سەلمان خان

له‌لایه‌ن: - لەنیا کەریم - به‌روار: 2021-09-09-01:35:00 - کۆدی بابەت: 6537
سەلمان خان

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

عەبدول ڕەشید سەلیم سەلمان خان ناسراو بە (سەلمان خان) لەدایکبووی ٢٧ی کانوونی یەکەمی ١٩٦٥ە، کوڕی نووسەری ئەفسانەیی سەلیم خانە، (ئەکتەر، بەرهەمهێنەری فیلم، گۆرانیبێژ، شێوەکار)ـە، ماوەی٣٠ ساڵە لە بواری فیلمدا کاردەکات، خان ژمارەیەکی زۆر خەڵاتی بەدەست هێناوە وەک (خەڵاتی فیلمی نیشتیمانی وەک بەرهەمهێنەری فیلم، وە چەندین خەڵاتی دیکەی بواری نواندن)، سەلمان خان لە میدیاکاندا بە یەکێک لە ئەکتەرە هەرە سەرکەوتووەکانی سینەمای هیندی ناودەبرێت،  کە لە چەندین فیلمی نایابدا بەشداری کردووە وەک: (Dabangg 2010، Ready 2011,Biwi Ho To Aisi (1988))، سەرەڕای کاری نواندن، خان پێشکەشکاری تەلەفزیۆنییە و لەڕێگەی رێکخراوە خێرخوازییەکەیەوە بە ناوی (دامەزراوەی ژیانی مرۆڤایەتی) هاوکاری مرۆیی پێشکەش دەکات.

ژیانی خان لەدەرەوەی شاشە شێواوە بەهۆی مشتومڕ و كێشە کۆمەڵایەتییەکان، لە ساڵی ٢٠١٨ دا خان تۆمەتباربوو بە تاوانی کوشتنی بێباکانە کە بە سەیارەکەی بەسەر پێنج کەسدا ڕۆشت و بووە هۆی کوشتنی یەکێکیان، بەڵام تاوانەکەی دوای دادگایکردن پشت گوێ خرا.

سەرەتای ژیان و بنەچە

سەلمان خان کوڕە گەورەی سیناریۆ نووس سەلیم خان و یەکەم هاوسەریەتی بەناوی سوشیلا چاراک، کە دواتر نازناوی سەلمە خانی وەرگرت، خان لە دایکێکی هیندۆسی و باوکێکی موسڵمان لە دایک بووە، کە لەسەر هەردوو باوەڕەکە پەروەردە کراوە، خاوەنی دوو خوشک و دوو برا و خوشکێکی هەڵگیراوەیە، عەبدول ڕەشید خانی باپیری جێگری پشکنەری گشتی دەوڵەتی ئیندۆر بووە، خان لە پاڵ زمانی هیندی و ئینگلیزی زمانی ماراتهیش دەزانێت.

ژیانی تایبەتی

خان هەرگیز هاوسەرگیری نەکردووە، زیاتر گرنگ بووە بەلایەوە بایەخ بدات بە میدیا و هەوادارەکانی، لە ساڵی ١٩٩٩ لەگەڵ ئەکتەری بۆڵیوود ئایشواریا ڕای لە پەیوەندی خۆشەویستیدا بووە و زۆرجار لە میدیاکاندا باسدەکرا تا ئەو کاتەی لە ساڵی ٢٠٠١ جیابوونەوە، دواتر خان دەستی کرد بە دروستکردنی پەیوەندی خۆشەویستی لەگەڵ ئەکتەر کاترینا کایف دوای چەندین ساڵ کەیف لە چاوپێکەوتنێکدا لە ساڵی ٢٠١١  ئەوەی درکاند کە چەند ساڵێک لە پەیوەندیەکی جدیدا بووە لەگەڵ خان، بەڵام لە ساڵی ٢٠١٠ پەیوەندییەکەیان کۆتایی هاتووە.

پیشە

١٩٨٩ - ١٩٩٣ یەکەم دەرکەوتن و پێشکەوتن

خان لە ساڵی ١٩٨٨ یەکەم دەرکەوتنی بە شێوازی نواندن بووە لە فیلمی Biwi Ho To Aisi، کە ڕۆڵێکی پشتگیریکەر دەبینێت، دواتر لە درامایەکی ڕۆمانسی خێزانی بە ناوی Maine Pyar Kiya ڕۆڵی سەرکردایەتی دەبینێ، کە بووە یەکێک لە فیلمە هیندییە ئاست بەرزەکان لەوکاتەدا.

