هێشتنەوەی میز تا چەندێک مەترسیدارە؟

هێشتنەوەی میز تا چەندێک مەترسیدارە؟

له‌لایه‌ن: مونا ڕزگار - به‌روار: 2021-04-29-13:31:00 - کۆدی بابەت: 4995
هێشتنەوەی میز تا چەندێک مەترسیدارە؟

ناوه‌ڕۆك

ئایا هێشتنەوەی میز ترسناکە؟

کاتێک کە تەوالێت لێتەوە نزیک نییە، چەند ڕێگا چارەیەک هەیە بۆ ڕاگرتنی میز، ڕۆشتنە تەوالێت پێویستیەکی گرنگە بۆ هەمووان بەڵام هەمیشە شوێنێک ئامادە نابێت بۆت لە زۆربەی کاتەکاندا کاتێک کە هەست دەکەیت پێویست ناکات بڕۆیت ئەوا میزەکە دەهێڵیتەوە و بۆیە هێشتنەوەی میز بۆ ماوەیەکی زۆر کێشەی زۆر دروست دەکات وەک هەوکردنی کۆئەندامی میز و میزەڕۆ هەر بۆیە پێویستە هەموو هەوڵێکت بدەیت تا کەمترین جار هەوڵبدەیت بۆ هێشتنەوەی.

چەندێک دەتوانیت میز بهێڵیتەوە؟

لەکاتێکدا کە لە میزەڵدانی کەسێکدا بەگشتی ١.٥ بۆ ٢ پیاڵەیە، هەستکردن بە پڕبوونی میزەڵدان لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی کە دەگۆڕێت، خێرایی پڕبوونی میزەڵدان پەیوەستە بە چەند هۆکارێکەوە بە هەموو ئەمانەوە مرۆڤ دەتوانێت ٣ تا ٤ کاتژمێر میز ڕابگرێت.

هەڵبەتە لەبەرامبەر خواردنەوەی کەسەکەشدا دەگۆڕێت، خواردنەوەی بڕێکی زۆری ئاو یان ماددە کافاینەکان دەبێتە هۆی زۆربوونی میز، هەندێک کەس کێشەیان هەیە لەکاتی میزکردندا و دەکرێت کێشە بێت لە کۆئەندامی میز و میزەڕۆدا وەک هەوکردن بەتایبەت ئەگەر کاتی میزکردندا ئازارت هەبوو یاخود کێشەی وەک زۆر چوونە تەوالێت پێویست دەکات کە سەردانی پزیشک بکەیت.

بۆ هەندێک کەست پزیشک داوا دەکات کە درەنگ بچێتە تەوالێت و میز بهێڵێتەوە ئەمەش بۆ ڕاهاتنی میزەڵدانە کاتێک کەسەکە میزی دێت پێی دەوترێت کە تا ١٥ خولەک دوای ئەوە بچێتە تەوالێت بۆ ئەوەی کە بزانرێت ئایا بەڕاستی دەتوانێت خۆی ڕابگرێت یان نا.

میزكردن دوای هێشتنەوەی زۆر

گرنگە کە کاتێک دەچیتە تەوالێتەوە بەتەواوەتی میزەڵدانت خاڵی بکەیتەوە و ئەم کارەش بە هێواشی ئەنجام بدەیت چونکە لەوانەیە هێشتا کەمێک میز لە میزەڵداندا مابێتەوە واباشترە دڵنیاببیتەوە کە خاڵی بووە ئەگەر نا چەند خولەکێک دوای ئەوە دووبارە دەبێت بچیتەوە تەوالێت.

زیانەکانی هێشتنەوەی میز بۆ میزەڵدان

لەکاتی ڕۆشتنی میز بۆ میزەڵدان، لە ماسولکە تەسکەکەی میزەڵداندا وەستانێکی کورتی دەبێت کە وەک بەرکەوتنێک وایە، کاتی هێشتنەوە و ڕاگرتنی میز ئەم ماسولکەیە بە داخراوی دەهێڵینەوە، کاتی میزکردن ئەم دەرچەیە بە دڵی خۆمان دەکەینەوە، ماسولکە کێشدارەکانی لایەکانی ماسوولکە هەندێک سیگناڵ دەنرێن کە دەبێتە هۆی ئەوەی فەرمان بدات بە گەڕانەوەی میز بۆ میزەڵدان، ئەم کارەش دەبێتە هۆی ئەوەی کە میزەڵدان فشارێکی زۆری لەسەر بکەوێت و پڕ ببێت و ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی کە هەر لەو کاتەدا ماسولکەکە بچێتە ناو ڕێڕەوی میزەوە، هێشتنەوەی میز بۆ ماوەیەکی درێژ دەبێتە هۆی ڕۆشتنی خێرای میز و لاوازبوونی پۆشەری ماسولکەکە تەنانەت بە درێژای کات دەبێتە هۆی لاوازبوونی ماسولکەی چەقی حەوز.

