ئامێری دۆزینەوەی تەقەمەنی چۆن کار دەکات؟

له‌لایه‌ن: - ئەلەند ئەکرەم - به‌روار: 2021-04-28-01:05:00 - کۆدی بابەت: 4939
ئامێری دۆزینەوەی تەقەمەنی چۆن کار دەکات؟

ناوه‌ڕۆك

تەقینەوەکان

تەقینەوە لەم ڕۆژگارەی ئەمڕۆماندا زۆر بووە، بەهۆی ئەو جەنگ و ململانێیانەوە کە لە نێوان وڵاتاندا هەیە، یان بەهۆی کارە تێکدەرییەکانەوە، بۆیە جیهان ئارامی و ئاسایشی لێ بڕاوە، بۆیە گرنگیپێدانی حکومەتەکان بۆ شێواز و هۆکارەکانی خۆ پاراستن زیادی کردووە، بۆیە هەمیشە هەوڵ دەدەن بە دوای باشترین ڕێگە بگەڕێن و باشترین ئامێر بەکار بهێنن بۆ دۆزینەوەی تەقینەوەکان پێش ڕوودانی، شارەزا کیمیایی و ئەلیکترۆنییەکان هەمیشە هەوڵی پەرەپێدانی ئەم ئامێرانە دەدەن، بۆ ئەوەی ئەنجامی باشتر بدەن بە دەستەوە بۆ دۆزینەوەی تەقینەوەکان.
تەقینەوە تێکەڵەیەکە لە ماددەی کیمیایی گڕگرتوو و ماددەی کیمیایی تەقیوە، هێزی تەقینەوەکان بەپێی ماددەی بەکارهێنراو لە دروست کردنیدا دەگۆڕێت، لە بەناوبانگترین ماددە بەکارهێنراوەکان بریتین لە دینامیت و بارود و هیتر، تەقینەوەکان لەگەڵ ماددە کیمیاییەکاندا هەندێک کانزا لەخۆدەگرن، کە بە شێوەی پارچە بڵاو دەبنەوە دوای تەقینەوە بۆ گەیاندنی زیانەکان بۆ مەودایەکی دوور.

چۆنییەتی ئاشکراکردنی تەقینەوەکان

بنەمای کارکردنی ئامێری دۆزینەوەی تەقینەوەکان بەندە لەسەر وەرگرتنی گازە بڵاوبووەوەکان، کە لە ئەنجامی ماددە کیمیاییە دروستکەرەکانی تەقینەوە دەردەچن، بە جۆرێک کۆمەڵە گازێکی دیاریکراو لە ماددەی تەقینەوەکانەوە دەردەچن کە ئامێری ئاشکراکردنەکە دەتوانێت هەست بەم گازانە بکات، تانەت ئەگەر ڕێژەی دەرچوونی ئەم گازانە زۆر کەمیش بن ئەوا دەتوانێت پێی بزانێت و ئاشکرای بکات، ئامێری ئاشکراکردن کار لەسەر دەردانی تیشکگەلێک دەدات کە ماددەکان دەبڕێت و جیایان دەکاتەوە، بە جۆرێک هەر جیاوازییەک بەسەر تیشکەکەدا بێت ئەوا مانای جۆرێکی دیاریکراوی ماددە دەدات.
هەروەها دەکرێت ئەوە ئاشکرا بکرێت ئایا ئەم ماددانە تیشکدەرن یان نا، ئەم ئامێرە دەتوانێت تەقینەوەکان لە دوورەوە ئاشکرا بکات، ئەم ئامێرە تەنها بۆ دۆزینەوەی تەقینەوە بەکار نایەت، بەڵکو دەتوانێت ماددەی هۆشبەر و کانزا و ئاسەوار بدۆزێتەوە، بۆیە لە چەند بوارێکدا بەکار دەهێنرێت، جۆری جیاوازیشی هەیە وەک ئامێری ئاشکراکردنی جێگیر و دەستی و گەڕۆک، ئەو کەسانەش کە توانای ئەم ئامێرانەیان هەیە ئەوا ئەندازیارانی لەیزەر و فیزیان، هەروەها دکتۆرانی سەرەتان و تایبەتمەندەکان بە چارەسەرکردنی تیشکی، لە کۆتاییشدا لایەنە ئەمنیی و پسپۆڕە سەربازییەکان مافی بەکارهێنانی ئەم ئامێرانەیان هەیە.


سەرچاوەکان



540 بینین