لەبەرگرتنەوەی ڕەق

له‌لایه‌ن: - محەمەد تاهیر - به‌روار: 2021-07-10-01:11:00 - کۆدی بابەت: 5818
لەبەرگرتنەوەی ڕەق

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

لە بواری مامەڵەکردن لەگەڵ زانیاری (information handling)ـدا، لەبەرگرتنەوەی ڕەق یاخود کۆپی ڕەق (بە ئینگیزی: Hard copy) واتا دووبارە دروستکردنەوە یان لەبەرگرتنەوەی تەنێکی فیزیکی، کە بتوانرێت لەلایەن کەسێکەوە بەکاربهێنرێت (وەک پەڕە) یان هەرجۆرێکی داتای گوازراوە، وەک ئامێری چاپی تەزوونێر (Teleprinter)، یاخود پەڕەی چاپکراو، بەڵام تەنە فیزیکییەکانی وەک فلۆپی دیسک (جۆرێکی کۆنی سی دییە) لەگەڵ فیلم (ئەو شریتەی کە کۆن لە سینەمادا بەکاردەهات) و هەروەها شریتی کاغەزی کون کون (punched paper tapes) ئەمانە بە لەبەرگیراوەی ڕەق یان کۆپی ڕەق دانانرێن.

ئەو لەبەرگرتنەوەیەی کە دەتوانرێت لەسەر شاشەیەک ببینرێت بەبێ ئەوەی چاپ بکرێت، پێی دەوترێت لەبەرگرتنەوەی نەرم یان کۆپی نەرم (Soft Copy)، وەک نیشاندانی وێنەیەک لەسەر شاشەی مۆبایلەکەت کاتێک کەسێک بۆت دەنێرێت.

بەکارهێنانی لە بواری پاراستنی کۆمپیوتەردا - computer security

پاراستن یەکێکە لە بەکارهێنانە لەبیرکراوەکانی ئامێری چاپ، زۆرجار کۆپی تۆمارەکانی سیستمەکان (System Log) لەناو خودی سیستمەکە خۆیدا هەڵدەگیردرێت، بۆیە کاتێک کەسێک هێرش دەکاتە سەر سیستمەکە و ئەو ئیشانەی کە دەیەوێت ئەنجامیدەدات، پاشان کەسەکە دەتوانێت تۆمارەکان بسڕێتەوە یان دەستکاری بکات بۆ ئەوەی دەرنەکەوێت، بەڵام گەر ئەم تۆمارانە بە بەردەوامی لەڕێگەی ئامێرێکی چاپەوە چاپ بکرێن و بەشێوەی کۆپی ڕەق بەردەستبن ئەوا کەسی هێرشکەر ناتوانت دەستکاریان بکات و شوێنەواری خۆی بسڕێتەوە.


سەرچاوەکان



907 بینین