چۆن بتوانیت میزت ڕاگیر بکەیت؟

کاتێک کە دەتەوێت میزت ڕاگیر بکەیت بۆ ماوەیەکی کورت ئەوا سوود لە یەکێک لەم ڕێگایانەی خوارەوە وەربگرە:

لە کەشێکی ئارامدا بە

  • فشار نەخستنە سەر سک بەتایبەت میزەڵدان دەتوانێت ببێتە هۆی ئازار و ناڕەحەتی
  • هەوڵبدە کاتی دانیشتن و وەستان قاچت ڕێکبێت
  • و هەوڵبدە کە پشتت ڕێک بگریت تا نەنوشتێیتەتەوە بەسەر میزەڵدانتدا
  • هەڵگرتنی شتی قورس و فشاری زۆر خراپە

کەشوهەواکەت بگۆڕە

  • زۆر گەرم یاخود زۆر سارد ئەگەری ئەوەیە هەستی ئەوەت لا دروست بکات کە بچیتە تەوالێت
  • لە زۆربەی کاتدا سەرمابوون شتێکە کە هەست دەکەیت دەبێت یەکسەر بچیتە تەوالێت

وابیرکەنەوە کە میزەڵدان داخراوە

  • لەکاتێکدا زۆر میزت پێیە وابیربکەرەوە کە میزەڵدان داخراوە و هیچ شتێک ناتوانێت وابکات میزەکە بێتە خوارەوه

بە جێگیری بمێننەوە

  • زۆر هات و چۆ بەرزی و نزمی، زۆر هەڵبەز و دابەز دەبێتە هۆی زیادبوونی هەستی چونە تەوالێت و میز کردنت.
  • کەمبوونی جوڵە یارمەتی ئارامی کەمبوونی هەستی میزکردن دەکات 

هەڵمژینی هەناسەی درێژ و پەرتەوازەکردنی هۆشت

یارمەتی دەرە بۆ کەمبوونەوەی هەست کردن بە میزکردن، قسەکردن و یاری کردن یان خوێندنەوە ئەمانە مێشک پەرتەوازە دەکەن و یارمەتی دەرن.

مەلەکردن

  • چوونە ئاوی گەرم و مەلەکردن دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی هەستی میزکردن و پێویست ناکات ئەوەندە بچیتە تەوالێت.

ئەو شتانەی کە دەبێتە هۆی فشار خستنە سەر میزەڵدان

١- خواردنەوەی شلەمەنی

تۆ کاتێک میزەڵدانت پڕە خواردنەوەی بڕێکی زیاتری ئاو و شلەمەنی و تەنانەت میوەکانیش زیاتر فشار دەخەنە سەری و بارودۆخەکە خراپتر دەکەن.

٢- تا کاتێک کە میزەڵدانت پڕە لە میز دەست بۆ هیچ کارێکی قورس مەبە 

٣- دوورکەونەوە لەو خواردنەوانەی کە کافاینیان تێدایە، چونکە دەبنە هۆی فشاری زیاتر و میزەڵدان دەوروژێنن

٤- کۆکە و پژمین و پێکەنین

کاتێک کە میزەڵدان پڕە هەر یەکێک لەم سیانە دەتوانن فشارێکی زیاتر بخەنە سەری، لە حاڵێکدا کە ناچار بیت و چەند جارێک ئەمە ڕووبدات کە میز بهێڵیتەوە زۆر کێشە نییە بەڵام هەمیشە ئاگاداربه کە لەکاتی خواردنەوەی ئاو و هەموو جۆرێکی شلەمەنیدا زوو زوو هەوڵدە خۆت خاڵی بکەیتەوە.
ئەو کەسانەی کە هەست دەکەن شتێکی کەمیان خواردووە و بەڵام خێرا میزەڵدانیان پڕ دەبێت پێیویستە سەردانی پزیشک بکەن تاکوو بزانێت کێشەیان چییە.


سەرچاوەکان

453 بینین