جەڵتەی ڕان 

له‌لایه‌ن: ئەنەس جومعە - به‌روار: 2021-07-21-15:44:00 - کۆدی بابەت: 5982
جەڵتەی ڕان 

ناوه‌ڕۆك

خۆپارێزی لە جەڵتەی ڕان

کاتێک خوێن بەهێواشی دەجوڵێت لە خوینهێنەرەکاندا دەبیتە هۆی کۆبوونەوەی خانەکان لە خوێندا بۆ پێکهێنانی ئەوەی پێی دەوترێ جەڵتەی خوێن (خوێنی مەییو)، کاتێک ئەم کۆبوونەوەیە لە خوێنهێنەرە قوڵەکاندا ڕوودەدات دەبێتە هۆی پێکهێنانی مەیینی خوێنهێنەرە قوڵەکان، ئەمەش زۆرجار لە لاق و ڕان و حەوزدا ڕوودەدات، دەکرێت لە هەر جێیەکی تریشدا ڕووبدات، دەکرێت ئەم جەڵتەیە ببێتە هۆی چەندەها حاڵەتی نەخۆشی و لە هەندێک حالەتدا دەکرێت بکوژ بێت و هەر لەبەر ئەوەش پێویستە ڕاستەوخۆ سەردانی پزیشک بکرێت لەکاتی گومانکردن لە توشبوون بەم جەڵتەیە. 

نیشانەکانی جەڵتەی ڕان

بەپێی سەنتەری کۆنترۆڵ کردنی نەخۆشی و رێگری لە نیشانەکانی، جەڵتەی ڕان تەنها توشی نیوەی ئەو کەسانە دەبێت کە دەناڵێنن بەدەست جەڵتەی خوێنەوە لە ڕاندا  بەشێوەیەکی گشتی نیشانەکان بریتین لە: 

  • ئاوسانی ڕان، کە زۆرجار لە یەک لاوەیە. 
  • ئازار و کەشەنگبوون لە ناوچەی توشبوو، کە زۆرجار لە بنی پێوە دەست پێدەکات.
  • ئازارێکی زۆر و ناڕوون لە پێ و پاژنە. 
  • هەستکردن بەوەی پێستی شوێنی توشبوو گەرمترە لە پێستی ناوچەکانی تر. 
  • ئەو پێستەی شوێنی توشبوونەکەی داپۆشیوە ڕەنگەکەی دەگۆڕێت بۆ ڕەنگێکی تاریک یان سور یان شین.

زۆرجار خەڵکی نازانن کە جەڵتەی ڕانیان هەیە تەنها لەوکاتەدا نەبێت کە سەردانی فریاکەوتن دەکەن بۆ چارەسەری جەڵتەی خوێن لە سییەکانیاندا، ئەمەش ڕوودەدات کاتێک جەڵتەی خوێنەکە لە ڕانەوە دەگوێزرێتەوە بۆ سییەکان و دەبیتە هۆی داخستنی سییە خوێنبەرەکان، لەو کاتەدا بە حاڵەتێکی لەناکاو دادەنرێت و پێویستی بە فریاکەوتنی خێرایە. 

هۆکارەکانی جەڵتەی ڕان

پێویستە خوێن بە شێوەیەکی بەردەوام وروژم بکات، بەڵام ئەگەر ڕۆشتنەکەی خاو بۆوە یان وەستایەوە ئاسانکاری دەکات بۆ پێکهێنانی جەڵتەی ڕان، خوێن بەردەوام جەڵتەی خوێنی بچووک دروستدەکات بەڵام بە بەردەوامیش تێک دەشکێنرێت  لەلایەن لاشەوە، بەڵام ئەگەر ئەم هاوسەنگییە تێکچوو لەنێوان دروستبوون و تێکشکانیدا دەبێتە هۆی دروستبوونی جەڵتەی ڕان، کە ئەویش حاڵەتێکی مەترسیدارە، لەو هۆکارانەش کە دەبنە هۆی دروستبوونی ئەم جەڵتەیە بریتین لە نەجوڵان، وەکوو لەکاتی گەشتکردن بە فڕۆکە یان ئۆتۆمبێل یان شەمەندەفەر یان لە حاڵەتی پاڵکەوتنی زۆر لە نەخۆشخانە، هەروەها ئەنجامدانی نەشتەرگەری، یان بەرکەوتنێک لە ناوچەی ڕان کە بووە هۆی ئەنجامدانی نەشتەرگەری یان پیاچوونی تەڵاشەدار، دووگیانیش یەکێکە لە هۆکارەکانی نەجوڵان و ئەوەش ٦-٨ هەفتە پاش منداڵبوون دەگرێتەوە، هەروەها قەڵەویش یەکێکە لە هۆکارەکانی نەجوڵان کە دەبێتە هۆی پەیدابوونی جەڵتەی ڕان.

مەینی خوێن خێراتر لە ڕێژەی ئاسایی خۆی یەکێکە لە هۆکارەکانی توشبوون بە جەڵتەی ڕان، هۆکارەکانی خێرابوونی مەیینی خوێن بریتین لە دەرمانەکان و جگەرەکێشان و ئامادەیی جینی بۆ جەڵتەی خوێن و زیادبوونی خڕۆکە سوورەکانی خوێن و شێرپەنجە و ڕوودانی شکاوی لە ناوچەی ڕان و توشبوونی ناوچەی جەڵتە بە شینبوونەوە، هەروەها وەکوو کاریگەری لاوەکی پشکنینی ناوچەی جەڵتەکە بە ڕێگە جیاوازەکان. 

