایەوە بۆ کاری وتاربێژی.

بەرهەمەکانی

مامۆستا محەمەدی مەلا فایەق شارەزووری خاوەنی چەندین کتێب و بەرهەمی نوسراوە، نموونەی کتێب و بەرهەمەکانی:

١. ژیانی پێغەمبەر محەمەد  لە قورئان و سوننەتدا لە ٣ بەرگ پێکهاتووە

٢. زنجیره‌ی ژیانی دوای مردن كه‌ پێكهاتووه‌ له‌ ٤ به‌رگ:

- مردن و ژیانی ناوگۆڕ لە قورئان و فەرموودە سەحیحەکاندا

- قیامەت لە قورئان و فەرموودە سەحیحەکاندا

- بەهەشت لە قورئان و فەرموودە سەحیحەکاندا

- دۆزەخ لە قورئان و فەرموودە سەحیحەکاندا

٧. نیشانەکانی دووڕوو لە قورئان و فەرموودە سەحیحەکاندا

٨. زەواج لە قورئان و فەرموودە سەحیحەکاندا

٩. ئارامگرتن لە قورئان و فەرموودە سەحیحەکاندا

١٠. خۆبەزلزانین و خۆبەکەمزانین لە قورئان و فەرموودە سەحیحەکاندا

١١. مافەکانی دراوسێ لە قورئان و فەرموودە سەحیحەکاندا

١٢. ئەو گوفتار و ڕەفتارانەى پێغەمبەر محەمەد  خۆشیویستوون و ڕقی لێیان بووە

١٣. نیشانەکانی حەجی وەرگیراو

١٤. ئامۆژگاریەکانی حەجی ماڵئاوایی

١٥. ئادابەکانی قوربانی

١٦. ئادابەکانی کۆڕ و دانیشتن

١٧. باشترین کارەکانی موسوڵمانان کامەیە؟

١٨. چۆنیەتی ئەنجامدانی عومرە

١٩. گەورەییی دوو شارە پیرۆزەکە مەککە و مەدینە

٢٠. ئاکار و ڕەفتار و هه‌ڵسوكه‌وته‌كانی پێغه‌مبه‌ر


سەرچاوەکان



2314 بینین