فریودان بە کۆمپیوتەر

له‌لایه‌ن: - محەمەد تاهیر - به‌روار: 2021-07-24-19:43:00 - کۆدی بابەت: 6033
فریودان بە کۆمپیوتەر

ناوه‌ڕۆك

ناساندنی فریودان بە کۆمپیوتەر

فریودان بە کۆمپیوتەر (Computer fraud) بریتییە لە یەکێک لە جۆرەکانی تاوانی ئەلیکترۆنی، کە تێیدا کۆمپیوتەر بەکاردەهێنرێت بۆ بردن، سڕینەوە یان تێکدانی داتای ئەلیکترۆنی یاخود بەکارهێنانی نایاسایی کۆمپیوتەر یان سیستمێک، لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا فریودان بە کۆمپیوتەر بە تاوانی ئەلیکترۆنی دادەنرێت دەکەوێتە ژێر لێپرسینەوەی فیدڕاڵییەوە.

جۆرەکانی فریودان بە کۆمپیوتەر

  • ناردنی ئیمەیڵی ناڕاست و نانەوەی ئاژاوە و بڵاوکردنەوەی درۆ (hoax emailing).
  • چوونە ناو کۆمپیوتەری ڕێگەپێنەدراوەوە.
  • تێوەگلان لە کۆکردنەوەی داتا (Data mining)، نەرمەواڵەکانی سیخوڕی کردن (spyware) و هەروەها نەرمەواڵە ڤایرۆساوییەکان (malware).
  • هاککردن و چوونە ناو کۆمپیوتەری ڕێگەپێنەدراوەوە بۆ بەدەستهێنانی زانیاری نایاسایی وەک ژمارەی کارتی بانکی و ژمارەی ئاسایشی کۆمەڵایەتی (SSN).
  • ناردنی ڤایرۆس و کرمی کۆمپیوتەری (worms) بۆ تێکدان و لەناوبردنی کۆمپیوتەر یان سیستمی کەسێکی تر.

ڤایرۆسی مێلیسا 

ڤایرۆن یان کرمی کۆمپیوتەری مێلیسا (Melissa Virus/Worm) ڤایرۆسێک بوو کە لە چەندین سیستمی ئیمایڵدا بڵاوبوویەوە لە 26/3/1999 کە وەک نامەیەکی گرنگ لە هاوڕێیەکەوە دەردەکەوت، ڤایرۆسەکە هاڵدەستا بە ناردنی ئیمەیڵ بۆ 50 بەکارهێنەری سەرەتای ئەکاونتی مایکرۆسۆفت ئاوت لوک (Microsoft Outlook)ـی کەسەکە و بەهەمان شێوە لەو کەسانەوە دەنێردرا بۆ 50 کەستی تر و ڤایرۆسەکە بەم شێوەیە تەشەنەی سەند زۆربەی خزمەتگوزارییەکانی ئینتەرنێتی گرتەوە، تەنانەت چەندین کۆمپانیای وەک مایکرۆسۆفت، ئینتێل و لۆکهێد مارتن تەکنەلۆجیس (Lockheed Martin) هەستان بە داخستنی خزمەتگوزارییەکانی ئیمەیڵ بەبۆنەی ئەوی کە ڕۆژانە چەندەها ڤایرۆسیان دروستدەکرد.

پاش ئەنجامدانی لێکۆڵینەوە لەلایەن چەندین لقی حکومەتەوە، دۆزرایەوە کە ڤایرۆسی مێلیسا لەلایەن پڕۆگرامەرێکی 32 ساڵەوە دروستکراوە بە ناوی دەیڤد سمیث (David L. Smith) کە دانیشتووی نیو جێرزییە، دەیڤد یەکێک بوو لەو یەکەمین کەسانەی بە بۆنەی نووسینی ڤایرۆسەوە دەستگیرکرا، هەروەها سزای زیندانیکردی بەسەرا سەپێندرا بۆماوەی بیست مانگ و غەرامەی 5 هەزار دۆلار کرا، هەرها پاش دەرچوونی لە زیندا بۆ ماوەی سێ ساڵ لەژێر چاودێریدا بوو، ئەم لێکۆڵینەوەیە چەندین ئەندامی تێدا بەشداربوو لە لقە جیاوازەکان وەک پۆلیسی تەکنەلۆژی نیو جێرزی، ئێف بی ئای (FBI) هەروەها وەزارەتی بەرگری لێکۆڵینەوەی تاوان (Defense Criminal Investigative Service).


سەرچاوەکان



991 بینین