ناوه‌ڕۆك
کورتەیەک دەربارەی سەردەشت عوسمان
سه‌رده‌شت عوسمان حسن حمد (بە ئینگلیزی: Sardasht Osman Hasan) لە بەرواری ٢٥ی کانونی یەکەمی ساڵی ١٩٨٧ لە گەڕەکی کرێکارانی شاری هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان چاوی بە دنیا هەڵهێناوە، منداڵی دەهەمینی خێزانەکەیەتی کە دوای خۆی دوو برای بچوکتریشی هەیە، خێزانەکەی جوتیارێكی ڕ‌اگوێزراو و چه‌وساوه‌ی ده‌ستی ڕژێمی بەعسی پێشوو بوون، لە ده‌شتی شه‌مامكی هەولێر کە لەکۆتاییەکانی ساڵی هەشتاکان کەوتنە بەر شەپۆڵی ڕاگواستن و بە عەرەبکردنی کورد و لە گوندی گردعازەبانەوە گواسترانەوە بۆ شاری هەولێر.
ژیانی خوێندکاری سەردەشت عوسمان
له‌ته‌مه‌نی 5 ساڵیدا به‌شێوه‌ی (گوێگر) ده‌چێتە به‌ر خوێندن و له قوتابخانه‌ی (نیگاری سه‌ره‌تای‌تێكه‌ڵاو) له گه‌ڕه‌كی كرێكارانی شاری هەولێر ده‌ستده‌كات به‌خوێندن، به‌ڵام له‌به‌ر زیره‌كی و هۆشیاری مامۆستایان و ده‌سته‌ی كارگێڕی قوتابخانه نه‌یانتوانی له هاوپۆلانی دایبڕێنن و به‌ده‌رچوو ئه‌ژماریانكرد.
پله‌كانی خوێندی سه‌ره‌تای به‌خێرایی و به‌بێ دواكه‌وتن بڕی، دواتر چووه قوناغی ناوه‌ندی و له ناوه‌ندی (شه‌هید صالح یوسفی) درێژه‌ی به خوێندندا و به‌بێ دواكه‌وتن به 3ساڵ قوناغی ناوه‌ندیشی ته‌واوكرد، دواتر له (ئاماده‌یی ئازادی كوڕان) هه‌ر له‌نێو شاری هەولێر به 3 ساڵ قۆناغی ئاماده‌یی به‌سه‌ركه‌وتوی‌ی ته‌واو كرد و له به‌شی ئینگلیزی كۆلیژی زمانی زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین وه‌رگیرا و تا ساتی تیرۆرکردنی بەردەوام بوو. سەردەشت لە ماوەی قۆناغی خوێندنی ناوەندی و ئامادەیی، زۆربەی ساڵەکان سودی لە پشوی هاوین وەرگرتوە و کاری تێدا کردوە بۆ ئەوەی بژێوی خوێندنەکەی و پێداویستیەکانی دابین بکات، لە سەرەتای دروست کردنی پارکی هەولێر کرێکاری تێدا کردوە، ماوەیەک لەگەڵ ماڵ پورێکی ئیشی بۆیە و سبوغی کردوە.
ڕەخنەگرتن
سەردەشت عوسمان ناسراو بوو بە بابەتە ڕەخنەییە توندەکانی دژی دەسەڵات و حکومەتی هەرێمی کوردستان و بە تایبەت پارتی دیموکراتی کوردستان و سەرۆکی پێشووی هەرێم مەسعود بارزانی و سەرۆکی پێشووی حکوومەت نێچیرڤان بارزانی و سەرۆکی پێشووی دەزگای پاراستن مەسروور بارزانی (کە کوڕی سەرۆکی پێشووی ھەرێمە).
وتاری (من عاشقی كچەكەی بارزانیم)
بە پێی چەند وتار و سەرچاوەیەک هۆکاری تیرۆرکردنی سەردەشت عوسمان دەگەڕێتەوە بۆ وتاری (من عاشقی کچەکەی بارزانیم) کە تیایدا ڕەخنەی توند لە ماڵباتی بارزانی و بەتایبەت هەریەک لە نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی ئێستای هەرێمی کوردستان و مەسروور بارزانی کوڕە گەورەی مەسعود بارزانی و بەرپرسی پێشووی دەزگای پاراستن و سەرۆک وەزیرانی ئێستای کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان.
