ناوهڕۆك
DNI
بەڕێوبەرایەتی هەواڵگری میلـلی دەزگایەكە لەژێر چاودێری سەرەكی سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكادا كاردەكات و بەرپرسی حكومەتی ویلایەتەكانی ئەمریكایە
ئامانجەكان
ئەم بەڕێوبەرایەتییە لە ساڵی 2004 لەژێر ناونیشانی چاكسازی هەواڵگری (بەتایبەت تیرۆر) دروستكرا بۆ بەدیهانێنانی ئەم ئامانجانە:
- كاركردن وەك یەكەمین ڕاوێژكاری سەرەكی سەرۆكی وڵات و ئاگاداركردنەوەی لە نوێترین گۆڕانكارییە جیهانییەكان كە تایبەت بێت بە ئاسایشی گشتییەوە.
- كاركردن وەك بەرپرسی كۆی هەواڵگرییەكان كە 17 دەزگای هەواڵگری ئەمریكین.
- بەڕێوبردنی چۆنیەتی هەواڵگریكردن و ئامادەكردن و كۆكردنەوەی زانیاری.
كارمەندان
ژمارەی كارمەندانی 1500 كارمەندن ئەمەش بەپێی داتای ساڵی 2006.
بەڕێوبەرەكان
- جۆن نیگرۆبۆنتی 12/4/2005 بۆ 13/2/2007
- جۆن مایكل ماكۆنیل 13/2/2007 بۆ 27/1/2009
- دینیس بلێر 29/1/2009 بۆ 28/5/2009
- دەیڤد گۆمبێرت 28/5/2010 بۆ 5/8/2010
- جەیمس كلابەر 5/8/2010 بۆ 20/1/2017
- مایك دێمبسی 20/1/2017 بۆ 16/3/2017
- دان كۆتس 16/3/2017 تاوەكو ئێستا
سەرچاوەکان
908 بینین