ناوەکانی
- گیای پاراگوای - Paraguay herb
- مەتی پاراگوای - Paraguay mate
- ئیلیکس مەتی Ilex mate
- یەربا مەتی Yarba mate
- هۆکس مەتی Houx mate
- چایەی جەزویت Jesuits tea
- چای بەڕازیلی Brazil tea
- جۆن کۆها Gon ghouha
بەشی بەکارهاتوو: گەڵاکەی.
مێژوو و سەرچاوەکەی
بەڕازیل و ئەرجەنتین و پاراگوایە. ناوی (هیربس - herb) بە مانای نایاب دێت و ناوی (مەتی - mate) بە ناوی ئەو قاپەیە کەوا ئەو شلەیە تیایدا دەکوڵێت و دوایی شەکری لەگەڵ تێکەڵ دەکرێت و بە دارێکی وەک قامیش دەخورێتەوە. گەڵاکەی وشک دەکرێتەوە و دەکوترێ و لە مانگی کانونی یەکەمەوە تاوەکو مانگی ئاب ئەو کارە دەکرێت و ساڵانە پاراگوای ٥-٦ ملیۆن پاوەند دەنێرێتە دەرەوە.
پێش ٣٠٠ ساڵ ئەوانەی دەردەچوون بۆ بانگەشەی ئاینی مەسیحی خواردنیان تەنها گۆشت بوو بەڵام توشی کەمی ڤیتامینی سی و نەخۆشی ئەسکەربووت نەدەبوون، بەڵام دەریاوانەکانی تری ئەوروپی توشی ئەو نەخۆشیە دەبوون، دەرکەوت کە هۆیەکەی ئەوەیە کەوا ئەو بانگەوازە ئەمریکیانە چای دەخۆنەوە لە کوپێک دروستکراوە لە کۆڵەکەیەکی تایبەت بە ناوی (کالاباش گاردس). هەر ئەو بانگەوازکارانەش بوو ئەو ڕووەکەیان گەیاندە وڵاتانی تری داگیرکراو لە ئاسیا و ئەفریقا.
مێژووی هاتنی ئەو ڕووەکە بۆ وڵاتانی عەرەبی وەک سوریا و لوبنان نەزانراوە. ئەو ڕووەکە لە ساڵی ١٩٧٠ لە ئەمریکا بەکارهات وەک بەدیلێک بۆ قاوە چونکە کۆفاینی تێدا نییە، بەڵام ڤیتامین بی و سی و کالیسیۆم و مەگنیسیۆم و ئاسن و پۆتاسیۆم و مەنگەنیز و زینکی تێدایە.
ئێستا مەتی لە ئەمریکای باشوور زیاتر لە چا و قاوە بەکاردێت و زیاتر لە ٢٠٠ جۆری هەیە و هەروەها زیاد دەکریت لەگەڵ نان و خواردنەوەی مەی. ئەوانەی چێڵ بەخێو دەکەن بۆ ماوەیەکی زۆر دوور دەڕۆن و تەنها مەتی و گۆشت دەخۆن.
بەکارهێنانی پزیشکی و سوودەکانی
١- وەک جالاککەرەوەیەکی لەش بەکاردێت بۆ کەم کردنەوەی ماندوبوون و شەکەتی.
٢- چونکە ڤیتامینی C زۆر تیایە بۆیە باشە بۆ نەخۆشیەکانی سەرما و هەڵامەت.
٣- بۆ کەم کردنەوەی نیشانەکانی سوڕی مانگانە بەهۆی زیاد دەردانی میز، هەروەها هاوکارە بۆ توانەوەی بەردی گورچیلە.
٤- لێکۆڵینەوە کراوە کەوا ئەوانەی شلەی مەتی زۆر دەخۆنەوە (٢٢ پاوەند/ ساڵ) توشی شێرپەنجەی سورێنچک دەبن. لەلایەکی تریشەوە چونکە مادەی تانیک ئەسیدی تیایە بۆ بەرگری لە شێرپەنجە باشە.
٥- خەمۆکی و داڕوخانی دەروونی لادەبات.
٦- بۆ نەخۆشی شەکرە باشە.
٧- پەستانی خوێن کەم دەکاتەوە.
٨- ئازاری جومگەکان کەم دەکاتەوە.
ئاگاداریەکان
١- ئەوانەی نەخۆشی شێرپەنجەی سورێنچک و میزەڵدان و نەخۆشی جگەریان هەیە نابێت بەکاری بهێنن.
٢- ئافرەتی دووگیان و شیردەر.
٣- ئەوانەی دڵ هەڵچوونیان هەیە.
٤- کەمی ئارەزوی خواردن.
٥- تاو گەرمی لەش.