دەقی وتاری (من عاشقی كچەكەی بارزانیم)
من عاشقی كچەكەی مەسعود بارزانیم، ئەو پیاوەی كە جار جارە دەردەكەوێت و دەڵێت من سەرۆكتم، بەڵام من حەز دەكەم خەزورم بێت، واتە دەمەوێت ببم بە ئاوەڵزاوای نێچیرڤان. ئەگەر ببم بە زاوای بارزانی، ئەوا مانگی هەنگوینیمان لە پاریس بەسەر دەبەین و یەك دوو شەوێكیش بۆ سەردان دەڕۆین بۆ كۆشكەكەی ماممان لە ئەمریكا، ماڵەكەم لە گەڕەكێكی هەژارنشینی هەولێرەوە دەگوازمەوە بۆ سەری رەش و شەوان سەگی ئەمریكی و پاسەوانی ئیسڕائیلی چاودێری ماڵەكەم دەكەن.
باوكە بەدبەختەكەی پێشمەرگەی ئەیلولیشم كە تاوەكوو ئێستا پارتی خزمەتی پێشمەرگایەتی بۆ قەبوڵ ناكات بە بیانووی ئەوەی كە ئێستا پارتی نییە، باوکم دەكەم بە وەزیری پێشمەرگە. برا بەدبەختەكەشم كە زانكۆی تەواو كردووە و ئێستا بێئیشە و دەیەوێت بە قاچاغ بڕواتە هەندەران، ئه‌ویش دەكەم بە بەرپرسی پاسەوانە تایبەتییەكانم. خوشكەكەشم كە تاوەكوو ئێستا شەرم دەكات بڕواتە بازاڕ، دەبێت وەكوو كچە بارزانییەكان پڕادۆ و وەنەوشە لێبوخوڕێت. دایكیشم لەبەر ئەوەی نەخۆشی شەكرە و دڵ و زەختی هەیە و پارەی نەشتەرگەری دەرەوەی وڵاتی نییە، دوو دكتۆری ئیتاڵی لەماڵەوە بۆ تەعین دەكەم. بۆ مامەكانیشم چەند دیوەخانێك دەكەمەوە و ئامۆزا و خاڵۆزاكانم دەكەم بە نەقیب و عەمید و ئامر لیوا. بەڵام هاوڕێكانم دەڵێن”وازبێنە سەرۆ خۆت بەكوشت مەدە، ئەوە ماڵی مەلایە هەرئەوەندە گوتیان هەڕڕە ئیدی ئیشت تەواوە”، باشە خۆ كفر ناكەم، سوێند بە دەسكی خەنجەرەكەی مەلا مستەفا، ئیدریس بارزانی لەگەڵ باوكم سێ شەو لەژێر یەك لەتە شاخدا ڕۆژیان كردووەتەوە، ئاخر چی تێدایە با مەسعوود بارزانی خۆی بە سەرۆك بزانێت، ئەی ئەگەر سەرۆكە با بڵێ لەماوەی هەژدە ساڵی رابردوودا چەند جار سەری بە گەڕەكێكی هەولێر و سلێمانیدا كێشاوە؟
بەس كێشەكەم ئەوەیە ئەم پیاوە ئەوەندە عەشایەرە لەودیو سەری رەشەوە كەس بە پیاو نازانێت، ژنی هەموو سەرۆكەكانی دونیا لەڕێگەی یەك كلیكەوە دەدۆزمەوە كەچی هەتاوەكوو ئێستا نازانم خەسووەكەم چۆنە. نازانم بۆ داخوازی كێ لەگەڵ خۆم ببەم؟ لەسەرەتادا ویستم چەند مەلا و ریش سپی و پێشمەرگەیەكی كۆن كۆكەمەوە و ئێوارەیەك ناوی خوای لێ‌بێنین، بەڵام هاوڕێیەكی رۆژنامەنووسم وتی ” كوڕی چاك هەندێك جاش و ئەنفالچی بدۆزەوە مەسعوود زۆر حەزی بەوانە”. برادەرێكی دیكە وتی وەڵاهی ئەگەر بەقسەی من دەكەی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسی نێچیرڤان بارزانیدا بڕۆ ژێر باڵی و بڵێ وەڵا ئیشێكی خێرم هەیە، یان ئەگەر نەشكرا كورە بە دەشنێ بڵێ ئەو زوو زوو دەیانبینێت با بۆتی تەرتیب بكەن.
