گیزمۆدۆ

له‌لایه‌ن: - محەمەد تاهیر - به‌روار: 2021-07-09-00:55:00 - کۆدی بابەت: 5802
گیزمۆدۆ

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

گیزمۆدۆ، وێب سایتێکی دیزاین، تەکنەلۆژیا، زانست و زانستی خەیاڵییە، سەرەتا بەشێک بوو لە تۆڕی گاوکەر میدیا (Gawker Media) کە لەلایەن نیک دێنتۆن (Nick Denton)ـەوە بەڕێوەدەبرا، وێب سایتەکە لەسەر پلاتفۆڕمی کینجا (Kinja) کاردەکات، وێب سایتی گیزمۆدۆ، وێب سایتێکی لاوەکی هەیە بە ناوی (io9) کە زیاتر بابەتەکانی لەسەر زانستی خەیاڵی و داهاتوو (futurism)ـەوە هەیە، لە ئێستادا گیزمۆدۆ بەشێکە لە میدیای (G/O) کە لەلایەن گرایت هیڵ پارتنەس (Great Hill Partners)ـەوە خاوەندارێتی دەکرێت.

مێژوو

ئەم بڵۆگە لە ساڵی 2002 دەرچوو، سەرەتا لەلایەن پیتەر ڕۆجاسەوە بەڕێوەدەبرا، دواتر پیتەر لە کۆمپانیای وێب بڵۆگس (Weblogs, Inc) دەستی بە کارکردن کرد، بۆ ئەوەی بڵۆگێکی تەکنەلۆژی دروستبکەن کە لە هەمان بڵۆگی گیزمۆدۆی دەکرد بە ناوی (Engadget)، لە ناوڕاستی ساڵی 2004 گیزمۆدۆ و گاوکەر میدیا مانگانە بڕی 6500 دۆلاریان قازانج دەکرد.

لە ساڵی 2005 کۆمپانیای (VNU) لەگەڵ گاوکەر میدیا هاوپەیمانییەکیان پێکهێنا بۆ ئەوەی گیزمۆدۆ لە هەموو ئەوروپادا بڵاو بکەنەوە، (VNU) هەڵدەستا بە وەڕگێڕانی بابەتەکانی بڵۆگەلە بۆ سەر زمانەکانی فەڕنسی، ئەڵمانی، هۆڵەندی، ئیسپانی، ئیتاڵی و پورتوگالی.

لە ساڵی 2006 گیزمۆدۆی بە ژاپۆنی بڵاوبوویەوە و هەروەها چەندین بابەتی ژاپۆنی لە وێب سایتەکەدا بڵاو دەکرایەوە.

لە ئەیلولی ساڵی 2008 گیزمۆدۆ بەڕازیل بڵاوبوویەوە و هەروەها بابەتی پۆرتوگالی تێدا بڵاودەکرایەوە.

لە ئەیلولی ساڵی 2001 گیزمۆدۆی بەریتانی بڵاوبوویەوە بۆ ئەوەی هەواڵەکانی بەریتانیا بگوازێتەوە، بەڵام لە ساڵی 2020 وێب سایتەکە دادەخرێت.

لە شوباتی ساڵی 2011 ڕووکاری وێبسایتەکە بە تەواوی گۆڕدرا.

لە ساڵی 2015 وێبسایتی (io9) تێکەڵ بە وێبسایتی گیزمۆدۆ کرا و ئەو کارمەندانەی کە لە (io9) کاریان دەکرد لە وێب سایتی گیزمۆدۆ بەردەوامبوون لە کارکردنیان و هەروەها لەو کاتەدا وێب سایتەکە بابەتی لە بوارەکانی زانستی خەیاڵی، خەیاڵ یان فانتاسی، داهاتوو (futurism)، زانست، تەکنەلۆژیا و گەردوونناسی بڵاودەکردەوە.

گیزمۆدۆ لە ساڵی 2019 لەلایەن گرایت هیڵ پارتنەس (Great Hill Partners)ـەوە کڕدرا.

ڕووماڵ

یەکێک لە بڵۆگەرەکانی گیزمۆدۆ پێشانگای (CES - International Consumer Electronics Show)ـی ساڵی 2007ـی ڕووماڵکرد، کە بە پێی قسەکانی ڕۆژنامەنووسانی ڕۆیتەرس، گیزمۆدۆ لە هەموو میدیاکانی جوانتر و پڕۆفیشناڵیانەتر وتارەکەی 2007ـی ستیڤ جۆبسی ڕووماڵکرد.

ناکۆکییەکان

TV-B-Gone

ڕیچارد بلەیکلی، کە ڤیدیۆگرافەری گیزمۆدۆ بوو، چەندین سیمیناری کۆمپانیاکەی تێکدا لە پێشانگای (CES)ـی 2008 دا، رێچارد هەڵدەستا بە کوژاندنەوەی تەلەڤیزیۆنەکان لە کاتی سیمینارەکاندا لە ڕێگەی بەکارهێنانی ئامێری (TV-B-Gone)ـەوە، کە ئەمەش بوویە هۆی قەدەغەکردنی ڕیچارد لە چوونە ژوورەوە بۆ هەر پێشانگایەکی (CES) کە لە داهاتوودا ئەنجامدەدرێت.

نموونەی ئایفۆن4 - iPhone 4 prototype

لە مانگی نیسانی ساڵی 2010، گیزمۆدۆ شتێکی بەدەستهێنا کە دواتر بە نموونەی نموونەی ئایفۆن4 یان (iPhone 4 prototype) ناسرا کە بەرهەمێکی کۆمپانیای ئەپڵ بوو، وێب سایتی گیزمۆدۆ ئەم نموونەیەی لە برایان جەی هۆرگان (Brian J. Hogan)ـەوە بە بڕی 5 هەزار دۆلار کڕی، کە گوایە ئەم نموونەیەی لە باڕێکی کالیفۆڕنیادا دۆزیوەتەوە، پاش ئەوەی کە کۆمپانیای ئەپڵ ڕایگەیان کە بەرهەمەکە هی ئەوانە، هەندێک لە بڵۆگەرەکانی گیزمۆدۆ، وەک جۆن گرووبەر و کێن سویت، هەستیان کرد کە ئەم کڕینەک کە ئەنجامیانداوە نایاساییە، لە مانگی نیسانی ساڵی 2010 کاتێک ئەپڵ بەرهەمەکەیان بینییەوە و دەرکەوت کە نموونەیەکی ئایفۆن4ـە، ڕاستەوخۆ کۆمپانیای ئەپڵ داواکاریکرد بۆ گەڕان و لێکۆلینەوە، لە ئەنجامدا خانووەکەی جەیسن چێن کە بەڕێوبەری جێبەجێکار بوو، پشکنرا و هەموو کەرەستەکانی وەک کۆمپیوتەر و هارد و سێرڤەر و کامێراکانی دەستی بەسەردا گیردرا، لەو کاتەوە گیزمۆدۆ تا ساڵی 2014 قەدەغە کرابوو لە چوونە ژوورەوە بۆ پێشانگاکانی کە کۆمپانیای ئەپڵ ئەنجامی دەدا، بە ڵام لە مانگی ئابی ساڵی 2014 گیزمۆدۆ بانگهێشت کرایەوە بۆ پێشانگای ئەپڵ کە پێشانگاکە بە ناوی "هیوادرین بمناتوانییایە قسەی زیاتر بکەین"ـەوە بوو.


سەرچاوەکان



814 بینین