دەستنیشانکردنی جەڵتەی ڕان

لە پێناو دەستنیشانکردنیجەڵتەی ڕاندا پزیشک پرسیار لە نەخۆش دەکات دەربارەی ئەو نیشانانەی بە دەستیانەوە داناڵێنێت و پشکنینی بۆ ئەنجام دەدات و دواتر پزیشک دڵنیا دەبیتەوە لە هەبوونی ئاوسان و سووربوونەوە و گۆڕانی ڕەنگی پێست لە ناوچەی ڕاندا و ئەگەر گومانی هەبوو لە هەبوونی جەڵتەی ڕان داوا لە نەخۆش دەکات بۆ ئەنجامدانی ئەم پشکنینانە:

  • ئەنجامدانی پشکنین بە شەپۆلەکانی سەرووی دەنگ: ئەویش بۆ بینینی مەیینی خوێنەکە بە ڕوونی و زۆرجار زیاتر لە پشکنینێک ئەنجامدەدات بە شەپۆلەکانی سەرووی دەنگ بۆ دڵنیابوونەوە لەوەی مەیینی خوێنەکە زیاد ناکات و دڵنیابوونەوە لەوەی مەیینی نوێ ڕوونادات.
  • ئەنجامدانی پشکنینێکی خوێن: زۆرجاریش ئەوانەی توشی جەڵتەی ڕان دەبن ماددەیەک لە خوێنیاندا زیاد دەکات کە پێی دەورترێت دی دایمەر. 
  • ئەنجامدانی وێنەگرتنی خوێنهێنەرەکان "ڤینۆگرافی".
  • وێنەگرتن: بە بەکارهینانی تیشکی ناوچەیی یان لەرینەوە موگناتیسی. 

چارەسەری جەڵتەی ڕان 

جەڵتەی ڕان حاڵەتێکی زۆر مەترسیدارە و پێویستە ڕاستەوخۆ پزیشک ئاگار بکریتەوە لە ئەگەری هەستکردن بە نیشانەکانی یان پێویستە بچێت بۆ نزیکترین بەشی فریاکەوتن، چارەسەری جەڵتەی خوێنەکە بۆ ڕێگرییە لە زیادبوونی مەیینی خوێنەکە و هەروەها بۆ ڕێگری لە دروستبوونی جەڵتەکەیە لە سییەکاندا، هەروەها کەمکردنەوەی ئەگەری توشبوون بە جەڵتەی خوێنیی تر، چارەسەرەکانیش بریتین لە:

  • دەرمانەکان: ئەم دەرمانانە لە پێناو شلکردنەوەی خوێن دەنوسرێت، کە ڕێگری دەکەن لە مەیینی خوێن و پارێزگاری لە مانەوەی خوێنە مەییوەکە دەکات بە بچووکی، رێگریش دەکات لە دروستبوونی خوێنی مەییوی نوێ. 
  • گۆرەوی پەستێنەر: لە پێکردنیان دەبێتە هۆی رێگری لە ئاوسانی ڕان و کەمکردنەوەی ئەگەری ڕوودانی جەڵتەی خوێن.
  • دانانی پاڵێوەرێک لە ناو خوینهێنەرە تەسکەکاندا: ئەم چارەسەرە رێگری دەکات لە دروستبوونی جەڵتەی خوێن لە سییەکاندا و رێگری لە چوونە ژوورەوەی خوێنی مەییو دەکات بۆ ناو سییەکان، بەڵام دانانی بۆ ماوەیەکی زۆر ڕەنگە ببێتە هۆی ڕوودانی مەیینی خوێن لە بۆرییە خوێنە قولەکاندا. 
  • ئەنجامدانی نەشتەرگەری: ئەگەر هاتوو خوێنە مەییوەکە زۆر بوو یان زەرەری دەگەیاند بە شانەکانی دەورووبەری ئەوکات پزیشک پێویستە لەسەری نەشتەرگەری ئەنجامبدات. 

خۆپارێزی لە جەڵتەی ڕان 

دەکرێت رێگری بکرێت لە جەڵتەی ڕان لە رێگەی بەکارهێنانی دەرمانی شلکەرەوەی خوێن کە دەنوسرێت بۆ هەندێک نەخۆش پاش ئەنجامدانی نەشتەرگەری بۆ رێگری لە مەیینی خوێن، جوڵاندنی پەنجەکانی پێ یان پاژنە پاش دانیشتنێکی زۆر یان پاش پاڵکەوتنێکی زۆر، ئەگەر کەسەکە بڕیاریدابوو گەشت بکات ئەوە دەتوانێت ئەم شتانە بکات بۆ رێگری لە مەیینی خوێن: رێکردن لە ناو پاس یان فڕۆکەکەدا گەر گەشتەکە بەو دوو دانە بوو، وەستان بۆ ماوەی کاتژمێرێک و هەندێک ڕێکردن گەر گەشتەکە بە ئۆتۆمبێل بوو، لەکاتی دانیشتندا پێویستە پەنجەکان و پێیەکان و پاژنەکان بجوڵێنرێت، لەبەرکردنی جلوبەرگی تەنک، کەمکردنەوەی خواردنەوەی کهول، خواردنەوەی ئاوی زۆر یان خواردنەوە تەندروستەکان، ڕێکردن پاش ئەنجامدانی نەشتەرگەری یان نەخۆشییەکی دیاریکراو گرنگە بۆ رێگری لە خوێن مەیین، دانانی ئامێری SCD کە ئەویش کیفێکە ناوچەی ڕان دادەپۆشێت و بە ئامێرێکەوە بەستراوە، پەستان دەخاتە سەر ڕان و دواتر دەکرێت کیفەکە لێ بکرێتەوە، هەروەها گۆرەوی پەستێنەریش سوودبەخشە بۆ خۆپارێزی لە مەیینی خوێن.


سەرچاوەکان

27 بینین