هەڕەشەی کوشتن
سەردەشت عوسمان جگە لە ئاگادارکردنەوەی کەسانی پەیوەندیدار لەوەی هەڕەشەی کوشتنی لێدەکرێت و مەترسی تیرۆری لەسەرە بابەتێکیشی بە ناونیشانی (یەکەمین زەنگی کوشتنم لێیدا) لەو بارەیەوە بڵاوکردەوە کە تیایدا بە ئاشکرا داوا لە بکوژەکانی دەکات مەرگێکی شایستە بە ژیانەکەی پێبەخشن کە ئەمە دەقی وتارەکەیەتی:
دەقی وتاری (یەکەمین زەنگی کوشتنم لێیدا)
له‌چه‌ند رۆژی رابردوودا بۆ یه‌كه‌مین جار پێیان گوتم، كه ته‌مه‌نت چه‌ندی نه‌ماوه، یان به‌گوته‌ی خۆیان مۆڵه‌تی هه‌ناسه‌دانم له‌م شاره‌دا نه‌ماوه، به‌ڵام نه باكم به‌مردنه و نه ئازاردان، له‌چاوه‌ڕوانی كۆتاییهاتنی مۆڵه‌ته‌كه‌مم تا دیداری بكوژه‌كانی خۆم بكه‌م، دوعاش ده‌كه‌م مردنێكی تراژیدیام پێببه‌خشن كه شایسته‌ی ژیانه تراژیدیاكه‌م بێت. بۆیه ئه‌م قسانه ده‌كه‌م تابزانن گه‌نجه‌كانی ئه‌م وڵاته چ هۆلیسۆسێكن و مردن ساده‌ترین هه‌ڵبژاردنیانه، بۆئه‌وه‌ی تێبگه‌ن كه ئه‌وه‌ی ئێمه ده‌ترسێنێت به‌رده‌وامی ئه‌م رۆژگاره‌ی ئێستایه بۆ نه‌وه‌یه‌كی داهاتوو، نه‌ك مردنی خۆمان، كاری منیش خۆشبه‌ختی برا بچوكه‌كانمه، نه‌ك خۆم.
زۆر به‌ساده‌ییش تاكه هۆكاری نیگه‌رانی من له‌م هه‌ڕه‌شانه ئه‌وه‌یه، كه هێشتا زۆرشت ماون قسه‌یان له‌سه‌ربكه‌ین و هه‌ر ئاوا به‌جێیان بهێڵین. به‌دبه‌ختی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته ئه‌وه‌یه، كه باكی به‌مردنی نه‌وه‌كانی خۆی نییه.
دوێنی راگری كۆڵێژه‌كه‌م ئاگادار كرده‌وه، كه شه‌وی رابردوو ئیهانه و ته‌هدیدی كوشتن‌یان كردووم، به‌ڵام ئه‌و وتی ئه‌مه كێشه‌ی پۆلیسه، نازانم ئه‌بێت له‌م سه‌ر زه‌مینه وڵاتێك هه‌بێت، كه خوێنكارێكی زانكۆکه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی كووشتنی بكرێت و زانكۆش بێموبالاتانه به دیار ریسوایی خۆیه‌وه دابنیشێت؟ ده‌بوو راگره‌كه‌م كه‌یسی من بكات به كه‌یسی خۆی، یان خوودی زانكۆ، چونكه من له ئێستادا به‌شێكم له‌م زانكۆیه، به‌ڵام هه‌رگیز تووشی شۆك نه‌بووم، چونكه ده‌مێكه ده‌زانم كه زانكۆی ئه‌م وڵاته ماڵی ئاسووده‌یی ئێمه نین.
