بافڵ تاڵەبانی

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-07-03-15:51:00 - کۆدی بابەت: 5733
بافڵ تاڵەبانی

ناوه‌ڕۆك

بافڵ

بافڵ یاخود پاڤێڵ، ناوی تەواوی بافڵ جەلال حوسامەدینە، کوڕە گەورەی مام جەلال سەرۆک کۆماری پێشووی عێراق و سکرتێری گشتی یەکێتی نیشتمانی کوردستانە، لە ١/١/١٩٧٣ لە شاری بەغداد لەدایکبووە، ناوەکەی لە ناوی بافڵەکەی چەمی ڕێزانەوە هاتووە، منداڵی و گەنجی خۆی لە ماڵی باپیری واتە برایم ئەحمەد لە وڵاتی بەریتانیا بەسەربردووە، ئێستا هاوسەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستانە شانبەشانی لاهور شێخ جەنگی ئامۆزای.

لەدایکبوون ١/١/١٩٧٣ - بەغداد
پیشە سیاسەتمەدار - هاوسەرۆکی حیزب - فەرماندەی سەربازی
ساڵانی چالاکی ٢٠٠٠ - ئێستا
حیزب یەکێتی نیشتمانی کوردستان
باوان
برا قوباد تاڵەبانی

ژیانی تایبەتی

تاڵەبانی لە وڵاتی بەریتانیا ماوەتەوە و منداڵی و گەنجی لەوێ بەسەربردووە، لە ساڵی ١٩٩٦ بەشداری ڕاهێنانەکانی فەیلەقی فەڕەنسا دەکات و دوو ساڵ دواتریش لە ١٩٩٨ بەشداری ڕاهێنانەکانی هێزە بەریتانییەکان دەکات، دواتریش لە ساڵی ٢٠٠٠ بەشداری لە ڕاهێنانە ئەمریکییەکان دەکات و لە هەردوو وڵاتی ئەمریکا و بەریتانیا ستراتیژی سیاسی خوێندووە.

سەرەتا وەک وەرگێڕ لەگەڵ هێزە ئەمریکییەکان گەڕاوەتەوە بۆ کوردستان، دوای داگیرکردنی عێراق لە ساڵی ٢٠٠٣ بە فەرمی گەڕاوەتەوە و یەکەمین پێگەی فەرمی بەڕێوبەری دەزگای زانیاری بووە، دواتریش لە ساڵی ٢٠٠٤ دەزگای دژەتیرۆری بە هاوکاری لاهور شێخ جەنگی ئامۆزای و هێزە بیانییەکان دامەزراندووە و سەرکردایەتی کردووە.

ساڵی ٢٠١٠ لە کاری سەربازی خۆی دوورخستەوە بۆ یارمەتیدانی حیزبەکەی لە کاری سیاسی و ڕێکخراوەیی، بەڵام لە ناوەڕاستی هەمان ساڵ گەڕایەوە بۆ بەشی سەربازی بۆ بەشداری جەنگی دژی دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام کە ئەوکات لەژێر سێبەری ڕێکخراوی قاعیدە کاریان دەکرد لە عێراق.

لە ساڵی ٢٠١٦ سەرۆکایەتی ئەنجومەنی بڕیاردانانی یەکێتی کرد و ڕۆڵێکی کارای هەبوو لە یەکخستنەوەی بزووتنەوەی گۆڕان و یەکێتی نیشتمانی و سەرۆکایەتی ئەو شاندەی کرد کە بۆ دانوستان سەردانی ئێرانی کرد لەو ساڵەدا.

لەگەڵ لاڤە حیکمەت محەمەد (کچی مەلا بەختیار ئەندامی ئەنجوومەنی باڵای سەرکردایەتی) هاوسەرگیری کردووە خاوەنی دوو منداڵە بە ناوەکانی کۆبان و لەیلا.

کاری سیاسی

هەرچەندە چەند پلەیەکی سەربازی هەبووە پێشووتر بەڵام هیچ پلەیەکی سیاسی ناو یەکێتی نەبووە هەتاوەکو کۆنگرەی چوارەمی یەکێتی، لەو کۆنگرەیەشدا بە ٧٩١ دەنگ بە ئەندامی سەرکردایەتی هەڵبژێردرا و لە ٨/٢/٢٠٢٠ بە زۆرینەی دەنگی ئەندامان لەگەڵ لاهور شێخ جەنگی ئامۆزای بە هاوسەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان هەڵبژێردرا.

ماوەیەکیش بەرپرسی نووسینگەی سکرتاریەتی تاڵەبانی بووە.


سەرچاوەکان



1134 بینین