ئەو شتانەی کە هەرگیز نابێت بۆ منداڵێکی بچوکی بکەیت

ئەو شتانەی کە هەرگیز نابێت بۆ منداڵێکی بچوکی بکەیت

له‌لایه‌ن: - مونا ڕزگار - به‌روار: 2021-05-02-23:32:00 - کۆدی بابەت: 5113
ئەو شتانەی کە هەرگیز نابێت بۆ منداڵێکی بچوکی بکەیت

ناوه‌ڕۆك

بەکارهێنانی گوێ پاککەرەوە

هەرگیز گوێ پاککەرەوە بەکارمەهێنە بۆ پاکردنەوەی گوێی منداڵەکەت، چونکە منداڵ ناسکەو لەوانەیە لەکاتی پاککردنەوەیدا زیان بگەیەنیت بە پەردەی گوێی، لەجێی ئەوە پارچەیەک پەڕۆی نەرم و پاک بەکاربهێنه و بەشێکی کەمی بخە ناو گوێی منداڵەکەتەوە، و هیچ پێویست ناکات هیچ شتێک زۆر ببەیتە ناوەوەی گوێی.

بەکارهێنانی سەرین

بۆ ئەوەی منداڵەکەت دووربێت لە خنکان وا باشترە کە سەرینی بۆ دانەنێیت، سەرین یان بوکەڵە و ورچ و شت لەوانەیە لەگەڵ جوڵەی منداڵەکەدا بکەوێت بەسەریدا و بیخنکێنێت بۆیە باشترە ئەو شتانە دووربێت لە منداڵەکەتەوە.

پێدانی شروبی هەوکردنی سنگ و سییەکان

هەتا بتوانیت منداڵانی خوار تەمەن شەش ساڵ شروبی کۆکە و سنگیان بۆ بەکارنەهێنیت بەڵکوو نەهێڵیت کە سەرمای ببێت و لە ژوورێکدا بێت کە هەواکەی جێگیر بێت و بەردەوام شلەمەنی پێ بدرێت وئەگەر هەر کۆکەکەی بەردەوام بوو تا ٥ ڕۆژ ئەوا ببیبەنە لای پزیشک.

بەکارهێنانی دژە خۆر

پێش شەش مانگی پێستی منداڵ زۆر ناسک و هەستیارە و لەکاتی چوونە دەرەوەدا هەرگیز نابێت دژە خۆری لێبدەیت، لەجێی ئەوە بە پەڕۆیەکی ناسک و تەنک دەتوانیت دەمووچاوی دابپۆشیت.

بەکارهێنانی کورسی ئۆتۆمبێل بۆ ماوەیەکی زۆر

کورسی ئۆتۆمبێلی منداڵ کەرەستەیەکی باشە بۆ ئەوەی کە پارێزگاری لە سەلامەتی منداڵەکەت بکات، بەڵام نەک ئەوەی ماوەی چەند کاتژمێرێکی زۆر منداڵەکەتی تێدا دابنێیت، زوو زوو منداڵەکەت دەربهێنە و تا بەدەما بکەوێت، چونکە ئەگەر بۆ ماوەیەکی زۆر منداڵەکەی تێدا بێت زیان دەدات لە بڕبرەکانی پشتی هەروەها ئەگەریش زۆر بەردەوام بێت کاریگەری دەبێت لەسەر هەەناسەدانی و کێشەی بۆ دروست دەکات.

فشار خستنە سەر قوڕگی لەکاتی خنکانی بە شتێک

ئەگەر خودانەکات شتێک چووە جاو بۆری هەناسەی منداڵەکەتەوە و خنکاندی ئاوا فشار مەخە سەر قوڕگی و مەیجوڵێنە، ئەمە بۆ کەسانی گەورە شتێکی باشە بەڵام بۆ منداڵ بە پێچەوانەوەیە، ئەگەر ئەمە ڕوویدا منداڵەکەت لەسەر دەستت خوارکەرەوە و بە دەستت دەمی بە کراوەیی جێبهێڵە و دواتر پێنج جار فشار بخە سەر پشتی و بە سوکی لێیبدە و دواتر پەوەندی بکە بە فریاکەوتنەوە.

بە تەنها جێهێشتنی منداڵەکەت لەگەڵ سەگی ماڵەکەتدا

منداڵی تازە لەدایکبوو بۆنی مرۆڤ نادات هەر بۆیە ناکرێت بە هیچ جۆرێک لەگەڵ سەگ یان هەر ئاژەڵێکی تردا بە تەنها جێیبهێڵیت، لەوانەیە ئاژەڵەکە ئەوی بە بێزارکەرێک یان تەنانەت خۆراکێک بێتە بەرچاوو.

خواردنی هەنگووین

پێش یەک ساڵی پێدانی هەندێ خواردن بەتایبەت هەنگووین قەدەغەیە بۆ منداڵ، کە سپێرمی (Botulism) تێدایە کە دەتوانێت لەناو کۆئەندامی هەرسی منداڵەکەدا گەشە بکات و دوەتر منداڵەکە تووشی نەخۆشی (Botulism) بکات کە نەخۆشیەکی دەگمەنە بەڵام بکوژە

وەستاندنی منداڵ لەسەر قاچەکانی

پشت و قاچەکانی منداڵ لە مانگەکانی سەرەتادا بە شێوەیەک نییە کە بتوانن بەرگەی کێشی جەستەی بگرن، هەرگیز تەنانەت ئەگەر جوانیش گرتووتە لەسەر قاچەکانی دایمەنێ، منداڵ خۆیان لە ٦ بۆ ٨ مانگیدا دەتوانێت دابنیشێت و وردە وردە فێری وەستانیش دەبێت، تەناتەت لەو مانگانەشی کە تەنها دادەنیشێت و دەتەوێت فێری ڕۆشتنی بکەیت نابێت چەند خولەکێک زیاتر لەسەر قاچەکانی دایبنێیت.

یاریکردنێکی قورس لەگەڵیدا

منداڵ کە تازە پێدەکەنێت و گڕوگاڵ دەکات جوانترینە، تۆش یاری لەگەڵدا بکە بەڵام بە ئارامی، ڕەفتاری قورس و توندت نەبێت چونکە جەستەی منداڵ لاوازە، دەبێت زۆر ئاگاداری دەست و قاچ و سەر و پشتی بیت.


سەرچاوەکان

3198 بینین