مێخەک

مێخەک

له‌لایه‌ن: ڕێزدار ئەحمەد - به‌روار: 2021-07-09-20:45:00 - کۆدی بابەت: 5814
مێخەک

ناوه‌ڕۆك

زانیاری دەربارەی مێخەک

درەختی مێخەک ووڵاتی پێشووی جەزائیر و ئەندەنوسیا و ئۆقیانووسیا بووە، لەبەر جوانی و دەرمانی و بۆنی خۆشی ئێستا لە هەموو شوێنێک دەچێنرێت، لە شوێنی گەرم باشتر گەشە دەکات، درەختێکی هەمیشە سەوزە و بەرزی وەک درەختی کەنارە تا (١٠)مەتر بەرز دەبێت و گەڵاکانی لە شێوەی گەڵای هەناردایە و کەمێک گەورەترە، قەدەکەی قوچەکییە و گوڵی وورد و کۆمەڵە تا (٢٥) گوڵ بەیەکەوە دەردەکات، خونچەکانی لە پێش پشکووتن واتە بەرلەوەی ڕەنگی خاکی بە ئەرخەوانی بگۆڕێت دەبێت بچنرێت و وشک بکرێن دواتر بۆ دەرمان و دروست کردنی بۆن بەکاردێت، ئەسانسی ڕۆنی بۆنی تووند و سوتێنەرە و ڕەنگی سپییە، ئەگەر بەر هەوا بکەوێت دەگۆڕێت بۆ تیرەیی، ئەم ئەسانسە ماددەی (ئەوسنول، کاروفیلین، کحوک بنزیلیک، بنزوات، دوومتیل، فورفورول، ئەتیلن)ـی تێدایە و ئەوسنول بە ماددەی بنچینەیی مێخەک دادەنرێت کە ئارام کەرەوە و دژە هەوکردنە، لە پزیشکی ددان بۆ سڕکردن و ئازاری ددان بەکاردێت، (٢٠٠٠) ساڵ پێش ئێستا بۆ ئەوەی بەکارهاتووە.

سوودەکانی مێخەک

  • بۆ ئازاری ددان و گوێچکە یەک دڵۆپ لە ئەسانسەکەی تێبکە.
  • دەمکراوی مێخەک مێشک و بەرگری و گەدە و گورچیلە بەهێز دەکات.
  • جەرگ بەهێز دەکات و نزگەرە و چرکە میزە چارەسەر دەکات.
  • بۆ توانای سێکسی سارد مەزاج دوو گرام پۆدری مێخەک لە پەرداخێک شیردا هەموو ڕۆژێک بیخواتەوە تا یەک هەفتە.
  • بۆ نەزۆکی ژنان لە نێوان دوو سوڕی مانگانەدا هەموو ڕۆژێک چوار گرام مێخەک دەم بکات و دوو یان سێ ژەم بیخوات.
  • ئارەزووی خواردن زیاد دەکات و لەش بەهێز دەکات و دژە میکرۆبە.
  • بۆ پاککردنەوەی برین و هەوکردن و زیپکەی دەم و چاو، بە ئەسانسی مێخەک چەور دەکرێت.
  • تا دادەبەزێنێت و کرم کوژە و بۆ سوڕی خوێن بەهێزە.
  • سکچوون و ئازاری سک چارەسەر دەکات و لە جەڵتە و سەکتە پێشگری دەکات.
  • ئازاری دوای منداڵبوون و ڕۆماتیزم و ڕەق بوونی ماسولکە چارەسەر دەکات.
  • بۆ پشت ئێشە، دوو دڵۆپ لە ئاوی گەرم بکرێت و بخورێتەوە
  • کەمێک پۆدری مێخەک لەگەڵ کل بکرێت چاو بەهێز دەکات.
  • بۆ ئەوانەی ناتوانن میز ڕابگرن بەسوودە.
  • ژنانی دووگیان لەچەن ڕۆژی نزیک منداڵبوون دا ڕۆژی سی چای مێخەک بخۆنەوە منداڵبوون ئاسان دەکات، شێوازی دروست کردنی چای مێخەک: (١٠)گرام لە یەک لیتر ئاوی لەکوڵ بکرێت و (٥)خولەک سەری دابپۆشرێت و ڕۆژانە سێ فنجانی لێ دەخورێتەوە.

تێبینی: گەرم مەزاج دەبێت لەگەڵ کەتیرەی عەرەبی بیخۆن ئەگەر نا گورچیلە و ڕیخۆڵەیان ئازار پەیدا دەکات.


سەرچاوەکان

99 بینین