١٩٩٤ - ٢٠٠٩ فیلمی Hum Aapke Hain Koun و فیلمەکانی دیکە

لە ساڵێ ١٩٩٤ خان لە فیلمی Andaz Apna Apna دا دەردەکەوێت، بە هاوئەکتەری لەگەڵ عامر خان، دواتر هەر لەو ساڵەدا و بە یارمەتی لەگەڵ دەرهێنەر سۆراج بارجاتیا فیلمی ڕۆمانسی Hum Aapke Hain Koun بەرهەمدەهێنن، بە درێژایی ساڵی ١٩٩٥  فیلمەکە سێ خەڵاتی بۆ باشترین فیلم، باشترین دەرهێنەر، باشترین ئەکتەر بەدەستهێنا، هەروەها خەڵاتی نیشتیمانی بۆ بوونی بە بەناوبانگترین فیلمی ئەو ساڵە بەدەستهێنا، لە ساڵی ٢٠٠٠ خان لە فیلمی Chori Chori Chupke Chupke بەشداری کرد، لەو فیلمەدا خان ڕۆڵی خاوەن کارگەیەک دەبینێت پاش ئەوەی ژنەکەی نەزۆک دەبێت بە ژنێکی دیکە بەکرێ دەگرێت تا جێی بگرێتەوە، لە ساڵی ٢٠٠٧ بەشداری لە فیلمی Salaam E Ishq کردووە، کە فیلمەکە باس لە چیرۆکی خۆشەویستی پیاوێکی هیندی و ژنێکی ئەمریکی دەکات.

٢٠٠٩ - ئێستا

لە ساڵی ٢٠٠٩ لە فیلمی Wanted دا دەردەکەوێت، خان لەوانەیە باشترین ئەکتەری شارۆچکەکە نەبێت بەڵام لە فیلمێکی وەک Wanted دا، کە ڕۆڵەکەی درێژکراوەی کەسایەتی خۆیەتی، ناتوانیت بیر لە کەسێکی دیکە بکەیتەوە کە بتوانێت ئەم ڕۆڵە گەشاوەیە ببینێت، لە فیلمی داهاتوویدا بە ناوی Dabangg ڕۆڵی پۆلیسێکی ترسنۆک لەگەڵ کاریگەری کۆمیدی لە فیلمەکەدا دەبینێت،کە فیلمەکە بووە براوەی چەندین خەڵات. لەمانگی ١٢ـی ٢٠٢٠ دا خان دەستیکرد بە دروست کردنی فیلم بۆ ماهێش مانجریکار کە ڕۆڵی پۆلیسی سیخی دەبینی، "سیخ یەکێکە لە پەیڕەوانی ئایینی هیندی یەکگرتوو".

بەرهەمهێنان

- لە ساڵی ٢٠١١ دەستیکرد بە بەرهەمهێنانی کۆمپانیایەکی تایبەت بەخۆی بە ناوی Production SKBH (بەرهەمی مرۆیی سەلمان خان)، کە داهاتی کۆمپانیاکە دەبەخشرێتە ڕێکخراوە مرۆییەکان.

- یەکەم فیلمی لەژێر مانشێتی ئاهەنگی میوانی منداڵانی چیلار بەرهەمهێنراوە، کە ٣ خەڵاتی نیشتیمانی بۆ باشترین فیلمی منداڵان و باشترین فیلمی ڕەسەن و خەڵاتی هونەرمەندی منداڵ بردەوە.

- SKBH Productions  فیلمی دواتری Shikshanachya Aaicha Gho بوو لە دەرهێنانی ماهش مەنجەرکار.

لە ساڵی ٢٠١٤، خان کۆمپانیایەکی دیکەی بەرهەمهێنا بە ناوی SKF (فیلمەکانی سەلمان خان).

یەکەم فیلمی لەژێر مانشێتی فیلمی کەنەدی دکتۆر کابی بڵاو کرایەوە، و دواتر فیلمی Heroـی بەرهەمهێنا.


سەرچاوەکان



635 بینین