بۆچی لۆگۆی ئەپڵ سێوە؟

له‌لایه‌ن: - ئەلەند ئەکرەم عوسمان - به‌روار: 2021-05-26-16:16:00 - کۆدی بابەت: 5560
بۆچی لۆگۆی ئەپڵ سێوە؟

ناوه‌ڕۆك

بۆچی لۆگۆی ئەپڵ سێوە؟

زۆر کەس گرنگی بەوە دەدەن کە بۆچی سێو کراوە بە هێمای کۆمپانیای ئەپڵ، هەر کەسە و هەستاوە بە گەڕان لە هۆکارە نائاساییەکان و پاڵنەرە نا سروشتییەکانی ئەم ناو و هێمایە، هەندێک کەس دەڵێن ئەمە ئاماژەیە بۆ شەیتان، پێیان وایە کە ئاینی ستیڤ جۆبزی بوزی بانگەشەی دژایەتیکردنی ئاینە ئاسمانییەکان، بۆیە وێنەی سێوی هەڵبژاردووە، لە ڕاستیدا هۆکاری ئەم ناونانە دەگەڕێتەوە بۆ چەند هۆکارێکی سادە، کە زۆر دوورن لەم بیرکردنەوەیە.

وەڵامی ڕاست بۆ ئەم پرسیارە دەربارەی لۆگۆ و ناوی ئەپڵ لە کتێبی ''ژیانی  تایبەتیی ستیڤ جۆبز''ـدا هاتووە، نووسەری ڕۆژنامەنووس ''واڵتەر ئێزکسۆن ئەم کتێبەی بڵاوکردووەتەوە، دەربارەی هەڵبژاردنی ئەم ناوە بۆ کۆمپانیاکە دەڵێت: ''ئەپڵ کرایە ناوی کۆمپانیای ئەپڵ، لەبەر ئەوەی کە ستیڤ جۆبز پێی خۆش بوو بە سێو ''ئەپڵ'' ڕژێمی خۆراکی بکات، ڕۆژێک لە کاتی گەڕانەوەی لە باخە سێوێک ئەوەی بەبیردا هات کە وشەی ئەپڵ سەرنجڕاکێش دەبێت و ئاسان دەچێتە مێشکەوە و وشەیەکی قورس نییە، هەروەها لە مێشکیشدا دەمێنێتەوە، بۆیە بڕیاری دا ناوی کۆمپانیاکە بنێ ئەپڵ'' ئەمەش ستیڤ وۆزنیاک، هاوڕێی جۆبز و هاوکاری لە سەرەتای دامەزراندنی کۆمپانیای ئەپڵ پشتڕاستی دەکاتەوە.


سەرچاوەکان



1142 بینین