دوای ئه‌وه‌ش په‌یوه‌ندیم به‌عمید عه‌بدولخاڵقی به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی هه‌ولێره‌وه كرد پێمی گووت” له‌وانه‌یه ئه‌م ژماره‌ی مۆباییله هی ده‌ره‌وه‌ی وڵات بێت، یان كێشه‌یه‌كی شه‌خسی بێت، له‌وانه‌یه چه‌ند جارێكی دیكه‌ش دووباره بێته‌وه، به‌ڵام هه‌ولێر ئارامه و شتی ئاوای لێڕوو نادات”.
به‌زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌كی گاڵته‌ئامێزه‌وه خه‌یاڵم كرد به‌قسه‌ی جه‌نابی به‌ڕێوه‌به‌ر بێت له‌وانه‌یه ساركۆزی بێت ئه‌م هه‌ڕه‌شانه‌ی كردبێت، ئاخر من چۆن له‌گیانی خۆم دڵنیابم، كه چه‌ند رۆژێكه هاوڕێیه‌كم له‌سه‌ر چه‌ند نووسینێكه‌وه درایه به‌ر شه‌ق و ناچاربوو، ئه‌م شاره‌جێبێڵێت؟
هه‌رچی بێت من له‌م شاره‌ناڕۆم و له‌چاوه‌ڕوانی دیداری مردنی خۆم داده‌نیشم. ئه‌زانم ئه‌مه یه‌كه‌مین زه‌نگی مردنی خۆمه كه له‌كۆتاییدا ده‌بێت به‌زه‌نگێک بۆ گه‌نجه‌كانی ئه‌م مه‌مله‌كه‌ته، به‌ڵام ئیدی ئه‌مجاره نه‌سكاڵا تۆمار ده‌كه‌م و نه‌لایه‌نه به‌رپرسه‌كان ئاگادار ده‌كه‌مه‌وه، هه‌نگاوێكه ناومه و ئازاره‌كه‌شی خۆم ئه‌یگرمه ئه‌ستۆ، ئیدی بۆ من له‌داهاتوودا هه‌ر وشه‌یه‌ك كه ده‌ینووسم وابیرده‌كه‌مه‌وه، كه دواهه‌مین وشه‌بێت له‌ژیانمدا، بۆیه هه‌وڵ ده‌ده‌م هێنده‌ی حه‌زره‌تی مه‌سیح راستگۆبم له‌گوته‌كانما، خۆشحاڵیشم، كه هه‌میشه شتێكم هه‌یه بۆ گوتن و كه‌سانێك نایانه‌وێت بیبیستن، به‌ڵام هه‌ركاتێك ئێمه به‌چرپه قسه ده‌كه‌ین ئه‌وا ئه‌وان گوێچكه‌كانیان نائارام ده‌بن. تا ئه‌و شوێنه‌ی كه ماوین ئه‌بێت قسه‌بكه‌ین، له‌و شوێنه‌ش، كه ته‌مه‌نمان كۆتاییهات با هاوڕێكه‌م خاڵێكم بۆ دابنێت و بێته سه‌ر دێڕێكی نوی و سه‌ر له‌نوی ده‌ستپێبكاته‌وه
تیرۆرکردنی سەردەشت عوسمان
ڕۆژی 04/05/2010 لە لایەن تیمێکی ڕاهێنراوی پسپۆڕەوە بە ئۆتۆمبێلێکی سپی جۆری ڤان کە دەرگای سلایدە و لە ئۆتۆمبێلی ئامبوڵانس دەچێت، لە دووری چەند مەترێکەوە بە تەنیشت شۆستەکەدا بە هێواشی دێنە پێش، دوو کەسەکەی پشت سەردەشت بە خولەكێك پڕی پیادەکەن و بە دوو پاڵ دەیخەنە ناو سەیارەکە، کاتژمێر 8 و پانزە خولەك کاتەکە گونجاو دەبێت، سەیارەکە تەواو خۆی لە شۆستەکە نزیک دەکاتەوە، کابرا دەرگا دەکاتەوە و دوانەکەی دواوە سەردەشت دەخەنە ناو ئۆتۆمبێلەكە، یەکیان کتێب و پەراوەکانی سەردەشت کۆدەکاتەوە تەنها لە ماوەی سێ چرکەدا سەردەشت دەبەن و دەڕۆن.
