زانستی سەربازی

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-05-07-06:12:00 - کۆدی بابەت: 5200
زانستی سەربازی

ناوه‌ڕۆك

زانستی سەربازی چییە؟

لێكۆڵینەوەیە لە ئۆپەراسیۆن و دامەزراوە و ڕەفتارە سەربازییەكان، لەگەڵ لێكۆڵینەوە لە جەنگ و لایەنە تیۆری و كردارییەكانی، هەروەها خوێندنەوە لەسەر جەمسەرەكانی هێز و سیاسی و شارەزایانی ڕێكخەری جەنگ.

ئەم زانستە جەخت دەكاتەوە لەسەر لایەنی تیۆری جەنگ و چۆنیەتی بەكرداریكردن و جێبەجێكردنی بۆ دروستكردنی هێزێكی سەربازی كە لەگەڵ چۆنیەتی پاراستنی نەتەوە و وڵات بگونجێت، زانستی سەربازی لایەنەكانی ستراتیژی و سیاسی و ئابووری و دەروونی و كۆمەڵایەتی و زانستی و تەكنەلۆژی و تاكتیكی پێویست هەڵدەسەنگێنێت بۆ بەدەستخستنی باشترین هێزی سەربازی و زیادكردنی ئەگەر و ئەنجامی دڵخواز بۆ بەدیهێنانی ئاشتی یان بردنەوەی جەنگ، زاناكانی سووپا بە داهێنەری تیۆرییەكان دادەنرێن، هاوشان لەگەڵ لێكۆڵەران و زانا كردارییەكان و زاناكانی تاقیكردنەوە و دروستكەران و ئەندازیاران و جێبەجێكاری تاقیكردنەوەكان و زۆرێكی تر لە كارمەندانی سەربازی.

سەرباز و كارمەندە سەربازییەكان چەك و پێداویستی سەربازی پێویست بەدەستدەهێنن بۆ بەدیهێنانی ستراتیژی پلان بۆ داڕێژراو، هەروەها زانستی سەربازی بۆ سەلماندنی هێزی دوژمنیش بەكاردێ لەڕێی چەند كردارێكی هەواڵگرییەوە.

دەستەواژەی زانستی سەربازی

لە مێژوودا زانستی سەربازی لە سەردەمی شۆڕشی پیشەسازییەوە بەكارهێنراوە وەك دەستەواژەیەكی گشتی بۆ ئاماژەدان بە گشت لایەنەكانی تیۆری سەربازی و جێبەجێكردنی تەكنەلۆژیای سەردەم، هەروەها دامەزراندن و بەكارهێنانی هێزەكان لە كاتی ئاشتی و جەنگ.

فێركردنی سەربازی

لە فێركردنی سەربازی، زیاتر زانستی سەربازی بۆ بەشێكی ڕێكخراوێكی فێركاری بەرپرسیار لە پێگەیاندنی فەرماندەی دیاریكراو بەكاردێت، ئەم فێركردنەش زیاتر بۆ پێگەیاندێكی فەرماندەییانەیە بۆ ئەو فەرماندە نوێیە بۆ چۆنیەتی بەكارهێنانی تیۆرییە سەربازی و بۆچوون و ڕێگا و یاساكان.

ئەوانەی لەم فێركارییە دەردەچن پسپۆڕی سەربازی نین و تەنیا فەرماندەیەكی نوێن.

واجبكردنی لێهاتوویی سەربازی

بە پلەی یەكەم، فێركاری سەربازی گرنگی دەدات بەوەی كێ بەشداری ئۆپەراسیۆن دەكات، ئەمەش چەندین خول و فێركاری لە خۆ دەگرێ كە پێویستیانە بۆ جێبەجێكردنی ئەركەكان.

ڕێكخستنی سەربازی

ڕێكخستن و پلەبەندی یەكە سەربازییەكانە، هەروەها فێركاری دەستگیری و گرتنی ناوچەیەكە كە پاككرابێتەوە، یاخود ئازاد كرابێت و سووپا بڕواتە ناوی.

بونیادی هێز

بونیادی هێز بریتییە لەو ڕێگای كە سەربازەكان فێردەكرێن بۆ بەكارهێنانی چەك و پێداویستییەكان كە پێویستیان دەبێت لە سەربازیدا، هەروەها لە جەنگدا، بونیادی سەربازیش پشت دەبەستێت بە پێداویستییەكانی وڵات بۆ جەنگ و ستراتیژییەتەكانی، هەروەها لایەنە كرداری و تەكتیكی ڕووبەڕووبونەوە و سیاسەتی بەرگری نەتەوەیی و ئەو هەڕەشانەی ڕوودەكەنە وڵاتەكە و هێزی تەكنەلۆژی و سەربازی وڵاتەكە، ئەمەش لە هەموو وڵاتێك وەك یەك نییە.

هەروەها جەخت دەكاتەوە لەسەر هێز و توانا و ڕێگەپێدانی یەكە سەربازییەكان، و جیاكردنەوەیان لە یەكتری و تایبەتكردنی كاروباریان لە جەنگ و ڕووبەڕووبونەوە و جۆری ڕووبەڕووبونەوەكەشدا.

فێركردن

مەنهەجێكە دانراوە بۆ خوێندنی سەربازی بۆ سەربازەكان، كە لە زۆر وڵات لەلایەن ڕەقیب و عەریف و مولازمەوە دەوترێتەوە، بۆ ڕاهێنانی یەكە بچووك و گەورەكان، چ بە شێوەی تاك یان كۆ و بە ڕێككەوتن لەگەڵ یەكەیەكی دیكەدا، ئەم فێركردنەش زیاتر بۆ ڕوونكردنەوەی سیاسەتی هێزی سەربازییە.


سەرچاوەکان



1845 بینین