سوودەکانی ئاوی هەنجیر

له‌لایه‌ن: - سایە مستەفا - به‌روار: 2021-07-24-17:37:00 - کۆدی بابەت: 6027
سوودەکانی ئاوی هەنجیر

ناوه‌ڕۆك

ھەنجیر 

بابەتی پەیوەندیدار: سوودەکانی هەنجیر
ھەنجیر
لە کۆنەوە میوەیەکی ناسراوە، درەختی ھەنجیر قەبارەیەکی گەورەی ھەیە، و بۆ ماوەیەکی درێژ دەژیت.

ھەنجیر چەند ڕەنگێکی جیاوازی ھەیە وەک سەوز و زەرد و سوور، ھەموویان ھەمان سوودیان ھەیە، چەند جۆرێک ڕیشاڵ و پرۆتیناتی تێدایە، ھەروەھا کالۆری و فسفۆر و کالسیۆمی تێدایە کە زۆر گرنگن بۆ بنیاتنانی ئێسکەکان، و ڤیتامین (A و B و C) تێدایە، بۆیە ھەنجیر بە میوەیەکی گرنگ دادەنرێت بۆ بنیاتنانی تەندروستی جەستە، و بە درێژایی ڕۆژ وزەی پێویست بە جەستە دەبەخشێت.
درەختی ھەنجیر لە کەشێکی ھاوسەنگ و فێنکدا گەشە دەکات، لە کۆندا چاندنی ئەم درختە بەناوبانگ بووە لە وڵاتی فارس و وڵاتی شام، لە ھەندێک وڵاتدا  ژەمێکی سەرەکییە ئەمەش بەھۆی ئەو سوودانەی ھەیەتی بۆ جەستە، دەکرێت ئەم میوە وشک دەکرێتەوە و وزە و ھێز بە جەستە دەبەخشێت، ھەنجیری وشککراو ڕێژەیەکی زۆر کالۆری بەسوودی تێدایە بۆ جەستە.

ئاوی ھەنجیر

لەڕێی لەتکردنی بڕێک ھەنجیر بۆ چەند بەشێک و کردنییە نێو قاپێکی قوڵەوە، و بۆ ماوەی یەک ڕۆژ ئاوی گەرمی لەسەر دادەنێین، پاشان پاکی دەکەینەوە و ئەو ئاوی ھەنجیرەی کە دەمانەوێت بەدەستی دەھێنین، کە چەندین سوودی بۆ جەستە ھەیە.

سوودەكانی ئاوی ھەنجیری

ئاوی ھەنجیر چەندین سوودی بۆ لاوازیی و قەڵەویی کێشی جەستە ھەیە، و کاردەکات بۆ بەخشینی ڤیتامینات بە جەستە، ھەروەھا بەسوودە بۆ ئافرەتانی دووگیان و منداڵان، دەکرێت سوود وەربگرین لە چەند گیراوەیەکی زۆر بەسوودی ئاوی ھەنجیر، بەم شێوەیەی خوارەوە:

١- خواردنەوەی پیاڵەیەک لە ئاوی ھەنجیر، یەک جار بەیانیان و یەک جار ئێواران، کاردەکات بۆ چارەسەرکردنی ھەوکردنی کۆئەندامی ھەناسە، و چەند نەخۆشییەکی دیکەی کۆئەندامی ھەناسە.

٢- دەتوانین کەمێک گوێز بۆ ئاوی ھەنجیر زیاد بکەین، تا بمان پارێزێت لە سەرمای وەرزی زستان، ئەم گیراوەیە کالۆری بە جەستە دەبەخشێت، کە یارمەتیدەرە لە بەرزکردنەوە و پاراستنی پلەی گەرمی جەستە.

٣- ڕۆژانە خواردنەوەی سێ کوپ لە ئاوی ھەنجیر بە شێوەیەکی ڕێک، یارمەتیدەر دەبێت لە زیادکردنی کێشی جەستە.

٤- ئاوی ھەنجیری چارەسەری چەند جۆرێکی نەخۆشی دەکات، وەک کۆکەی توند و ڕیخۆڵەکان نەرم دەکاتەوە لەکاتی خواردنەوەی، ئازاری سنگ چارەسەر دەکات، ھەروەھا بۆ گورچیلەکان بەسوودە و یارمەتیدەرە لە چارەسەر کردنی ئەو نەخۆشییانەی تووشی دەبێت.

ھەروەھا دەتوانرێت ئاوی ھەنجیری وشککراو دروست بکرێت، ھەنجیرێکی وشککراو دەخەینە نێو کوپێک ئاوی گەرمەوە، بۆ ماوەی یەک ڕۆژ لە نێو ساردکەرەوەدا دایدەنێین، بەیانیان لەگەڵ دەستپێکردنی ڕۆژەکەدا دەیخۆینەوە، بوونی شەکری نێو گیراوەکە وزەی پێویست بە جەستە دەبەخشێت، ئەم ئاوە مەگنسیۆمی تێدایە کە یارمەتی جەستە دەدات لە کرداری ھەرسدا، و ھەستی تێربوون دەبەخشێت بەو کەسەی دەیخواتەوە، کاردەکات بۆ فراوان کردنی ملوولەکانی خوێن و لەناوبردنی بەکتریا، و ڤیتامین D بە جەستە دەبەخشێت.


سەرچاوەکان



762 بینین