کورتکراوەی CFC چییە و بۆچی لەسەر پاکەتی بەخاخی ڕەبۆ ئەنوسرێت CFC-free؟

له‌لایه‌ن: - محمد بهرام محمد بهرام - به‌روار: 2024-08-30-13:21:00 - کۆدی بابەت: 14442
کورتکراوەی CFC چییە و بۆچی لەسەر پاکەتی بەخاخی ڕەبۆ ئەنوسرێت CFC-free؟

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

ڕەبۆ نەخۆشییەکی بەربڵاوە و دەبێتە هۆی کۆکە و تەنگەنەفەسی و نەمانی هەناسە، بێگومان نیشانەکان لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی دیکە دەگۆڕێت، ئەگەر زوو هەست بە نەخۆشییەکە بکرێت چارەسەری ئاسانە و دەتوانرێت باشتر بەسەر نەخۆشییەکەدا زاڵبیت.

ڕەبۆ یەکێکە لەو نەخۆشیانەی تووشی سییەکانی هەناسەدان دەبێت، بەهۆی هەوکردنی زۆرەوە، ئەو کەسانەی تووشی ڕەبۆ دەبن زۆر هەستیار دەبن و بە زۆر بۆن یان ڕووداوێک ناخۆش تێکدەچن و تووشی تەنگە نەفەسی دەبن. تا ئێستا چارەسەری ڕەبۆ بە شێوەیەکی هەمیشەیی دیاری نەکراوە، تەنها چارەسەرەرکان بەکاردێت بۆ ڕاگرتن و دانانی سنوورێک بۆ نەخۆشییەکە، کەمکردنەوەی مەترسییەکان، چونکە ڕەنگە تەنگەنەفەسی زۆر بێت و بگاتە ئاستی مردن. هەمیشە دەرمانی چارەسەرت پێبێت، بۆ ئەوەی ئەگەر هەناسەت توند بوو زوو چارەسەری بکەیت. دەبێت هەموو کەسانی چواردەورت بزانن کە تۆ ئەو نەخۆشیەت لەگەڵدایە، تا لە هەر حاڵەتیکی نەخوازراو فریات بکەون.

بۆچی لەسەر پاکەتی بەخاخی ڕەبۆ ئەنوسرێت CFC-free؟

کاتێک ئەو ماددە شلەی ناو بەخاخەکە پێویستەکات بگۆڕێت بۆ گاز بۆ ئەوەی بێتە دەرەوە لە ڕێگەی ماددەیەکەوە پاڵەنرێتە دەرەوە کە پێی ئەوترێت (propellant)، ئەم ماددەیە لە پێشترا CFC بووە واتە chloro-fluoro-carbon کە دواتر دەرکەوت ئەم ماددەیە کاتێک ئەچێتە هەواوە زیان بە چینی ئۆزۆن ئەگەیەنێت و بۆ زیاتر لە ٤٠ ساڵ لە هەوادا ئەمێنێتەوە. بۆیە کۆمپانیاکان لەسەر پاکەتی دەرمانەکەیان ئەنووسن CFC-free و چیتر بەکاریناهێنن لە بەخاخەکاندا. ئەو ماددەیەی لە ئێستایا بەکاردێت بۆ کردنە دەرەوەی دەرمانەکە لە بۆتڵەکەی پێی دەوترێت hydro-flouro-alkane.


سەرچاوەکان



45 بینین