ناوهڕۆك
كاتێك ئەستێرەكان پیر دەبن
ڕاستە ئەستێرەكان ماوەیەكی زۆر دەمێننەوە لە قۆناغی دوای یەكە بنچینەییەكاندا، بەڵام لەوێ نامێننەوە ھەتاكو بێ كۆتا، ئەستێرە مامناوەندییەكان بۆ نموونە خۆر دەبێتە ئەستێرە زەبەلاحە سوورەكان پاشان كورتەبنە سپییەكان، بەڵام ئەستێرە لە خۆر زۆر گەورەترەكان لەوانەیە بتەقنەوە زۆر بە توندی و دەگۆڕێن بۆ كۆمەڵێكی ھەمەجۆر لە تەنە نامۆكان وەك «نوێ بوونەوە مەزنەكان و ئەستێرە نیوترۆنیەكان و پرتەكەرە تیشكدەرەكان و كونە ڕەشەكان».
ئەستێرە نیوترۆنیەكان و پرتەكەرە تیشكدەرەكان
لە دوای نوێ بوونەوی مەزن چەقی ئەستێرە لەناو چووەكە دەچێتەوە یەك و ئەستێرەیەكی نوێ دروست دەكات بارستایی ئەو ئەستێرە نوێیە نزیكە دوو ئەوەندی بارستایی خۆر دەبێت، و پاڵ بە تەنۆلكەكانی ناو كرۆكی ئەستێرەكەوە دەنێت بۆ ئەوەی یەك بگرن بۆ دروستكردنی نیترۆنەكان.
ئەو ئەستێرەی كە ڕووخاوە بەھۆی ھێزی كێشكردنەوە تا ڕادەیەك ھەموو تەنۆلكەكانی دەكاتە نیترۆن پێی دەوترێت ئەستێرەیی نیترۆنی Neutron star.
وە ئەگەر ئەستێرە نیترۆنیەكە گەردەلوولی بێت پێی دەوترێت پرتەكەری تیشكدەر Pulsar.
پرتەكەری تیشكدەر گورزەیەك لە تیشك دەنێرێ بۆ بۆشایی ئاسمان و ئەو شوێنە ڕادەماڵێ و ئەو گورزە تیشكە لەسەر زەوی بەھۆی تەلیسكۆپە ڕادیۆیەكانەوە دەدۆزرێنەوە بەشێوەی پرتەی خێرا.