دواجار و پاش بێسەروشنبوونی زیاتر لە 48 کاتژمێر سەر لە بەیانی 05/05/2010 کاتژمێر شەشی ئێوارە، تەرمی سەردەشت لەسەر شۆستەیەک لە شەقامی”حی مەزارع” نزیک “شەقامی دۆمیز” لە شاری موسڵ دەدۆزرێتەوە و بنکەی پۆلیسی ئەحرار تەرمەکەی هەڵدەگریتەوەو ڕەوانەی پزیشکی دادوەری دەکەن.
شێرکۆ بێکەس بۆ سەردەشت عوسمان
شێركۆی شاعیر شیعرێكی هەیە بۆ سەردەشت عوسمان و دەڵێت :
دوێنێ قەلەمیک لەشێوەی کۆترێکدا
بەدەم شەق ژنەوە کوژرا .
دوێنێ کۆترێک لەشێوەی قەلەمێکدا
بەدەم نووسینەوە کوژرا.
ئاسمان گریا و
وشە گریا و
شەقام گریا و
شعریش رەنگی هەلبزرکا .
دوێنێ درەختێ لەشێوەی رۆژنامەدا
بەدەم جریوەوە کوژرا.
دوێنێ رۆژنامەیەک لەشێوەی درەختدا بەدەم خویندنەوەوە کوژرا .
وتار پژاو
هەواڵ رژا و
ستوون شکاو
خەویش سەربەرەو خوار کشا!.
ئەمرۆ باخان لەمەرگی جۆگەلەیەکدا
هەرهەموویان پژو پۆشی رەشیان پۆشیوە.
ئەمرۆ قەلەم
لەگوێ زامی (( سەردەشت)) ێکدا
هەرهەموویان
بەسوور هاژەیان نووسیوە .
شار بی رەنگ و
با بێدەنگ و
خوا دڵتەنگ و
تاوانیش بۆخۆی رائەکا
کورتە شیعرە بڵاونەکراوەکانی سەردەشت عوسمان
سەفەر…!
بۆ ئەو کچەى لەشەوێکا یەکمان ناسى
لەرۆژێکدا یەکمان وون کرد
لە پایزدا رواندمى
لەبەهاردا رۆحمى وشکى کرد
*** *** ***
لە زەوییەوە ماڵئاوایى کرد
من لە ئاسمان چاوەرێیم
ئەو نیشتیمانیشى جێهێشت
کەچى من هەر چاوەرێیم
*** *** ***
لە خەمى رەش بەجێیهێشتم
لە هیواى رۆشن بۆتە وێڵم
لە نیشتیمانەوە سەفەرى کرد
من غەریبى بۆتە کێلم
*** *** ***
چاو شارکێ…!
ئەزیزەکەم..
لەم مەملەکەتەى ئێمە
مناڵەکان یارى چاوشارکێ دەزانن
ئەم یارییەمان زۆر کردووە
هەست دەکەم هەر لەم یارییەوەیە
هەستى وون بونمان چەشتوە
*** *** ***
لەو کاتەوەى کچە هاوسێکەم خۆى وون دەکرد
ووردە ووردە بەدواییدا دەگەڕام
کە دەمزانى نایدۆزمەوە
هاوارمدەکرد : ئا دەى وەرە تۆ براوەیت
تا گەورە بوم و تۆم ناسى
تۆش خۆت وون کرد و وەکو کچە هاوسێکەم
*** *** ***
لەم رۆژەوە هەر بەدرۆ هاواردەکەم
بەڵام هەر دەرناکەوى
گومان دەکەم لە پشتى ئەو هەورە سپیە خۆت حەشار دابێت
زوو خۆت دەرخە
چەند مانگی‌تر هاوین دادێت
ئەگەر لەگەڵ بەفرا نەتوێیتەوە
لە پایزدا لەگەڵ گەڵاى دارەکان دێیتەوە
*** *** ***
ئەفسوس…
هاوین هات و پایز هات و …هات
تۆ دیار نەبوى
دوایى چوار ساڵ ئەقیژێنم
ئا دەى نەورەس وەرە دەرێ تۆ براوەى
بەڵام دیسان تۆ هیچ ناڵێى
دەبێ کێ بێت ئا بەم چەشنە
چاو شارکێى تەمەنى فێر کردووى ؟!